
دیمەنی قەرەباڵغی شاری بەغدا
ئاڤا نیوز
حکومەتی عێراق بڕیاری داوە پلانێکی نوێ بۆ کەمکردنەوەی قەرەباڵغی شارەکان و زیادبوونی دانیشتوان لەناوەندی شارەکان جێبەجێ بکات لە ڕێگەی گواستنەوەی دامەزراوەکانی حکومەت و پرۆژەکانی وەبەرهێنان بۆ دەرەوەی شارەکان و قەزا و ناحیەکان.
وێنە گەورەکە: بۆ دوورکەوتنەوە لە جەنجاڵی و قەرەباڵغی، بەشێک لە پایتەخت و شارە گەورەکانی جیهان لە نێوان 30 بۆ 40 کیلۆمەتر دامەزراوە و فەرمانگەکانی وەزارەتەکان دەگوازنەوە دەرەوەی شارەکان، حکومەتی عێراقیش پلانێکی هاوشێوەی هەیە و دەیەوێت جێبەجێی بکات.
لێدوانی فەرمی: محەممەد سەید، بەڕێوەبەری گشتیی بەڕێوەبەرایەتیی گەشەپێدانی هەرێمایەتی و خۆماڵی لە وەزارەتی پلاندانانی عێراق لە لێدوانێکی ڕۆژنامەوانی ڕایگەیاند، حکومەت سیاسەتی نوێ بۆ گەشەپێدانی شارە مامناوەند و بچووکەکان دەگرێتەبەر بەتایبەتی ناوەندەکانی قەزا و ناحیەکانی کە بە شارە گەورەکانەوە گرێدراون یان دەکەونە دەوروبەری پارێزگاکان، بە ئامانجی کەمکردنەوەی گوشاری دانیشتووان لەسەر خزمەتگوزارییەکان لە ناوەندی شارە گەورەکان.
ئاماژەی بەوەشکرد، بۆ سەرکەوتنی ئەم پلانە پێویستە ژێرخانی تەواو بۆ ئەو شارانە دەستەبەر بکرێن وەکو تۆڕەکانی ڕێگەوبان، ئاو، کارەبا و خزمەتگوزارییەکانی تەندروستی و خوێندن، هاوکات ڕەخساندنی هەلی کار بۆ ئەوەی هاووڵاتیان ڕوو لە دەرەوەی پارێزگا قەرەباڵغەکان بکەن.
ئەوەی پێویستە بیزانیت: ئەو پلانانەی پێشنیاز کراون بۆ جێبەجێکردنی ئەو سیاسەتە بریتین لە گواستنەوەی دامەزراوە حکومییەکان و فەرمانگە فەرمییەکان بۆ قەزا و ناحیەکان بەشێوەیەک جووڵەی ئابووری لەو ناوچانە دروست ببێت و خەڵكی ڕابکێشێت ڕووی تێبکەن لەپێناو کەمکردنەوەی قەرەباڵغیی دانیشتوان لە پارێزگا گەورەکاندا.
ئەگەری هەیە پرۆژە گەورەکانی وەبەرهێنان، وەک زانکۆ تایبەتەکان و کۆمەڵگەی نیشتەجێبوونی سەردەمیانە، لە دەرەوەی ناوەندە سەرەکییەکانی شارەکان بوونیاد بنرێن. ناحیەکانی دەوروبەری بەغدا، وەک ئەلمەدائن، مەحموودیە و ڕاشیدیە لە دیارترین ناوچەکانن کە دیاریکراون بۆ جێگیرکردنی ئەو پڕۆژانە، بە لەبەرچاوگرتنی نزیکییان لە بەغدا و هەبوونی شوێنی گونجاو بۆ فراوانکردنی ئاوەدانی.
دوایین هەواڵەکان
- عێراق
- 21 خولەک لەمەوپێش
دادگای فیدراڵی بڕیاردان لەبارەی زیادکردنی پێناسی گومرگی دوادەخات
- جیهان
- 44 خولەک لەمەوپێش
هیندستان دەست بەسەر سێ کەشتیی گواستنەوەی نەوتدا دەگرێت
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
بەوێنە؛ 10ـەمین گەشتی زانستیی تورکیا بۆ جەمسەری باشوور
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

بەوێنە؛ 10ـەمین گەشتی زانستیی تورکیا بۆ جەمسەری باشوور
1 کاتژمێر لەمەوپێش

پێشبینییە فەلەکییەکان یەکەم ڕۆژی مانگی ڕەمەزان دیاری دەکەن
1 کاتژمێر لەمەوپێش

کۆمپانیایەکی کۆری بە هەڵە 40 ملیار دۆلاری دراوی ئەلیکترۆنی بۆ بەکارهێنەرانی ناردووە
8 کاتژمێر لەمەوپێش

زانیاریی نوێ ئاشکرابوو؛ ئەسەد لەکاتی ڕاکردن چی بە شۆفێرەکەی وتووە و پووتین چۆن بێهیوای کردووە؟
19 کاتژمێر لەمەوپێش

لە گوندێکی ئیتاڵیا جەنگ لە دژی وێنەی سێڵفی ڕادەگەیێنرێت
7 شوبات
- عێراق
- 21 خولەک لەمەوپێش
دادگای فیدراڵی بڕیاردان لەبارەی زیادکردنی پێناسی گومرگی دوادەخات
- جیهان
- 44 خولەک لەمەوپێش
هیندستان دەست بەسەر سێ کەشتیی گواستنەوەی نەوتدا دەگرێت
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
بەوێنە؛ 10ـەمین گەشتی زانستیی تورکیا بۆ جەمسەری باشوور
- جیهان
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
یەکێتیی ئەوروپا بۆ دیپۆرتکردنەوەی پەنابەران لەگەڵ تاڵیبان گفتوگۆ دەکات






