محەممەد نایف ئەبو شەملە، فەرماندەی یەکەی نوخبەی باڵی سەربازی حەماس(قەسسام)
ئاڤا نیوز
ڕۆژی چوارشەممە، سوپای ئیسرائیل ڕایگەیاند، ئۆپەراسیۆنێکی تایبەتییان لە باشووری خان یونس لە کەرتی غەززە کردووە و محەممەد نایف ئەبو شەملە، فەرماندەی یەکەی نوخبەی باڵی سەربازی حەماس(قەسسام) بە ئامانج گیراوە.
ڕاگەیێنراوی فەرمی: بەگوێرەی سوپای ئیسرائیل، ئەبو شەملە یەکێک بووە لەو چەکدارانەی لە هێرشەکەی 7ـی ئۆکتۆبەری ساڵی 2023 بۆ سەر پێگەیەکی سەربازیی ئیسرائیل بەشداری کردبوو، هەروەها ڕاستەوخۆ دەستی هەبووە لە هێرشکردنە سەر پێگەیەکی سەربازی ئیسرائیل کە بە "مارس" ناسراوە لەو هێرشەدا.
زانیاریی زیاتر: لە ماوەی نزیکەی دوو ساڵ لە جەنگی نێوان ئیسرائیل و فەلەستینییەکان، ئیسرائیل زۆربەی سەرکردە سیاسی و سەربازییەکانی بزووتنەوەی مقاوەمەی ئیسلامی (حەماس)ی کوشتووە لەوانە؛ ئیسماعیل هەنیە، یەحیا سینوار، ساڵح عاروری، محەممەد زێف، مەروان عیسا، ڕافع سەلامە و خەلیل خەراز و زۆری دیکە.
ئەوەی پێویستە بیزانیت: ئیسرائیل لە مانگی 10ی ساڵی 2023ـەوە بە هێرشی ئاسمانی و زەمینی گەمارۆی سەر کەرتی غەززەی داوە، تا ئێستا نزیکەی 230 هەزار کەس کوژراون و بریندار و بێسەروشوێنبوون، هاوکات سەدان هەزار کەسی دیکە بەدەست برسیێتی و وێرانکاری و ئاوارەبوونی زۆرەملێ دەناڵێنن.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- کولتوور
- 7 خولەک لەمەوپێش
لە ئامێدی فێستیڤاڵی تەحین و بەرووبومە خۆماڵییەکان بەڕێوەدەچێت
- کوردستان
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
پۆڵا تاڵەبانی: پێویستە لە زووترین کاتدا پارتی و یەکێتی کۆببنەوە
- جیهان
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
نێردەى ئەمریکا لەگەڵ شاندی ئۆکرانیا کۆدەبێتەوە
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

گۆڕێکی بە کۆمەڵ لە دەڤەری برادۆست دەدۆزرێتەوە
15 کاتژمێر لەمەوپێش

پیاوێکی ڕووسی حەوت مانگە شەوانە لە پارکەکانی هەولێر دەخەوێت
16 کاتژمێر لەمەوپێش

پارێزگاری دهۆک: پێشانگای نێودەوڵەتیی کتێب لە زاخۆ پێشوازی زۆر باشی لێکراوە
2 کانوونی یەکەم

پارکی دۆستایەتی چینی میللی لە شاری هەولێر کرایەوە
2 کانوونی یەکەم

تاڤگەیەک لە دڵی سرووشتی هەورامان
2 کانوونی یەکەم
- کوردستان
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
پۆڵا تاڵەبانی: پێویستە لە زووترین کاتدا پارتی و یەکێتی کۆببنەوە
- جیهان
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
نێردەى ئەمریکا لەگەڵ شاندی ئۆکرانیا کۆدەبێتەوە
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
بە سەرپەرشتی سەرۆک بارزانی مەکتەبی سیاسیی پارتی لە کۆبوونەوەدایە






