
دیمەنێکی ئاگرەکەی هەڵەبجە
ئاڤا نیوز
دوای زیاتر لە 48 کاتژمێر، ئاگرەکەی سنووری هەڵەبجە کۆنترۆلکرا. ئاگرەکە سنووری شەش گوندی گرتەوە، تیمەکان لە ئاسمان و زەوی هەوڵی کۆنترۆلکردنیان دا، هاونیشتمانیەک و پۆلیسێکی بەرگریی شارستانی گیانیانلەدەستدا و سەدان هێکتار زەویش سووتا.
چیرۆکی سەرەکی: لە دوای نیوەڕۆی ڕۆژی یەکشەممە 17-8-2025، ئاگرێکی بەرفراوان لە سنووری سێ گوندی پارێزگای هەڵەبجە کەوتەوە، ئاگرەکە تەشەنەی کردوو و سنووری شەش گوندی ناوچەکەی تێپەڕاند، دەیان کارمەندی بەرگریی شارستانی و پێشمەرگە بەشێوەیەکی بەردەوام شەو و ڕۆژ لە هەوڵی کۆنترۆلکردنی ئاگرەکەبوون.
لێدوانی فەرمی: زانیار عومەر، وتەبێژی بەرگریی شارستانیی هەڵەبجە بە ئاڤای وت، "بەهۆی سەختی و فراوانی ڕووبەری ناوچەکە، خەمڵاندنی زیانەکان ئاسان نییە، بەڵام ئەوەی بەرچاوە سەدان هێکتار زەوی سووتاوە، زیانی زۆری لە پووش و پاوان، لەوەڕگای شەش گوندی سنوورەکە داوە، خەمڵاندن بۆ زیانەکان بەردەوامە".
زانیاریی زیاتر: بەهۆی ئاگرەکە دەیان ئاژەڵ و باڵندەی کێوی مردار بوونەتەوە. هەنگەوانان و ئاژەڵدارانی ناوچەکە شوێنەکانیان جێهێشتووە. هاوکات شوێنی بەخێوکردنی دەیان ئاژەڵ سووتاوە.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- کولتوور
- 17 خولەک لەمەوپێش
خێرۆ عەباس بەرهەمێکی نوێ بە ژیریی دەستکرد بڵاودەکاتەوە
- عێراق
- 33 خولەک لەمەوپێش
لە بەسرە بازرگانێکی نێودەوڵەتیی ماددەی هۆشبەر دەستگیرکرا
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
لە سلێمانی مۆنۆمێنتی "کەزی" دروست دەکرێت
