
وێنەی بەشێک لەو کەسانەی لە شەڕەکەی لالەزار بێسەروشوێنن
ئاڤا نیوز
پاش بەدواداچوونی ئاڤا لەبارەی بێسەروشوێنبوونی دەیان کەس لە شەڕەکەی لالەزار، دەستەی سەربەخۆی مافی مرۆڤ ڕایگەیاند، چارەنووسی 15 کەس لەو بێسەروشوێنانە ئاشکرا بووە و لەلایەن ئاسایشی سلێمانییەوە ڕاگیراون.
چیرۆکی سەرەکی: پاش ئەوەی هێزەکانی یەکێتی نیشتمانیی کوردستان هێرشیان کردە سەر لالەزار و شەڕێکی سەخت لەنێوان هێزەکەی یەکێتی و چەکدارانی هێزی دووپشک ڕووی دا، لە ئەنجامدا دەیان کەس کوژران و سەدان کەسیش دەستگیرکران و بەشێکیشیان بێسەروشوێن بوون. کەسوکاری بێسەرووشوێنبووان لە ڕێگەی ئاڤاوە داوایان کرد سۆراغی کوڕەکانیان بکرێت و چارەنووسیان دیاری بکرێت.
لێدوانی فەرمی: پاش ئەوەی ناوی دەیان بێسەروشوێن بڵاو کرایەوە و کەسوکاریان بە پەرۆشییەوە پەیوەندییان بە دەستەی مافی مرۆڤەوە کرد بۆ دۆزینەوەی سۆراغی ڕۆڵەکانیان، دەستەکە دەستبەکار بوو. سولێمان موحسن، وتەبێژی دەستەی سەربەخۆی مافی مرۆڤ، بە ئاڤای ڕاگەیاند: "چەند ناوێکمان بۆ هاتبوو، ئێمەش بۆ ئاسایشی سلێمانیمان نارد. ئەمڕۆ ئاسایشی سلێمانی وەڵامی ئێمەی دایەوە و وەک قۆناغی یەکەم ناوی 15 کەسیان پێداین کە لە ئاسایشن."
ئەوەی پێویستە بیزانیت: بەپێی وتەکانی سولێمان موحسن، کەسوکاری ئەو 15 کەسە دەتوانن سبەی کاتژمێر 10ـی بەیانی سەردانی ئاسایشی سلێمانی بکەن بۆ ئەوەی لە نزیکەوە چاویان بە ڕۆڵەکانیان بکەوێت.
ناوی ئەو 15 کەسەی کە چارەنووسیان ئاشکرا بووە:
-گەرمیان محمد امین
-سۆران عوسمان
-سامان حمە سالح
-گەیلان نەریمان عزیز
-شەهرام محسین محمد
-زانا کەریم
-بابان ئەحمەد
-هاوکار محمد امین
-هەڵمەت خدر محمود
-سابیر محممەد جوامیر
-کارزان محممەد خدر
-ئیدرس حامید نەسرەدین
-محەممەد حامید نەسرەدین
-محممەد جبار محممەد
-هاوکار عەبدولکەریم عوسمان
باکگراوند: بەرەبەیانیی ڕۆژی هەینی هێزێکی زۆری ئەمنیی یەکێتی بە چەکی قورسەوە هێرشیان کردە سەر هۆتێل لالەزار و شوێنی مانەوەی لاهوور شێخ جەنگی، سەرۆکی بەرەی گەل، دوای شەڕێکی سێ کاتژمێری ناوبراو و پۆڵاد شێخ جەنگی برای و ژمارەیەکی زۆر کەسی دیکە دەستگیر کران.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- فۆتۆستۆری
- 19 خولەک لەمەوپێش
بەوێنە؛ ڕێگای گۆمەسپان - سماقووڵی
- کولتوور
- 45 خولەک لەمەوپێش
کچەکەی عەلی شەمخانی بە دەستووری ڕۆژئاوای هاوسەرگیری دەکات
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
کچەکەی عەلی شەمخانی بە دەستووری ڕۆژئاوای هاوسەرگیری دەکات
45 خولەک لەمەوپێش
کاروانی ئاوەدانی کابینەی نۆیەم بەردەوامە
2 کاتژمێر لەمەوپێش
ئەپڵیکەیشنی پسوولەی خۆراک کارا دەکرێتەوە
2 کاتژمێر لەمەوپێش
گەنجانی شارەزوو سەرقاڵی هەنار ڕنینن
3 کاتژمێر لەمەوپێش
گوندێکی باکووری کوردستان وەک یەکێک لە گوندە گەشتیارییەکانی جیهان هەڵبژێردرا
12 کاتژمێر لەمەوپێش
- هەواڵ
- 16 خولەک لەمەوپێش
مەسرور بارزانی و باڵیۆزی ئوسترالیا لە عێراق دۆخی ناوچەکە تاوتوێ دەکەن
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
ئیسرائیل بە مەرج دەروازەی سنووریی ڕەفەح لە غەززە دەکات
- جیهان
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
خۆپیشاندان لە دژی "پادشای ئەمریکا" دەکرێت