بەڕێوەبەری گواستنەوەی هەولێر: لە ساڵێكدا زیاتر لە 750 ئۆتۆمبێلی تایبەت لەسەر كاری تاكسی سزادراون
- هەواڵ
- 30 ئاب

ژمارەیەک تاکسی لە سەنتەری شاری هەولێر کە سەرقاڵی گواستنەوەی سەرنشینان
ئاڤا نیوز
بەڕێوەبەری گواستنەوەی هەولێر ڕایدەگەیەنێت، ساڵی ڕابردوو زیاتر لە 750 شۆفێری خاوەن ئۆتۆمبێلی تایبەت، لەسەر گواستنەوەی سەرنشین لەبری ئۆتۆمبێلە تاكسییەكان، بە قورسی سزادراون.
وێنە گەورەكە: شوفێری تاکسییەکانی هەولێر، نیگەرانی خۆیان لەسەر کارکردنی ژمارەیەک هاووڵاتی کە بە ئۆتۆمبێلی تایبەت کاری تاکسی دەکەن، گەیاندە ئاڤا و دەڵێن: "ئەوجۆرە كەسانە بوونەتە هۆكاری بڕینی بژێوی سەدان شوفێری تاکسی."
ئەوەی پێویستە بیزانیت: پاڵپشت بە بڕیار و ڕێنمایی دەرچوو لە هەردوو وەزارەتی ناوخۆ و گواستنەوە و گەیاندنی هەرێمی كوردستان، سزای ئەو ئۆتۆمبێلە تایبەتانەی لەبری تاكسی سەرنشین دەگوزانەوە، پێبژاردنە بە بڕی 750 هەزار دینار تاوەكو ملیۆنێك و 500 هەزار دینار، لەگەڵ دەستبەسەرداگرتنی ئۆتۆمبێلەكەی تاوەكو بەڵێننامە پڕدەكاتەوە بە دووبارەنەكردنەوەی سەرپێچییەكەی؛ لە ئەگەری دووبارەكردنەوەی، سزاكان قورستر دەكرێن.
لێدوانی فەرمی: عەبدولخالق عەلی، بەڕێوەبەری گشتیی گواستنەوە و گەیاندنی هەولێر بە ئاڤای گوت، لەڕێگەی بازگەی تایبەت لە دەرەوەی شارەكان و مەفرەزەكانی پۆلیسی هاتووچۆ لە سەنتەری شارەكان، بەردەوام چاودێری ئەو ئۆتۆمبێلە تایبەتانە دەكرێت كە لەبری تاكسی نەفەر دەگوازنەوە و تەنها لە ساڵی پار، سەرووی 750 ئۆتۆمبێلی تایبەت لە بازگەی شێراوە، بەهۆی گواستنەوەی سەرنشین ڕێكاری یاساییان بەرامبەر گیراوەتە بەر و سزادراون.
دوایین هەواڵەکان
- هەواڵ
- 12 خولەک لەمەوپێش
لە ڕێگەی هەڵمەتی ئاڤا میدیاوە خانوو بۆ پێشمەرگەیەکی یەکێتی دەکڕدرێت
- فۆتۆستۆری
- 47 خولەک لەمەوپێش
بە وێنە؛ دیاری منداڵانی هەولێر گەیشتە منداڵانی شۆڕش
- کوردستان
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
لە هەولێر تەمێكی چڕە و سەرجەم گەشتە ئاسمانییەکان ڕاگیران
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

هەزاران کتێب پێشکەش بە کتێبخانەی گشتیی چەمچەماڵ دەکرێت
3 کاتژمێر لەمەوپێش

ئەهوەن بەرگ گۆرانییەک بە ژیریی دەستکرد بۆ لافاوەکەی چەمچەماڵ دروست دەکات
3 کاتژمێر لەمەوپێش

کارەساتی جیهانی بەڕێوەیە؛ کشتوکاڵ لە لێواری لەناوچووندایە
7 کاتژمێر لەمەوپێش

جەنجاڵترین شارەکانی جیهان بۆ هاتووچۆی ئۆتۆمبێل دەستنیشان کران
10 کاتژمێر لەمەوپێش

شۆڕشێک لە نەشتەرگەری؛ چاوێکی ڕۆبۆتی داهێنراوە زۆر لە چاوی مرۆڤ بەهێزترە
13 کاتژمێر لەمەوپێش
- هەواڵ
- 12 خولەک لەمەوپێش
لە ڕێگەی هەڵمەتی ئاڤا میدیاوە خانوو بۆ پێشمەرگەیەکی یەکێتی دەکڕدرێت
- کوردستان
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
لە هەولێر تەمێكی چڕە و سەرجەم گەشتە ئاسمانییەکان ڕاگیران






