فارس عیسا: ئەوانەی درۆنمان ئاراستە دەکەن بەشەو و بەڕۆژ سەرەخۆشیمان لێ دەکەن
- کوردستان
- 30 ئاب

ئاراستەکردنی ژمارەیەک درۆنی جەنگی
ئاڤا نیوز
نوێنەری حکومەتی هەرێمی کوردستان لە بەغدا دەڵێت: هەندێک لایەن لە عێراق هەن نایانەوێت هەرێمی کوردستان و بەغدا بگەنە ڕێککەوتن، بۆیە لەماوەی ڕابردوودا بە درۆن هێرشیان کردە سەر کێڵگە نەوتییەکان.
وێنە گەورەکە: ناوەڕاستی مانگی حەوتی ئەمساڵ لە چەند کاتێکی جیاوازدا بە درۆن هێرش کرایە سەر ژمارەیەک لە کێڵگە نەوتییەکانی کوردستان و بەو هۆیەوە بەرهەمهێنانی لە زۆربەی ئەو کێڵگانە وەستا.
لێدوانی فەرمی: فارس عیسا، نوێنەری حکومەتی هەرێمی کوردستان لە بەغدا بە ماڵپەڕی پارتی دیموکراتی کوردستانی وتوو، ھەندێک لایەن لە عێراق نایانەوێت ھەرێم و بەغدا بگەنە ڕێککەوتن، ئەوەش بووە ھۆی ئەوەی بە درۆن ھێرش بکرێتە سەر کێلگەکانی نەوتی ھەرێمی کوردستان، ئەمەش بۆ ئەوە بوو کێشەکان ھەر وا بەردەوام بن.
فارس عیسا ئەمانەشی وتووە:
- ئەوانەی درۆنیان ئاراستەی ھەرێمی کوردستان کردووە دیارن بەشەو و بەڕۆژ، سەرەخۆشیمان لێ دەکەن، ئەوەی کرا بۆ ئەوە بوو ھەرێمی کوردستان و بەغدا نەگەنە ڕێککەوتن.
- بۆ پرسی نەوت پێشتر ڕێککەوتن لەنێوان ھەرێمی کوردستان و بەغدا هەبوو بۆ ئەوەی ڕەشنوسێک ئامادەبکرێت و یاسای نەوت و غاز دەربچێت، عێراق لێی پەشیمان بووەوە.
- مانگی شەشی ئەمساڵ کۆبوونەوەیەکمان کرد بڕیاردرا ئەو نەوتەی لەبەردەستە لە سەرەتای مانگی حەوت ڕادەستی بەغدا بکرێت، و ئێمە ئامادە بووین، بەڵام ئەوان بە بیانوی کێشەی تەکنیکی ئەو نەوتەیان وەرنەگرت.
- وڵاتانیش لەگەڵ ئەوە نین کێشەکانی نێوان ھەرێمی کوردستان و بەغدا بەردەوام بن، ئەوانیش ھەوڵ دەدەن چارەسەر بکرێت.
- ئەگەر ئێمە لە بەغدا یەکدەنگ و یەکڕەنگ بین کێشەکان باشتر چارەسەر دەکرێن، یەکڕیزی کورد دەبێتە فاکتەرێک و کێشەکان بەیەکجاری چارەسەر بکرێن، چونکە لە عێراق وا بیردەکەنەوە چەند لە ھەرێمی کوردستان بدەن پێگەی ئەوان بەھێز دەبێت.
- بەغدا وەکو هاووڵاتی دەرەجە دوو سەیری کورد دەکات و پێیان وایە دەبێ ئەوان بڕیار بدەن و ئێمە تەنیا جێبەجێی بکەین.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- هەواڵ
- 39 خولەک لەمەوپێش
مەسرور بارزانی: بەڵێنێکی دیکەمان بردەسەر
- جیهان
- 58 خولەک لەمەوپێش
دزی لە مۆزەخانەی لۆڤەر لە فەڕەنسا دەکرێت و دادەخرێت
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
ملیۆنان مرۆڤ لە جیهاندا هەستی بۆنکردنیان لەدەستداوە.. ئایا تۆ یەکێکیت لەوان؟
1 کاتژمێر لەمەوپێش
کچەکەی عەلی شەمخانی بە دەستووری ڕۆژئاوایی هاوسەرگیری دەکات
3 کاتژمێر لەمەوپێش
کاروانی ئاوەدانی کابینەی نۆیەم بەردەوامە
4 کاتژمێر لەمەوپێش
ئەپڵیکەیشنی پسوولەی خۆراک کارا دەکرێتەوە
4 کاتژمێر لەمەوپێش
گەنجانی شارەزوو سەرقاڵی هەنار ڕنینن
5 کاتژمێر لەمەوپێش
- هەواڵ
- 39 خولەک لەمەوپێش
مەسرور بارزانی: بەڵێنێکی دیکەمان بردەسەر
- جیهان
- 58 خولەک لەمەوپێش
دزی لە مۆزەخانەی لۆڤەر لە فەڕەنسا دەکرێت و دادەخرێت
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
پەیامی وەزارەتی ناوخۆ لەبارەی ئەو هاونیشتمانیانەی لە لیبیا گیریان خواردووە
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
ئیسرائیل: لە غەززە هێرش کراوەتە سەر هێزەکانمان