
عەبدوڵڵا ئۆجەلان، ڕێبەری زیندانیکراوی پەکەکە
ئاڤا نیوز
لە ڕۆژی جیهانی ئاشتیدا، ڕێبەری زیندانیکراوی پەکەکە پەیامێکی بڵاوکردەوە و تیایدا هاتووە: "بە تێکۆشانی گەلەکەمان، بەهاکانی ئاشتی، دیموکراسی و ئازادی بە دڵنیاییەوە ڕەگ دادەکوتن و لە ژیانی کۆمەڵایەتیدا جێگەی خۆیان دەدۆزنەوە."
وێنە گەورەکە: عەبدوڵڵا ئۆجەلان لە 27-2-2025، بانگەوازێکی مێژوویی و چاوەڕوانکراوی بڵاوکردەوە، داوای لە پەکەکە کرد کۆنگرە ببەستن و خۆیان هەڵبوەشێننەوە. ڕۆژی شەممە 1-3-2025 پەکەکەش بە پەیامەکەی ئۆجەلان ڕازی بوو، لەدوای ئەو کاتەوە ئۆجەلان دوو پەیامی بڵاوکردووەتەوە و تیایدا هەنگاوەکانی پڕۆسەی ئاشتی لە تورکیا بە ئەرێنی وەسفکردووە.
بڵاوکراوەی فەرمی: لە پەیامێکدا کە لە زیندانی ئیمراڵیەوە بڵاویکردووەتەوە، عەبدوڵڵا ئۆجەلان بانگەواز بۆ چارەسەری ئاشتی و دیموکراتیانە دەکات و بە "هەنگاوێکی ستراتیژی و خاڵێکی وەرچەرخانی مێژوویی" ناودەبات. ئۆجەلان جەخت لەوە دەکاتەوە کە ئەم بانگەوازە تەنیا هیوا نییە، بەڵکو دەبێت بە هەنگاوی جددی و پراکتیکی بونیاد بنرێت بۆ کۆتاییهێنان بە شەڕ و پێکدادانەکان.
درێژەی پەیامەکەی عەبدووڵا ئۆجەلان:
"بۆ ئەوانەی بۆ ئاشتی و دیموکراسی تێدەکۆشن..."، ئۆجەلان ڕایگەیاندووە کە بانگەوازی چارەسەری ئاشتی و دیموکراتیانە، "هەنگاوێکی ستراتیژی و خاڵێکی وەرچەرخانی مێژووییە نەک تەنیا لە تورکیا، بەڵکو لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاستیشدا بە گشتی، کە دەرگای قۆناغێکی نوێی ژیانی دیموکراتیانەی لەسەر بنەمای ئاشتی بەدوای شەڕ و کاولکارییەکاندا دەکاتەوە."
ئۆجەلان ئاماژەی بەوەداوە کە ئەمە تەنیا "خواستێک نییە"، بەڵکو "حەقیقەتێکە کە دەبێت بە توانای بەهێز و هەنگاوی کردەیی جدی بونیاد بنرێت." ئەو ڕوونیکردەوە کە ئاشتی ڕاستەقینە تەنیا بە بێدەنگبوونی چەکەکان کۆتایی نایەت، بەڵکو "ئاشتی ڕاستەقینە تەنیا کاتێک مومکینە کە ئازادی، دیموکراسی و دادپەروەری کۆمەڵایەتی لە هەموو بوارەکانی ژیاندا بەرجەستە ببن."
بە بڕوای ئۆجەلان، "ئەم گۆڕانکارییە کۆمەڵایەتییە تەنیا مافێک نییە بۆ گەلەکەمان، بەڵکو ئەرکێکی سەرەکیشە لە قۆناغی نوێی ئێستاماندا."
لە بەشێکی دیکەی پەیامەکەیدا، عەبدوڵڵا ئۆجەلان جەختی لەوە کردەوە کە "بە تێکۆشانی گەلەکەمان، بەهاکانی ئاشتی، دیموکراسی و ئازادی بە دڵنیاییەوە ڕەگ دادەکوتن و لە ژیانی کۆمەڵایەتیدا جێگەی خۆیان دەدۆزنەوە." وتیشی، "ئیتر ئەم وڵاتە دەبێتە نیشتمانی ئەوانەی کە ماف و ئەرکی خۆیان دەبینن لە برەودان بە ژیانی ئاشتیانە و دیموکراتیانە."
لە کۆتایی پەیامەکەیدا، بە بۆنەی یەکی ئەیلوولەوە (ڕۆژی جیهانیی ئاشتی)، ئۆجەلان بانگەوازی گەلانی کرد بۆ ئەوەی "ئەم ئەرکە مێژووییە لە ئەستۆ بگرن و زیاتر لە جاران هەڵمەتی ئاشتی و ئازادی گەشە پێبدەن." ئەو پەیامەکەی بەم وشانە کۆتایی پێهێنا: "بەو بڕوایەوە کە هەمووان جددیەتی ئەم قۆناغە تێدەگەن و بە ڕۆحی ئاشتی و یەکسانی کار دەکەن، سڵاو و خۆشەویستی بێ پایانم ئاراستەی هەمووتان دەکەم."
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- هەواڵ
- 7 کاتژمێر لەمەوپێش
وەفادارترین گیانلەبەرەکان ئاشکرا کران؛ هەندێکیان لە مرۆڤ دڵسۆزترن
- جیهان
- 8 کاتژمێر لەمەوپێش
یەکەم ژن لە مێژووی ژاپۆن توانی ببێتە سەرۆکوەزیران
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 8 کاتژمێر لەمەوپێش
ئێران شەش ساڵ زیندانیی دیکەی بەسەر نێرگز محەممەد سەپاند
- جیهان
- 8 کاتژمێر لەمەوپێش
ئیسرائیل بۆ ئەمریکا: بەتەنیا هێرش دەکەینە سەر ئێران
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

وەفادارترین گیانلەبەرەکان ئاشکرا کران؛ هەندێکیان لە مرۆڤ دڵسۆزترن
7 کاتژمێر لەمەوپێش
ئێران شەش ساڵ زیندانیی دیکەی بەسەر نێرگز محەممەد سەپاند
8 کاتژمێر لەمەوپێش

سستیی بازاڕی کرماشانی گرتووەتەوە و کاسبکاران لە مەترسیی مایەپووچبووندان
9 کاتژمێر لەمەوپێش

لە دیالە تۆمەتبارێک لە زیندان ڕادەکات و دوای کەمتر لە 24 کاتژمێر دەستگیر کرایەوە
10 کاتژمێر لەمەوپێش

گاڵتەیەکی نەخوازراو لەناو فڕۆکەیەکدا سوپای ئیسرائیلی خستە ئامادەباشییەوە
10 کاتژمێر لەمەوپێش
- هەواڵ
- 7 کاتژمێر لەمەوپێش
وەفادارترین گیانلەبەرەکان ئاشکرا کران؛ هەندێکیان لە مرۆڤ دڵسۆزترن
- جیهان
- 8 کاتژمێر لەمەوپێش
یەکەم ژن لە مێژووی ژاپۆن توانی ببێتە سەرۆکوەزیران
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 8 کاتژمێر لەمەوپێش
ئێران شەش ساڵ زیندانیی دیکەی بەسەر نێرگز محەممەد سەپاند
- عێراق
- 8 کاتژمێر لەمەوپێش
هاوپەیمانی ئیدارەی دەوڵەت کۆبووەوە؛ باسی سەرۆککۆمار و سەرۆکوەزیران نەکرا
- جیهان
- 8 کاتژمێر لەمەوپێش
ئیسرائیل بۆ ئەمریکا: بەتەنیا هێرش دەکەینە سەر ئێران
- هەواڵ
- 8 کاتژمێر لەمەوپێش
لەسەر سووكایەتیكردن كەناڵێكی ئاسمانیی عێراق و بێژەرێک سزا دەدرێن





