ئاڤا ناوی دیارترین کاندیدە دەرنەچووەکان بڵاو دەکاتەوە

شەیری بکە لە:
ئاڤا ناوی دیارترین کاندیدە دەرنەچووەکان بڵاو دەکاتەوە

دیمەنێک لە دەنگدانی گشتی. وێنە؛ AFP

ئاڤا نیوز

دوای ڕاگەیاندنی ئەنجامی بەرایی هەڵبژاردنەکانی عێراق، بەشێک لە کاندیدە بەرچاو و دیارەکانی حیزبەکان دەنگی پێویستیان نەهێنا و دەرنەچوون.

چیرۆکی سەرەکی: ڕۆژی سێشەممە، لە سەرانسەری عێراق دەنگدانی گشتی بۆ پەرلەمانی عێراق بەڕێوەچوو، تێیدا زیاتر لە 20 ملیۆن کەس مافی دەنگدانی هەبوو، بەگوێرەی کۆمیسیۆن، ڕێژەی بەشداری بریتیی بوو لە 54.32%.

زانیاریی بەدەستهاتوو: بەگوێرەی بەدواداچوونەکانی ئاڤا، بەهۆی بەدەستنەهێنانی دەنگی پێویست، بەشێک لە کاندیدە دیار و بەرچاوەکانی حیزبەکان دەرنەچوون، کە ئەمانەن:

٠ ئوسامە جەمیل؛ کاندیدی یەکگرتووی ئیسلامی لە بازنەی هەولێر، 22222 دەنگ
٠ محەممەد حەکیم، کاندیدی کۆمەڵی دادگەری لە بازنەی سلێمانی، 9270 دەنگ
٠ نەرمین مەعروف، کاندیدی یەکێتی لە بازنەی سلێمانی، 1545 دەنگ
٠ ئومێد محەممەد، کاندیدی نەوەی نوێ لە بازنەی کەرکووک، 7267 دەنگ
٠ بێستوون سابوراوایی، کاندیدی یەکێتی لە بازنەی سلێمانی، 3122 دەنگ
٠ شێرکۆ جەودەت، کاندیدی یەکگرتووی ئیسلامی لە بازنەی سلێمانی، 1124 دەنگ
٠ بەدەل بەرواری، کاندیدی ڕەوتی هەڵوێست لە بازنەی دهۆک، 12532 دەنگ
٠ ساڵحی جەوازات، کاندیدی یەکێتی لە بازنەی سلێمانی، 4859 دەنگ
٠ ساکار غازی، کاندیدی پارتی لە بازنەی هەولێر، 5967 دەنگ
٠ مهاباد شێخ حەمەئەمین، هاوسەری د. فایەق گوڵپی - کاندیدی یەکێتی لە بازنەی سلێمانی، 2720 دەنگ
٠ شیلان فەتحی، هاوسەری ستران عەبدوڵڵا - کاندیدی یەکێتی لە بازنەی کەرکووک، 1209 دەنگ
٠ غەریب ئەحمەد، برای مەلا عەبدوللەتیف سەلەفی - کاندیدی یەکێتی لە بازنەی سلێمانی، 3798 دەنگ
٠ دارا سێکانیانی، کاندیدی یەکگرتووی ئیسلامی لە بازنەی سلێمانی، 1705 دەنگ
٠ شاسوار ئەمین، کوڕی شەهید ئارام - کاندیدی یەکێتی لە بازنەی سلێمانی، 945 دەنگ
٠ شوان کەلاری، کاندیدی پارتی لە بازنەی سلێمانی، 1835 دەنگ
٠ کامیل ساڵەیی، کاندیدی پارتی لە بازنەی کەرکووک، 207 دەنگ
٠ د. نەزاکەت حوسێن، کاندیدی پارتی لە بازنەی سلێمانی، 2156 دەنگ

شەیری بکە لە: