ئەو ئەفسەرەی لە شەڕەكەی ڕۆژی دەنگدان لە خورماتوو زامدار بوو، گیانی لەدەست دا

شەیری بکە لە:
ئەو ئەفسەرەی لە شەڕەكەی ڕۆژی دەنگدان لە خورماتوو زامدار بوو، گیانی لەدەست دا

ئەو ئەفسەرەی گیانی لەدەست دا

ئاڤا نیوز

 

ئەو ئەفسەرەی سوپای عێراق كە لە شەڕێكی نێو بنكەیەكی دەنگدان لە خورماتوو زامدار ببوو، بەهۆی سەختی برینەكەیەوە گیانی لەدەست دا.

 

چیرۆکی سەرەکی؛ ئێوارەی ڕۆژی 11ی ئەم مانگە و لە سەروبەندی كۆتاییهاتنی پرۆسەی دەنگدانی هەڵبژاردنی پەرلەمانی عێراق، لە بنكەی دەنگدانی قوتابخانەی ئیدریسی لە قەزای خورماتوو، شەڕ لەنێوان پاسەوانانی هەریەك لە مەهدی تەقی و عاتف نەجاڕ كە فەرماندەی حەشدی شەعبین دروست بوو، لە ئەنجامدا كەسێك دەستبەجێ گیانی لەدەست دا و ئەفسەرێكیش بە سەختی زامدار بوو.

 

زانیاریی بەدەستهاتوو؛ سەرچاوەیەكی ئەمنی لە خورماتوو بە ئاڤای ڕاگەیاند، درەنگدانی دوێنێ شەو موقەدەم مستەفا نەعیم جاروڵڵا خەڵكی پارێزگای بەسڕەیە، ئەو ئەفسەرەی سوپای عێراقە كە لە شەڕەكەدا بە سەختی زامدار ببوو، بەهۆی سەختی برینەكەیەوە گیانی لەدەست داوە.

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە:

دوایین هەواڵەکان

هەڵبژاردەکان بۆ تۆ