ئەمریکا فڕۆکەی ئێف-35 بە سعودیە دەفرۆشێت

شەیری بکە لە:
ئەمریکا فڕۆکەی ئێف-35 بە سعودیە دەفرۆشێت

وێنەکە ژیریی دەستکرد دروستی کردووە

ئاڤا نیوز


سعودیە داوای کڕینی 48 فڕۆکەی جەنگیی لە جۆری F-35ی دروستکراوی ئەمەریکای کردووە و بەگوێرەی زانیارییەکان ئەمریکا بەم داوایە ڕازی دەبێت.

 

زانیاریی بەدەستهاتوو: ئاژانسی بلومبێرگ بە پشتبەستن بە سەرچاوەیەکی باڵای ئەمریکی بڵاوی کردەوە، بە ئەگەرێکی زۆرەوە دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا ڕەزامەندی لەسەر فرۆشتنی فڕۆکەی جەنگی ئێف-35 بە سعودیە دەدات.

 

زانیاریی زیاتر: دوای چەند مانگ لە تاوتوێکردنی، داوکارییەکەی سعودیە لە پێنتاگۆن قۆناغێکی گرینگی تێپەڕاندووە و گەیشتووەتە ئەو ئاستەی کە وەزیری جەنگی ئەمریکا بۆ ترەمپی بەرز بکاتەوە.

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە: