کۆمپانیای کۆڕەک لەبارەی پچڕانی پەیوەندی لە چەند ناوچەیەک ڕوونکردنەوە دەدات

شەیری بکە لە:
کۆمپانیای کۆڕەک لەبارەی پچڕانی پەیوەندی لە چەند ناوچەیەک ڕوونکردنەوە دەدات

ئاڤا نیوز

ئەمشەو لە چەند ناوچەیەکی هەرێمی کوردستان بەشداربووانی کۆڕەک تیلیکۆم تووشی پچڕانی پەیوەندی و نەمانی ئینتەرنێت بوونەوە، بەڕێوەبەری پەیوەندییەکانی ئەو کۆمپانیایەش بە ئاڤای ڕاگەیاند: 'دۆخەکە ئاسایی دەبێتەوە'.

بەدواداچوونی ئاڤا: ئەمشەو لە چەند ناوچەیەکی جیاواز هاونیشتمانیان پەیوەندییان بە ئاڤاوە کرد تاوەکو بەدواداچوونیان بۆ بکات، لەسەر پچڕانی پەیوەندی و نەمانی ئینەرنێتی کۆمپانیای کۆڕەک.

لێدوانی فەرمی: مازن سیروان، بەڕێوەبەری پەیوەندییەکانی کۆمپانیای کۆڕەک تلیکۆم بە ئاڤا میدیا ڕاگەیاند: هەندێک نوێکردنەوە لەنێو تۆڕەکەمان ئەنجامدراوە، ئەمەش هۆکاربووە بۆ نەمان یان پچڕانی کاتی پەیوەندی تەلەفۆنی و ئینەرنێت لە بەشێک لە ناوچەکان.

- بەڕێوەبەری پەیوەندییەکانی کۆمپانیای کۆڕەک تلیکۆم باسی لەوەشكرد: چاکسازییەکان تەواوبوون و دۆخەکە ئاسایی دەبێتەوە.

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە:

دوایین هەواڵەکان

هەڵبژاردەکان بۆ تۆ