
ئاڤا نیوز
ماوەی 24 کاتژمێرە شەپۆلێکی بارانبارین ڕووی لە هەرێمی کوردستان کردووە، تاوەکو ئێستا هیچ بڕیارێک نییە بۆ ڕاگەیاندنی پشووی فەرمی و ڕاگرتنی دەوامی فەرمانگەکان.
چیرۆکی سەرەکی: شێخ دارا، پێشکەشکاری کەشوهەوای ئاڤا و شارەزای کەشناسی هەفتەی ڕابردوو ڕایگەیاند، شەپۆلێکی بارانبارین چڕ لە ڕۆژی یەکشەممەوە ڕوو لە ناوچە جیاوازەکانی کوردستان دەکات و پێشبینی دەکرێت ماوەی یەک هەفتە بەردەوام بێت و لە هەندێک ناوچەش بەفربارین دەبێت.
زانیاریی زیاتر: لە ڕۆژی ڕابردووەوە بارانبارینێکی باش باریوە، لەماوەی 24 کاتژمێریشدا زۆرترین بڕی باران لە ناحیەی دێرەلوكی سنووری ئامێدی باریوە کە 87 ملم بووە، كەمترین بارانیش لە كەركووك بووە تەنیا دوو ملم بووە.
ڕاگەیێنراوی فەرمی: بەپێی پێشبینیییەکانی كەشناسیی هەرێمی كوردستان، ئەم شەپۆلە سبەینێ بەردەوام دەبێت و لە زۆرینەی ناوچەكان بارانی بەلێزمە دەبارێت، لە هەندێك شوێن هەورەبروسكە و هەورە گرمەیشی لەگەڵدا دەبێت و لە ناوچە شاخاوییە بەرزەكانیش بەفر دەبارێت.
بەدواداچوونی ئاڤا: لەبارەی ئەگەری ڕاگەیاندنی پشووی فەرمی ئاڤا بەدواداچوونی لە سەرجەم پارێزگاکانی هەرێمی کوردستان کردووە و تاوەکو ئێستا هیچ بڕیارێک بۆ ئەو مەبەستە نییە.
لێدوانە فەرمییەکان: سەركەوت كاڕەش، وتەبێژی بەرگریی شارستانیی هەرێمی كوردستان بە ئاڤای ڕاگەیاند، كەشناسی هەڵسەنگاندن بۆ مەترسیی ڕووداوە سرووشتییەكان دەكات، بەڵام ڕاگەیاندنی پشوو لە قوتابخانە و ناوەندەكانی خوێندن، تەنیا لە دەسەڵاتی پارێزگار و سەرپەرشتیاریی ئیدارە سەربەخۆكانە، بەڵام بۆ ئێستا، دۆخەكە بەمجۆرە مەترسیدار نییە كە پشوو ڕابگەیێنرێت.
- ئۆمێد خۆشناو، پارێزگاری هەولێر بە ئاڤای ڕاگەیاند: جارێ هیچ بڕیارێک نییە بۆ ڕاگرتنی دەوام، چونکە هیچ هۆکارێک نییە.
- سمکۆ سالار، قائممقایمی هەڵەبجە و پارێزگاری هەڵەبجە بەوەکالەت بە ئاڤای گوت، تاوەکو ئیستا هیچ بڕیارێک نییە بۆ ئەوەی لە دامودەزگا حکومییەکان و ناوەندەکانی خوێندن بکرێتە پشوو، چاوەڕێی بڕیاری کەشناسی و هەرێم دەکەین.
- یەکە ئیدارییەکانی پارێزگاکانی سلێمانی و دهۆکیش بە ئاڤایان ڕاگەیاند، دوام ئاسایی دەبێت.
- سامان سیوەیلی، وتەبێژی وەزارەتی پەروەردەش ڕایگەیاند: لە هەر شار و شارۆچکەیەک لە ئەگەری دروستبوونی لافا و پاڵپشت بە ڕاپۆرتی کەشناسی، دەستەڵات دراوەتە بەڕێوەبەرایەتییەکانی پەروەدە بە هەماهەنگی لەگەڵ یەکە ئیدارییەکانی ناوچەکە دەوامی قوتابخانەکان ڕابگرن.
- عەباس ئەکرەم، وتەبێژی وەزارەتی خوێندنی باڵاش بە ئاڤای وتووە، جارێ هیچ بڕایارێکمان نەداوە بۆ وەستانی دەوامی زانکۆ و پەیمانگەکان.
نوێ دەکرێتەوە..
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

ئاڤا دیجیتاڵ
Editor
دوایین هەواڵەکان
- هەواڵ
- 27 خولەک لەمەوپێش
کۆبوونەوەی پارتی و یەكێتی بۆ هەفتەی داهاتوو دواخرا
- عێراق
- 52 خولەک لەمەوپێش
دەستەی نەزاهەی عێراق: زیاتر لە 17 ملیۆن دۆلارمان گەڕاندووەتەوە
- بزنس
- 56 خولەک لەمەوپێش
ئاڤا چارهنووسی سێ مووچهكهی ئهمساڵ ئاشكرا دهكات
- جیهان
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
بومەلەرزەیەکی بەهێز لە باکووری ژاپۆن ڕوویدا
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

دوازدەمین فیلمە فێستیڤاڵی نێودەوڵەتیی دهۆک بە بەشداری سینەماكارانی 37 وڵات دەستپێدەكات
1 کاتژمێر لەمەوپێش

هاووڵاتیهكی باكووری کوردستان نیو سهدهیه تهنیا چای و پسكیت دهخوات
3 کاتژمێر لەمەوپێش

بەوێنە؛ بەفر باکووری کوردستان دادەپۆشێت
7 کاتژمێر لەمەوپێش

ڕوونکردنەوە لەسەر دروستبوونی کەفاوی ڕووباری گەلی عەلی بەگ دەدرێت
10 کاتژمێر لەمەوپێش

بەهۆی کێشەی خێزانیەوە ژنێک ئەندامی نێرینەی هاوسەرەکەی دەبڕێت
20 کاتژمێر لەمەوپێش
- هەواڵ
- 27 خولەک لەمەوپێش
کۆبوونەوەی پارتی و یەكێتی بۆ هەفتەی داهاتوو دواخرا
- عێراق
- 52 خولەک لەمەوپێش
دەستەی نەزاهەی عێراق: زیاتر لە 17 ملیۆن دۆلارمان گەڕاندووەتەوە
- جیهان
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
بومەلەرزەیەکی بەهێز لە باکووری ژاپۆن ڕوویدا
- عێراق
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
بەرهەمهێنانی نەوت لە گەورەترین کێڵگەی عێراق ڕاگیرا
- هەواڵ
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
هۆشداری لەبارەی هاتنەخواروەی مین لە ناوچە شاخاوییەکان دەدرێت





