دەستەی دەستپاکی: بەهۆی گەندەڵییەوە 26 بەرپرسی باڵا ڕووبەڕووی دادگا دەکرێنەوە

شەیری بکە لە:
دەستەی دەستپاکی: بەهۆی گەندەڵییەوە 26 بەرپرسی باڵا ڕووبەڕووی دادگا دەکرێنەوە

لۆگۆی دەستەی دەستپاکی عێراق

ئاڤا نیوز


دەستەی دەستپاکی فیدراڵیی عێراق ئاماری مانگی ڕابردوو بڵاودەکاتەوە، کە تێیدا دەیان بەرپرسی باڵا ڕووبەڕووی لێپرسینەوە کراونەتەوە تاوەکو ڕێگری لە بەهەدەردانی سامانی گشتیی وڵات بکرێت.


ڕاگەیێنراوی فەرمی:
بەگوێرەی ڕاگەیێنراوێکی دەستەی دەستپاکی عێراق، لە مانگی یەکی ئەمساڵ، 101 ئۆپەراسیۆنی جۆراوجۆر ئەنجامدراون و 23 تۆمەتبار لە کاتی ئەنجامدانی تاواندا دەستگیر کراون. دەستەکە، ئاشکراشی کردووە، "26 فەرمانی دەستگیرکردن و بانگهێشتکردن بۆ بەرپرسانی خاوەن پلەی باڵا دەرکراوە، هەروەها 30 سزای یاسایی بۆ 37 تاوانبار دەرچووە."

لەلایەکی دیکەوە: ڕێکخراوی شەفافیەتی نێودەوڵەتی، ڕاگەیێنراوێکی بڵاوکردەوە و تیایدا ڕایگەیاند: "عێراق یەکێکە لە گەندەڵترین وڵاتەکان لە ئاستی جیهاندا، لە دوای ساڵی 2003ـەوە گەندەڵی لەو وڵاتە بووەتە دیاردە و سەرجەم دامەزراوەکانی دەوڵەتی گرتووەتەوە و تەنانەت بە ملیارەها دۆلار بە گەندەڵی و نایاسایی براونەتە دەرەوەی وڵات."


زانیاریی زیاتر: لە چوارچێوەی هەوڵەکانی دەستەی دەستپاکی عێراق، 64 دۆسیەی تایبەت بە وەرگرتنەوەی پارەی قاچاخ و گەڕاندنەوەی هەڵاتووەکان کراونەتەوە، لەگەڵ پشکنینی زیاتر لە چوار هەزار و 600 فۆرمی ئاشکراکردنی سامان لە وڵات. تیمەکانی چاودێری 68 سەردانی مەیدانییان بۆ دامەزراوە حکومییەکان ئەنجام داوە، تاوەکو بە وردی ڕووبەڕووی هەر جۆرە بەرژەوەندییەکی تایبەت و گەندەڵییەک لە دامودەزگاکانی دەوڵەتدا ببنەوە.

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە:

دوایین هەواڵەکان

هەڵبژاردەکان بۆ تۆ