دیمەنی بارانبارین لە شاری سلێمانی
ئاڤا نیوز
پێشکەشکاری کەشوهەوای ئاڤا ڕایگەیاند: بارانبارین لەماوەی دوو ڕۆژی داهاتوو بەردەم دەبێت، لە هەندێک ناوچەش ئەگەری دروستبوونی لافاو هەیە.
وێنە گەورەکە: ماوەی دوو ڕۆژە شەپۆلێکی بارانبارین ڕووی لە هەرێمی کوردستان کردووە، بە هۆیەوە لە بەشێک لە ناوچەکان ئاستی ئاو بەشێوەیەکی بەرچاو ڕووی لە بەرزبوونەوە کردووە و هەر بۆیە مەترسی لە دروستبوونی لافاو هەیە.
لێدوانی فەرمی: شێخ دارا، پێشکەشکار کەشوهەوای ئاڤا و شارەزای کەشناسی بە ئاڤا ڕاگەیاند: دوو شەپۆلی باران لە دەریای سوور و دەریای سپییەوە ڕوویان لە هەرێمی کوردستان کردووە، کاریگەرییەکانییان تا ڕۆژی شەممەی هەفتەی داهاتوو دەمێنێتەوە.
- پێشبینی دەکرێت لە ڕۆژانی 17 و 18ـی ئەم مانگە شەپۆلێکی نوێی بارانبارین ڕوو لە هەرێمی کوردستان دەکاتەوە و ئەمجارە ئەگەری هەیە بەفربارین ناوەندی شارەکانیش بگرێتەوە.
لەلایەکی دیکەوە: بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی کەشناسی و بومەلەرزەزانی بڵاویکردووەتەوە، سبەی سێشەممە ئاسمان هەور و باران دەبێت، بەفر لەناوچە شاخاوییە سنوورییە بەرزەکان دەبارێت. ئێوارە کاریگەری دابارین لاواز دەبێت بۆ کاتەکانی شەو کەش سەقامگیر دەبێتەوە، لەناوچەکانی سنووری پارێزگای هەڵەبجە نەبێ تا رۆژ چوارشەممە بەردەوامی دەبێت.
بەرزترین پلەکانی گەرمی پێشبینیکراو بە پلەی سیلیزی بەم شێوەیە دەبێت:
٠ هەولێر: 15 پلەی سیلیزی
٠ سلێمانی: 11 پلەی سیلیزی
٠ دهۆک: 13 پلەی سیلیزی
٠ زاخۆ: 12 پلەی سیلیزی
٠ کەرکوک: 16 پلەی سیلیزی
٠ هەڵەبجە: 13 پلەی سیلیزی
٠ سۆران: 9 پلەی سیلیزی
٠ ئاکرێ: 15 پلەی سیلیزی
٠ ئامێدی: 8 پلەی سیلیزی
٠ گەرمیان : 17 پلەی سیلیزی
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- ژینگە
- 25 خولەک لەمەوپێش
کەشناسیی عێراق: بارانی بەخوڕ و بەفر هەرێمی کوردستان دەگرێتەوە
- بزنس
- 57 خولەک لەمەوپێش
نرخی زێڕ بەرزبووەوە؛ عەیار 21 یەک ملیۆن دیناری تێپەڕاند
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

کەشناسیی عێراق: بارانی بەخوڕ و بەفر هەرێمی کوردستان دەگرێتەوە
25 خولەک لەمەوپێش

باران و هەورەبرووسکە هەرێمی کوردستان دەگرێتەوە
12 کاتژمێر لەمەوپێش

لە هەرێمی کورستان یادی شەوی بەرات كرایەوە
12 کاتژمێر لەمەوپێش

میدیای ئیسرائیل: شەڕی ئێران نزیکەی 10 ملیار دۆلاری تێدەچێت
16 کاتژمێر لەمەوپێش

ژیریی دەستکرد کەوبۆیەکان و ڕۆدیۆ دەگۆڕێت
17 کاتژمێر لەمەوپێش
- ژینگە
- 25 خولەک لەمەوپێش
کەشناسیی عێراق: بارانی بەخوڕ و بەفر هەرێمی کوردستان دەگرێتەوە
- ژینگە
- 12 کاتژمێر لەمەوپێش
باران و هەورەبرووسکە هەرێمی کوردستان دەگرێتەوە
- ژینگە
- 31 کانوونی دووەم
شەپۆلێکی دیکەی بارانبارین دەستپێدەکات
- ژینگە
- 31 کانوونی دووەم
شەپۆلێکی نوێی بارانبارین هەرێمی کوردستان دەگرێتەوە
- ژینگە
- 29 کانوونی دووەم
شێخ دارا: بارانبارین تا زیاتر لە 10 ڕۆژی دیکە بەردەوام دەبێت






