
لۆگۆی دەستەی نەزاهەی عێراق
ئاڤا نیوز
دەستەی نەزاهەی فیدراڵی ڕایگەیاند، لە ماوەی ڕابردوودا توانیویانە زیاتر لە 17 ملیۆن دۆلار لە دۆسیەكانی گەندەڵی لەناوخۆ و دەرەوە بگەڕێنێتەوە بۆ گەنجینەی دەوڵەت.
ڕاگەیێندراوی فەرمی: دەستەی نەزاهەی عێراق ئاشكرایكرد، بڕی 17 ملیۆن و 438 هەزار و 620 دۆلاری ئەمریكییان گێڕاوەتەوە بۆ خەزێنەی دەوڵەت كە بە گەندەڵی و قاچاخ لەلایەن كەسانی داواكراوی یاساییەوە برابوون.
ئەم پڕۆسەیە بە هەماهەنگی چڕ لەگەڵ لایەنە دادوەری و چاودێرییەكان لەناو عێراقدا و لە ڕێگەی پەیوەندی بە لایەنە نێودەوڵەتییە پسپۆڕەكانەوە ئەنجامدراوە، بەپێی ئەو ڕێككەوتننامە و یاسایانەی كاریان پێدەكرێت.
لێدوان فەرمی: دەستەی نەزاهەی عێراق ڕایگەیاند، ئەم دەستكەوتە نیشانەی پابەندبوونی قووڵی ئێمەیە بۆ بەرەنگاربوونەوەی گەندەڵی و گەڕاندنەوەی سەروەت و سامانی نیشتمانی بۆ خەڵكی عێراق.
نەزاهە دەڵێت بەردەوام دەبین لە كاركردن بە هەماهەنگی لەگەڵ هەموو لایەنە ناوخۆیی و نێودەوڵەتییەكان بۆ دڵنیابوون لە دادپەروەری و لێپرسینەوە.
لە لایەكی دیكەوە: دەستەی نەزاهە دەستی بە كردنەوەی سیستەمی پشتیوانی ئەلیكترۆنی (I cass)ی سەر بە وەزارەتی دەرەوە كردووە. ئەمەش ڕێگە بە دەستەكە دەدات سەیری ئەو داتایانە بكات كە لە سیستمەكەدا تۆمار كراون و تایبەتن بە زانیاری هاووڵاتیانی عێراقی نیشتەجێی دەرەوەی وڵات.
زانیاری زیاتر: دەستەی نەزاهە دەستی بە كاركردن كردووە لەسەر گەیشتنی ڕاستەوخۆ بە بنكەكانی ئینتەرپۆل و ئەو زانیارییانەی كە پەیوەندییان بە دۆسییەكانیانەوە هەیە لە بواری بەرەنگاربوونەوەی گەندەڵیدا، ئەمەش تواناكانی دەستەكە بۆ بەدواداچوونی داواكراوان و گەڕاندنەوەی پارەی دزراو بەهێز دەكات و كاتی گەیشتن بە زانیارییەكان خێراتر دەكات.
گەندەڵییەکە زۆر گەورەترە: بەپێی بەڵگەکانی ڕێکخراوی شەفافیەتی نێودەوڵەتی، دیوانی چاودێریی دارایی عێراق و دەستەی نەزاهە، لە ساڵی 2003 بۆ 2025 بە نزیکەیی ترلیۆنێک و 460 ملیار دۆلار بە گەندەڵیی و قاچاخ دزراوە و ئەو بڕە پارەیەی توانراوە بهێنرێتەوە بۆ خەزێنەی گشتی ناگاتە 2٪ی بڕی پارەی دزراو.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- کوردستان
- 48 خولەک لەمەوپێش
یەپەگە هێرشێکی گرووپە چەکدارەکان لە حەسەکە تێکدەشکێنێت
- تەندروستی
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
بانکی خوێنی هەولێر: ئامادەین خوێن بۆ ڕۆژئاوا دابین بکەین
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

جێنسن هوانگ لە بازاڕێکی میللی میوە دەکڕێت
27 کانوونی دووەم

زانست ڕاستی ڕەنگی بەفر ئاشکرا دەکات
27 کانوونی دووەم

بۆچی برینەکانی ڕووخسار شوێنەوار جێ ناهێڵن؟
27 کانوونی دووەم

بەوێنە؛ لە قامیشلۆ خەڵک و شەڕڤانان پێکەوە چەکیان هەڵگرتووە و پارێزگاریی دەکەن
25 کانوونی دووەم

بەوێنە؛ هەڵمەتی کۆکردنەوەی هاوکاریی هەولێر بۆ ڕۆژئاوا بەردەوامە
25 کانوونی دووەم
- کوردستان
- 48 خولەک لەمەوپێش
یەپەگە هێرشێکی گرووپە چەکدارەکان لە حەسەکە تێکدەشکێنێت





