هاووڵاتیه‌كی باكووری کوردستان نیو سه‌ده‌یه‌ ته‌نیا چای و پسكیت ده‌خوات

شەیری بکە لە:
هاووڵاتیه‌كی باكووری کوردستان نیو سه‌ده‌یه‌ ته‌نیا چای و پسكیت ده‌خوات

دیمەنی ڕۆستەم باڵک

ئاڤا نیوز

پیاوێکی تەمەن 85 ساڵ لە باکووری کوردستان ماوەی چەندین ساڵە وازی لە هەموو جۆرە خواردن و خواردنەوەیەکی دیکە هێناوە و بەس چای و پسکویت دەخوات.

چیرۆکی سەرەکی: ڕوستەم باڵک لە گوندی کرکۆی پارێزگای مووش'ـی باکووری کوردستان دەژی، بەهۆی ئەوەی لەسەردەمی خزمەتی سەربازی گەدەی هەراسانی دەکات، "ماوەی 50 ساڵە جگە لە چای و پسکویتی ناسک دەم بۆ هیچ شتێکی دیکە نابات".

ماوەی چوار ساڵە هاوسەرەکەی کۆچی دوایی کردووە، بە تەنیا لە ماڵەکەیدا دەژی و زۆربەی کاتەکانیشی لەوێ بەسەر دەبات.

ئەوەی لەبارەیەوە دەگوترێت: وێڕای ئەوەی باس لەوە دەکرێت تەواوی ئەو خۆراکانەی لە کارگە بەرهەم دەهێنرێن، زیان بە تەندروستی دەگەیێنن، کەچی نیو سەدەیە ڕۆستەم باڵک تەنیا پسکویتی ناسک دەخوات، دۆخی تەندروستی زۆر باشە لەچاو تەمەنی خۆی.

لێدوانی فەرمی: حوسێن دینچەر، خوشکەزای ڕۆستەم باڵک ئاماژە بەوە دەدات لە پێنج دەیەی ڕابردوودا خاڵی تەنیا و تەنیا چای خواردووەتەوە و پسکویتی ناسکی خواردووە و بەهیچ جۆرێک دەمی نەبردووە بۆ نان و کەچی هێشتا دەتوانێت بە هەورازدا هەڵگەڕێت .

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە:

دوایین هەواڵەکان

هەڵبژاردەکان بۆ تۆ