
ئاڤا نیوز
پیت هێگسێت، وەزیری جەنگی ئەمریکا، ڕایگەیاند، ئەمریکا توانا ئەتۆمییەکانی نوێ دەکاتەوە و هەرگیزیش ڕێگە نادات بکەوێتە ژێر هەڕەشەی ئەتۆمیی وڵاتانی دیکەوە.
لێدوانی فەرمی: هێگسێت وتی سەرۆک ترەمپ جەختی لەسەر کردووەتەوە کە توانا ئەتۆمییەکەمان نوێ بکەینەوە هەروەها توانای بەرپەرچدانەوەشمان زیاتر دەکەین.
زانیاریی زیاتر: هێگسێت دووپاتی کردەوە کە ئەمریکا چەکی ئەتۆمی لە ئاستێکدا تاقیدەکەینەوە کە یەکسانە بە ئاستی وڵاتانی دیکە.
لەلایەکی دیکەوە: پشتر ماتیۆ ویتاکێر، نوێنەری هەمیشەیی ئەمریکا لە ناتۆ، ڕایگەیاندبوو ئەمریکا بەنیازی ئەوە نییە توانا ئەتۆمییەکانی 'فراوان' بکات، بەڵکو زیاتر کار لەسەر 'نوێکردنەوە'یان دەکات و ئەم نوێکارییەشی بە 'پێویست' ناوبرد.
کاردانەوەکان: لە بەرامبەر ئەم لێدوانانەدا، دیمیتری پێسکۆڤ، وتەبێژی کرێملین، جەختی لەوە کردەوە کە مۆسکۆ ڕێوشوێنی گونجاو دەگرێتەبەر ئەگەر واشنتن بە شێوەیەکی کاریگەر لە قەدەغەکردنی تاقیکردنەوە ئەتۆمییەکان پاشەکشە بکات. هاوکات، سێرگی لاڤرۆڤ، وەزیری دەرەوەی ڕوسیا ڕایگەیاند، ئەگەر هەر هێزێکی دیکەی ئەتۆمی تاقیکردنەوە ئەتۆمییەکان دەستپێبکاتەوە، ئەوا ڕووسیاش دەستدەکات بە ئەنجامدانی تاقیکردنەوە ئەتۆمییەکانی خۆی.

ئاڤا دیجیتاڵ
Editor
دوایین هەواڵەکان
- هەواڵ
- 7 کاتژمێر لەمەوپێش
مەسرور بارزانی: پۆستی سەرۆککۆمار مافی پارتییە
- هەواڵ
- 7 کاتژمێر لەمەوپێش
ڤیدیۆ؛ ئاڤا دەچێتە ناو کونسوڵخانەی کۆنی ئەمریکا لە هەولێر
- ژینگە
- 7 کاتژمێر لەمەوپێش
شێخ دارا: بارانی مسۆگەر لە سەرتاسەری هەرێمی کوردستان باریوە
- کوردستان
- 7 کاتژمێر لەمەوپێش
لە ئاکرێ گەنجێک بە چەقۆ هێرش دەکاتە سەر پزیشکێک و برینداری دەکات
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

زانیاریی نوێ ئاشکرابوو؛ ئەسەد لەکاتی ڕاکردن چی بە شۆفێرەکەی وتووە و پووتین چۆن بێهیوای کردووە؟
8 کاتژمێر لەمەوپێش

لە گوندێکی ئیتاڵیا جەنگ لە دژی وێنەی سێڵفی ڕادەگەیێنرێت
13 کاتژمێر لەمەوپێش

پیسبوونی دیجلە مەترسیی شێرپەنجە بۆ سەر ملیۆنان هاووڵاتی دروست دەکات
18 کاتژمێر لەمەوپێش

ورچە جەمسەرییەکانی سڤالبارد سەرەڕای توانەوەی سەهۆڵ قەڵەوتر بوون
20 کاتژمێر لەمەوپێش

بەوێنە؛ ئەمریکا و پەنەما مەشقی هاوبەش بۆ پاراستنی نۆکەندی پەنەما دەکەن
21 کاتژمێر لەمەوپێش
- هەواڵ
- 7 کاتژمێر لەمەوپێش
مەسرور بارزانی: پۆستی سەرۆککۆمار مافی پارتییە
- هەواڵ
- 7 کاتژمێر لەمەوپێش
ڤیدیۆ؛ ئاڤا دەچێتە ناو کونسوڵخانەی کۆنی ئەمریکا لە هەولێر
- کوردستان
- 7 کاتژمێر لەمەوپێش
لە ئاکرێ گەنجێک بە چەقۆ هێرش دەکاتە سەر پزیشکێک و برینداری دەکات



