تورکیا: بۆ ئیدارەدانی خۆجێی دەکرێت هەسەدە و حکومەتی سووریا بگەنە ڕێککەوتنێکی دیکە
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 29 خولەک لەمەوپێش

دوو هاووڵاتی ئاڵای سووریا و هێزەکانی سووریای دیموکراتیان بەرزکردووەتەوە
ئاڤا نیوز
هاکان فیدان، وەزیری دەرەوەی تورکیا سەرنج دەخاتە سەر ئەوەی هیچ ئاماژەیەک نییە هەسەدە پابەند بێت بە ڕێککەوتننامەی 10ی ئادار بۆ تێکەڵبوون لەگەڵ ئیدارەی نوێی سووریا و دەڵێت: ناکرێت لە هیچ وڵاتێکدا دوو سوپا هەبێت. بەڵام دەکرێت لە ئیدارەدانی خۆجێی بگەنە ڕێککەوتنی جیاواز.
وێنە گەورەکە: وێڕای چڕکردنەوەی گوشارەکانی تورکیا بۆ سەر ئیدارەی کاتی سووریا، هەسەدە ئامادە نییە بەبێ مەرج تێکەڵی ئیدارەی نوێی سووریا ببێت و لێدوانی ئەمجارەی وەزیری دەرەوەی تورکیاش جۆرێک لە نەرمی پێوە دیارە.
لێدوانی فەرمی: هاکان فیدان، وەزیری دەرەوەی تورکیا لە میانی 13ەمین کۆڕبەندی دۆحە بە ئاژانسی ڕۆیتەرزی ڕاگەیاندووە پشتیوانی تورکیا بۆ سووریا بەو واتایە نایەت کاغەزی سپی بۆ ئیدارەی ئەو وڵاتە واژۆ بکات تاکوو کەمینەکان لەو وڵاتە بچەوسێنێتەوە و تاکوو ئێستا ژمارەیەک لە کێشەی کەمینەکان لە سووریا چارەسەر نەبووە.
بە تەنیشت ئەم بابەتەوە: وەزیری دەرەوەی تورکیا باس لەوە دەکات حکوومەتی کاتی سووریا هەنگاوی ناوە بۆ هێنانەدی یەکڕیزی نیشتمانی، بەڵام سیاسەتی ئیسرائیل بۆ "تێکدانی سەقامگیری" ناوچەکە، ڕێگرە لە بەردەم ئەمەدا.
پێویستە ئەمەش بزانیت: ئەم قسانەی هاکان فیدان لە کاتێکدا دێن، گوڵستان کڵچ کۆچ یغیت کە یەکێک لەو سێ ئەندامی شاندی کۆمیسیۆنە پەرلەمانییەکە بوو لەگەڵ ئۆجەلان کۆبوویەوە، جەخت لەوە دەکاتەوە ئۆجەلان داوای لە هەسەدە نەکردووە وەک پەکەکە بەبێ مەرج خۆی هەڵبووەشێنێتەوە و تیکەڵبوونی هەسەدەی لەگەڵ حکوومەتی نوێی سووریا بە دوو مەرجەوە گرێ داوە.
- مەرجەکانیش خۆیان دەبیننەوە لە بە دیموکراسیکردنی سووریا، چونکە هێزە کوردییەکان نابنە بەشێک لە دیکتاتۆرییەت و هەسەدە بە دوو شێواز دەکرێت تێکەڵی ئیدارەی سووریا ببێت، هێزە سەربازییەکەی تیکەڵی سوپا ببێت و هەروەها هێزی ئاسایشی ناوخۆی هەبێت و ئەو لەژێر چەتری وەزارەتی ناوخۆدا کار بکات
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- جیهان
- 43 خولەک لەمەوپێش
یەکێتیی ئەوروپا ڕێوشوێنەکانی پەیوەست بە کۆچبەران تووندتر دەکات
- هەواڵ
- 57 خولەک لەمەوپێش
ئەمریکا توانا ئەتۆمییەکانی نوێ دەکاتەوە
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

هاووڵاتیهكی باكووری کوردستان نیو سهدهیه تهنیا چای و پسكیت دهخوات
1 کاتژمێر لەمەوپێش

بەوێنە؛ بەفر باکووری کوردستان دادەپۆشێت
4 کاتژمێر لەمەوپێش

ڕوونکردنەوە لەسەر دروستبوونی کەفاوی ڕووباری گەلی عەلی بەگ دەدرێت
7 کاتژمێر لەمەوپێش

بەهۆی کێشەی خێزانیەوە ژنێک ئەندامی نێرینەی هاوسەرەکەی دەبڕێت
17 کاتژمێر لەمەوپێش

سوودە لەژمارنەهاتووەکانی گۆرانی گوتن زانایانی تووشی سەرسووڕمان کردووە
18 کاتژمێر لەمەوپێش
- جیهان
- 43 خولەک لەمەوپێش
یەکێتیی ئەوروپا ڕێوشوێنەکانی پەیوەست بە کۆچبەران تووندتر دەکات
- هەواڵ
- 57 خولەک لەمەوپێش
ئەمریکا توانا ئەتۆمییەکانی نوێ دەکاتەوە
- کوردستان
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
هاووڵاتیهكی باكووری کوردستان نیو سهدهیه تهنیا چای و پسكیت دهخوات
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
نەتەوە یەکگرتووەکان بودجەی یارمەتییە مرۆییەکان کەم دەکاتەوە





