
یەکێک لە خاڵە سنوورییەکانی نێوان عێراق و سووریا
ئاڤا نیوز
وەزارەتی ناوخۆی عێراق ڕایدەگەیێنێت، 975 کامێرای گەرمی و 10 فڕۆکەی بێفڕۆکەوان بۆ چاودێریکردنی سنوورەکانی عێراق بەکاردەهێنرێن، ئەمەش وەک بەشێک لە ستراتیژییەتی نوێ بۆ بەهێزکردنی ئاسایشی سنوورەکان.
وێنە گەورەکە: عێراق بە درێژایی نزیکەی 600 کیلۆمەتر سنووری لەگەڵ سووریا و زیاتر لە 800 کیلۆمەتر سنووری لەگەڵ ئوردن هەیە، لە دوای ڕووداوەکانی سووریا لە کانوونی یەکەمی 2024 و ڕووخانی ڕژێمەکەی ئەسەد، عێراق زنجیرەیەک ڕێوشوێنی ئەمنی بە ئامانجی پاراستنی سنوورەکەی لەگەڵ سووریا گرتووەتەبەر.
لێدوانی فەرمی: عەقید عەباس بەهادلی، وتەبێژی وەزارەتی ناوخۆ، لە لێدوانێکدا بۆ ئاژانسی فەرمی دەنگوباسی عێراق وتی: "پلانەکە لە چوارچێوەی ستراتیژییەتی پەرەپێدانی سیستمی ئاسایشی سنووریدایە،" جەختیشی کردەوە کە "تەکنەلۆژیا نوێیەکان خێرایی وەڵامدانەوە بەرز دەکەنەوە و یارمەتیدەرن لە چاودێریکردنی جووڵە گوماناوییەکان بە وردییەکی زیاتر."
لەهەمان کاتدا: بەهادلی ڕوونیشی کردەوە، 975 کامێرای زیرەکی حەراری جێگیرکراون کە وێنەکان بە شێوەی ڕاستەوخۆ بۆ ناوەندی فەرماندەیی نیشتمانی دەگوازنەوە، سەرباری خستنەکاری 10 فڕۆکەی بێفڕۆکەوانی جۆری 'باڵ جێگیر' کە گەڕی چاودێریی ئەنجام دەدەن و ماوەکەی دەگاتە هەشت کاتژمێر، بەمەش ڕووماڵێکی گشتگیر بۆ سنوورەکان دابین دەکرێت."
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- کوردستان
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
ئاڤای خەڵک: لە پیرەمەگروون خەڵک و شارەوانی کێشەی جیاوازیان هەیە
- کوردستان
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
لە سنووری سۆران ڕێنمایی نوێ بۆ گیابەهارییەکان دەردەکرێن
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
سەرۆکوەزیران مەسرور بارزانی و سەرۆکی ئیمارات کۆبوونەوە
- کوردستان
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
ئاڤای خەڵک؛ له دهۆک مهترسیی چوڵبوونی 10 گوند ههیه
