ماوەی کارکردنی کۆمیسیۆنی ئاشتی لە تورکیا بۆ دوو مانگی دیکە درێژ دەکرێتەوە
- هەواڵ
- 3 کاتژمێر لەمەوپێش

کۆبوونەوەی کۆمیسیۆنی پەرلەمانیی ئاشتی لە تورکیا
ئاڤا نیوز
لە کاتێکدا بڕیار بوو کۆتایی ئەمساڵ ماوەی یاسایی کارکردنی کۆمیسیۆنی پەرلەمانیی ئاشتی لە تورکیا کۆتایی بێت، جێگری سەرۆکی فراکسیۆنی دەم پارتی ڕایگەیاند کە تەمەنی کۆمیسیۆنەکە بۆ 2 مانگی دیکە درێژ دەکرێتەوە.
بۆچی گرنگە: کۆمیسیۆنەکە پێی ناوەتە قۆناغی نووسینەوەی ڕاپۆرتی کۆتایی و هاوبەش. دوای ئەوەی پارتە سەرەکییەکان ڕاپۆرتە جیاوازەکانی خۆیان پێشکەش کرد، ئێستا هەوڵ دەدرێت ڕاپۆرتێکی یەکگرتوو ئامادە بکرێت، ئەمەش پێویستی بە کاتی زیاتر هەیە بۆ گەیشتن بە سازان.
لێدوانی فەرمی: گوڵستان کڵچ کۆچیغیت، جێگری سەرۆکی فراکسیۆنی دەم پارتی ڕایگەیاند: "کۆمیسیۆن ڕۆژی چوارشەممە کاتژمێر 14:00 کۆدەبێتەوە و بڕیار لەسەر درێژکردنەوەی ماوەی کارکردنی بۆ 2 مانگی دیکە دەدات. چاوەڕوانیش دەکرێت نوعمان کورتوڵموش، سەرۆکی پەرلەمانی تورکیا، نەخشەڕێگەیەک بۆ قۆناغی داهاتوو بخاتەڕوو."
ئەمەش بزانە: درێژکردنەوەی تەمەنی کۆمیسیۆنەکە دوای ئەوە دێت کە دوێنێ سەرۆکی پەرلەمانی تورکیا بۆ ماوەی یەک کاتژمێر لەگەڵ نوێنەرانی پارتەکانی نێو کۆمیسیۆنەکە کۆبووەوە، کە بڕیارە ئەرکی نووسینەوەی ڕاپۆرتی کۆتاییان پێ بسپێردرێت.
لەلایەکی دیکەوە: بڕیارە هەر ئەمڕۆ سەرۆکی پەرلەمانی تورکیا دووبارە لەگەڵ ئەندامانی لیژنەی نووسینەوەی ڕاپۆرتی کۆتایی کۆببێتەوە بۆ تاوتوێکردنی وردەکارییەکان.
ئەندامانی لیژنەی نووسینەوەی ڕاپۆرت کێن؟:
جەنگیز چیچەک: پەرلەمانتاری دەم پارتی.
عەبدولحەمید گوڵ: جێگری سەرۆکی فراکسیۆنی ئاک پارتی.
فەتی یڵدز: پەرلەمانتار و یاریدەدەری سەرۆکی گشتیی مەهەپە.
موراد ئەمیر: جێگری سەرۆکی فراکسیۆنی جەهەپە.
بوڵەنت کایا: سەرۆکی فراکسیۆنی بەرەی ڕێگەی نوێ.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- هەواڵ
- 39 خولەک لەمەوپێش
هۆکاری دروستبوونی لافاوەکەی چەمچەماڵ ئاشکرا دەکرێت
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

ئۆتۆمبێلە چینییەکان؛ ئامرازی نوێی سیخوڕیی پەکین بەسەر بەکارهێنەراندا
4 کاتژمێر لەمەوپێش
شەپۆلێکی بارانبارین و سەرما هەرێمی کوردستان دەگرێتەوە
5 کاتژمێر لەمەوپێش
هاندەرانی چەمچەماڵ لەناو یاریگا: ئاڤا ئاڤا، هەوراز هەوراز
21 کاتژمێر لەمەوپێش

هونەرمەند بۆکان هەورامی: پلانم هەیە زنجیرەیەک کۆنسێرت ئەنجام بدەم
22 کاتژمێر لەمەوپێش

چین لە ڕێگای پرۆژەیەکی نهێنی رکابەری وڵاتانی ڕۆژئاوا دەکات
22 کانوونی یەکەم
- هەواڵ
- 39 خولەک لەمەوپێش
هۆکاری دروستبوونی لافاوەکەی چەمچەماڵ ئاشکرا دەکرێت
- کوردستان
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
کوردستان ساڵانە 140 هەزار تۆن مریشک ڕەوانەی عێراق دەکات





