بەنگین ڕێکانی: تەنیا بەشێکی زۆر کەمی بودجەی داواکراوی پڕۆژەکانمان بۆ خەرج کراوە
- عێراق
- 23 کانوونی یەکەم

بەنگین ڕێکانی، وەزیری ئاوەدانکردنەوەی عێراق
ئاڤا نیوز
وەزیری ئاوەدانکردنەوەی عێراق وردەکاریی ئەو بڕە پارانە بڵاودەکاتەوە کە لە سێ ساڵی ڕابردوودا بۆ جێبەجێکردنی پڕۆژەکان داوای کردووە، بەڵام بەهۆی قەیرانی داراییەوە تەنیا بڕێکی کەمی بۆ خەرج کراوە.
چیرۆکی سەرەکی: ئەمڕۆ سێشەممە، بەنگین ڕێکانی، وەزیری ئاوەدانکردنەوەی عێراق، لە بڵاوکراوەیەکدا ئاماژەی بە سستیی پڕۆژە ستراتیژییەکانی وەزارەتەکەی کرد. ڕایگەیاند کە دابەزینی نرخی نەوت و کورتهێنانی بودجە کاریگەریی ڕاستەوخۆیان لەسەر خەرجییەکان هەبووە و زۆربەی پڕۆژەکان تووشی سستی بوونەتەوە.
ڕاگەیێنراوی فەرمی: وەزیری ئاوەدانکردنەوە جیاوازیی نێوان بودجەی داواکراو و بودجەی خەرجکراوی بەم شێوەیە پۆلێن کرد:
لە ساڵی 2023: وەزارەت داوای 9 تریلیۆن دیناری کرد بۆ ئەوەی پڕۆژەکان بە 3 نۆرەی کارکردن (شەفت) ئەنجام بدرێن، بەڵام تەنیا 1.082 تریلیۆن دیناری بۆ خەرج کرا.
لە ساڵی 2024: داوای 4 تریلیۆن دینار کرا، بەڵام تەنیا 1.149 تریلیۆن دینار دابین کرا.
بۆ ساڵی 2025: وەزارەت داوای زیاتر لە 3 تریلیۆن دیناری کردووە، بەڵام تاوەکو ئێستا تەنیا 865 ملیار دینار تەرخان کراوە.
وەزیری ئاوەدانکردنەوە دەڵێت: "هیچ حکومەتێک لە عێراق لە ڕووی داراییەوە لە حکومەتەکەی پێش خۆی باشتر نییە، بەڵکو تەنیا هەندێک حکومەت 'بەخت' یاوەریانە؛ چونکە تەنیا سەرچاوەی داهات نەوتە و نرخەکەشی لە دەستی ئێمەدا نییە؛ جار هەیە دەگاتە 120 دۆلار و جارێکیش بۆ خوار 50 دۆلار دادەبەزێت."
ئەوەی پێویستە بیزانیت: دابەزینی نرخی نەوت کاریگەریی تووندی لەسەر بودجەی وەبەرهێنان هەیە. عێراق ساڵانە نزیکەی 1.2 ملیار بەرمیل نەوت هەناردە دەکات. تەنیا دابەزینی 10 دۆلار لە نرخی یەک بەرمیل نەوت، بە واتای لەدەستدانی 12 ملیار دۆلاری ساڵانە دێت، کە ئەم بڕە پارەیە یەکسانە بە تەواوی بودجەی پڕۆژە و وەبەرهێنانەکانی وڵات.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- جیهان
- 16 خولەک لەمەوپێش
ترەمپ هەڕەشە لە کەنەدا دەکات
- بزنس
- 31 خولەک لەمەوپێش
مووچەی مانگی یەکی فەرمانبەرانی هەرێمی کوردستان خەرج کرا
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

وەفادارترین گیانلەبەرەکان ئاشکرا کران؛ هەندێکیان لە مرۆڤ دڵسۆزترن
8 شوبات
ئێران شەش ساڵ زیندانیی دیکەی بەسەر نێرگز محەممەد سەپاند
8 شوبات

سستیی بازاڕی کرماشانی گرتووەتەوە و کاسبکاران لە مەترسیی مایەپووچبووندان
8 شوبات

لە دیالە تۆمەتبارێک لە زیندان ڕادەکات و دوای کەمتر لە 24 کاتژمێر دەستگیر کرایەوە
8 شوبات

گاڵتەیەکی نەخوازراو لەناو فڕۆکەیەکدا سوپای ئیسرائیلی خستە ئامادەباشییەوە
8 شوبات
- جیهان
- 16 خولەک لەمەوپێش
ترەمپ هەڕەشە لە کەنەدا دەکات
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
کانتۆنی جەزیرە دەرفەتێکی نوێ بۆ قوتابییە ئاوارەکان دەڕەخسێنێت
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
بازگەی مەخموور لەلایەن هێزە عێراقییەکانەوە کرایەوە
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
میران بەکر: هێزێکی زۆری یەکێتی بەبێ فرمانی دادوەر هاتوونەتە سەر ماڵەکەم





