
مریشكی سپی لە کێڵگەیەکی پەلەوەری هەرێمی کوردستان
ئاڤا نیوز
حکومەتی عێراق بڕیاری قەدەغەکردنی هاوردەکردنی مریشکی بیانی دا، بەمەش هەرێمی کوردستان دەبێتە سەرچاوەی سەرەکی بۆ دابینکردنی پێداویستییەکانی گۆشتی مریشک بۆ بازاڕەکانی ناوەڕاست و خوارووی عێراق.
چیرۆکی سەرەکی: وەزارەتی کشتوکاڵی عێراق بە فەرمی هاوردەکردنی مریشک، پارچەکانی و بەرهەمە دروستکراوەکانی مریشکی لە دەرەوەی وڵات قەدەغە کرد. بڕیارەکە لە ڕێکەوتی 15-01-2026ـەوە دەچێتە بواری جێبەجێکردنەوە، ئەمەش وەک هەنگاوێک بۆ پاڵپشتیی بەرهەمی ناوخۆیی.
لێدوانی فەرمی: فیراس سدیق، بەڕێوەبەری گشتیی سامانی ئاژەڵ لە وەزارەتی کشتوکاڵی هەرێمی کوردستان بە ئاڤای ڕاگەیاند: "خەریکی ئامادەکارین بۆ پڕکردنەوەی ئەو بۆشاییەی کە بەهۆی قەدەغەکردنی هاوردەوە دروست دەبێت. لیژنەیەکی بەغدا سەردانی کردووین و لە چەند ڕۆژی داهاتووشدا لیژنەیەکی ئێمە دەچێتە بەغدا بۆ دیاریکردنی بڕی پێویستیی مریشکی بەستوو؛ لە ڕێگەی کارگەکانی هەرێمی کوردستانەوە تەواوی بەرهەمەکانیان بۆ دابین دەکەین."
ئەوەی پێویستە بیزانیت: هەرێمی کوردستان لە بەرهەمهێنانی گۆشتی مریشکدا گەیشتووەتە خودبژێوی؛ جگە لە پڕکردنەوەی پێداویستیی ناوخۆ، ساڵانە توانای هەیە نزیکەی 140,000 تۆن مریشک ڕەوانەی پارێزگاکانی ناوەڕاست و خوارووی عێراق بکات. بەپێی ئامارەکان، هەرێمی کوردستان ساڵانە زیاتر لە 250,000 تۆن گۆشتی مریشک بەرهەم دەهێنێت، لە کاتێکدا پێداویستیی ناوخۆ نزیکەی 146,000 تۆنە.
دوایین هەواڵەکان
- هەواڵ
- 49 خولەک لەمەوپێش
هۆکاری دروستبوونی لافاوەکەی چەمچەماڵ ئاشکرا دەکرێت
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

ئۆتۆمبێلە چینییەکان؛ ئامرازی نوێی سیخوڕیی پەکین بەسەر بەکارهێنەراندا
4 کاتژمێر لەمەوپێش
شەپۆلێکی بارانبارین و سەرما هەرێمی کوردستان دەگرێتەوە
5 کاتژمێر لەمەوپێش
هاندەرانی چەمچەماڵ لەناو یاریگا: ئاڤا ئاڤا، هەوراز هەوراز
22 کاتژمێر لەمەوپێش

هونەرمەند بۆکان هەورامی: پلانم هەیە زنجیرەیەک کۆنسێرت ئەنجام بدەم
22 کاتژمێر لەمەوپێش

چین لە ڕێگای پرۆژەیەکی نهێنی رکابەری وڵاتانی ڕۆژئاوا دەکات
22 کانوونی یەکەم
- هەواڵ
- 49 خولەک لەمەوپێش
هۆکاری دروستبوونی لافاوەکەی چەمچەماڵ ئاشکرا دەکرێت






