میدیای ئیسرائیل: ئەحمەد شەرع و نەتانیاهۆ کۆدەبنەوە
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش

وێنەی هەر یەکە لە ئەحمەد شەرع و بنیامین نەتانیاهۆ
ئاڤا نیوز
میدیاکانی ئیسرائیل ئاشکرای دەکەن، دانوستانە ئەمنییەکانی نێوان تەلئەبیب و دیمەشق پێشکەوتنی گەورەیان بەخۆوە بینیوە و چاوەڕوان دەکرێت لە ئاییندەیەکی نزیکدا ڕێککەوتنێکی مێژوویی لە نێوانیاندا واژۆ بکرێت.
وێنە گەورەکە: لە بەرامبەر ئەم هەنگاوانەدا، ئیسرائیل مەرجی قورسی بۆ کشانەوە لەو نۆ خاڵە سەربازییە داناوە کە دوای ڕووخانی ڕژێمەکەی بەشار ئەسەد کۆنترۆڵی کردوون. تەلئەبیب داوای سووریا بۆ کشانەوەی دەستبەجێ ڕەت دەکاتەوە و مەرجی چۆڵکردنی ئەو ناوچانەی بەستووەتەوە بە واژۆکردنی "ئاشتییەکی گشتگیر"، نەک تەنیا ڕێککەوتنێکی ئەمنیی سادە.
چیرۆکی سەرەکی: کەناڵی "i24News"ـی ئیسرائیلی لە زاری سەرچاوەیەکی نزیک لە سەرۆکی سووریاوە بڵاوی کردەوە، هەوڵ و نێوەندگیریی چڕی دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا، بووەتە هۆی نزیکبوونەوەی هەردوو وڵات. پێشبینی دەکرێت ڕێوڕەسمی واژۆکردنی ڕێککەوتننامەکە لە وڵاتێکی ئەوروپی بەڕێوە بچێت.
- بەپێی هەمان سەرچاوە، ئەگەری زۆرە ڕێککەوتنەکە لە ڕێگەی کۆبوونەوەیەکی ڕاستەوخۆ لە نێوان ئەحمەد شەرع، سەرۆکی سووریا و بنیامین ناتانیاهۆ، سەرۆکوەزیرانی ئیسرائیل واژۆ بکرێت؛ ئەمەش وەک وەرچەرخانێکی گەورە لە پەیوەندییەکانی هەردوو وڵاتدا دەبینرێت.
لەلایەکی دیکەوە: مانگی ڕابردوو ئەسعەد شەیبانی، وەزیری دەرەوەی سووریا ئاشکرای کرد، ڕێککەوتنە نوێیەکە لەسەر بنەمای ئاگربەستی ساڵی 1974 دەبێت، بەڵام بە جیاوازیی ئەوەی کە ناوچەی "دابڕاو" لە نێوان هەردوو سوپا دروست ناکرێت.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- عێراق
- 27 خولەک لەمەوپێش
بەغدا؛ کامێرایەکی چاودێری لەبەردەم دەرگای ماڵێک هەرای ناوەتەوە
- کوردستان
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
لە گەرمیان ڕێگەی 20 گوند کە بەهۆی لافاوەوە تێکچووبوون چاک دەکرێنەوە
- عێراق
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
حکومەتی عێراق 1.2 تریلیۆن دینار بۆ قەرزی گەنجان تەرخان دەکات
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

بەغدا؛ کامێرایەکی چاودێری لەبەردەم دەرگای ماڵێک هەرای ناوەتەوە
27 خولەک لەمەوپێش
کونسوڵخانەی قەتەر: بردنەوەی خەڵاتی نێودەوڵەتی لەلایەن ئاڤا میدیاوە ڕەنگدانەوەی ڕۆڵی میدیای پیشەییە
2 کاتژمێر لەمەوپێش

ڕۆبۆتەکان هەلی کار بۆ مرۆڤ دەڕەخسێنن؛ پارە لەبەرانبەر داخستنی دەرگای ئۆتۆمبێل دەدرێت
7 کاتژمێر لەمەوپێش

خەڵاتی "زە بێستی فیفا" 10 ڕۆژ لەلای قشڵەی زاخۆ دادەنرێت و وێنەی لەگەڵ دەگیرێت
19 کاتژمێر لەمەوپێش

حکومەتی عێراق بڕیاری دا کارتەکانی مۆبایل و ئینتەرنێت 20% گران بکات
20 کاتژمێر لەمەوپێش
- عێراق
- 27 خولەک لەمەوپێش
بەغدا؛ کامێرایەکی چاودێری لەبەردەم دەرگای ماڵێک هەرای ناوەتەوە
- کوردستان
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
لە گەرمیان ڕێگەی 20 گوند کە بەهۆی لافاوەوە تێکچووبوون چاک دەکرێنەوە
- عێراق
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
حکومەتی عێراق 1.2 تریلیۆن دینار بۆ قەرزی گەنجان تەرخان دەکات




