ڕاپەڕین، سۆران و شارەزوور؛ سێ بڕیاری جیاواز بۆ پاراستنی قوتابییان لە شەختە
- کوردستان
- 3 کانوونی دووەم

دیمەنی دوای بەفربارین لە هەرێمی کوردستان
ئاڤا نیوز
بەهۆی نزمبوونەوەی پلەکانی گەرما بۆ ژێر سفری سیلیزی و دروستبوونی شەختە، لە تەواوی ئیدارەی سەربەخۆی سۆران و بەشێک لە ئیدارەی ڕاپەڕین و شارەزوور، بۆ ڕۆژی یەکشەممە پشووی فەرمی لە ناوەندەکانی خوێندن ڕاگەیەندرا.
وێنە گەورەکە: ئەم پشووانە دوای شەپۆلێکی چڕی بەفر و باران دێت کە هەرێمی کوردستانی گرتووەتەوە. ئێستا مەترسییەکە لە بارانەوە گۆڕاوە بۆ "بەستەڵەک" و دابەزینی پلەکانی گەرما، ئەمەش هاتووچۆی قوتابیان و مامۆستایان لە ناوچە شاخاوییەکان دەخاتە مەترسییەوە.
بۆچی گرنگە: وەزارەتی پەروەردە بە فەرمی "نامەرکەزییەت" لە بڕیاردانی پشوو پەیڕەو دەکات. لەبری ئەوەی پشوویەکی گشتگیر بۆ تەواوی هەرێمی کوردستان ڕابگەیەنرێت، دەسەڵات دراوەتە پەروەردەکان تاوەکو بەپێی کەشوهەوای ناوچەکەی خۆیان بڕیار بدەن، ئەمەش بۆ پاراستنی کوالێتیی خوێندن و کەم نەکردنەوەی ڕۆژانی دەوامە لەو شوێنانەی کەشوهەوایان گونجاوە.
لێدوانی فەرمی: سامان سیوەیلی، وتەبێژی وەزارەتی پەروەردە بە ئاڤا میدیای ڕاگەیاند، بەپێی بڕیاری وەزارەتی پەروەردە سبەی یەکشەممە 4-1-2026، دەوامی فەرمی دەبێت لەسەر ناوەندەکانی خوێندن لە هەرێمی کوردستان، بەڵام "پێشتر دەسەڵاتی ئەوەمان بە پەروەردەکان داوە، لە کاتی نالەباری کەشوهەوا یان هەر حاڵەتێکی نەخوازراو، دەتوانن بڕیار لەبارەی پشووی خوێندن بدەن".
- ئاکارا ئالیشا کیۆ، بەڕێوەبەری گشتیی پەروەردەی سۆران: "بەهۆی دابەزینی پلەکانی گەرما و ئەگەری شەختەی بەهێز، سبەی یەکشەممە (4-1-2026) پشووی فەرمییە."
- نـــەبیل حمەساڵـح، بەڕێوەبەری پەروەردەی شارەزوور ڕایگەیاند، لەبەر بەرژەوەندی گشتیی و بەهۆی نزمبوونەوەی پلەکانی گەرما بۆ ژێرسفر لە بەیانیاندا، بڕیارماندا یەک کاتژمێر دەوامی سەرجەم ناوەندەکانی خوێندن لە سنووری قەزای شارەزوور دوابخەین بۆ هەردوو ڕۆژانی یەک شەممە و دووشەممەی ئەم هەفتەیە، لە دەوامی بەیانیان.
زانیاریی زیاتر: بەهۆی دروستبوونی شەخت و سەرماوە بڕیارەکان بەمشێوەیەن:
- ئیدارەی سۆران: پشوو سەرجەم ناوەندەکانی خوێندنی حکومی و ناحکومی و پەیمانگەکانی سنوورەکە دەگرێتەوە؛ چونکە پێشبینی دەکرێت پلەی گەرما بۆ (15-) پلەی ژێر سفر دابەزێت.
- ئیدارەی ڕاپەڕین: بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی پەروەردە دەسەڵاتی داوەتە پەروەردەکانی ڕانیە و پشدەر، کە لە هەر شوێنێک ئاستەنگی هاتووچۆ و شەختە هەبێت، دەتوانن پشوو ڕابگەیەنن.
- قەزای شارەزوو: بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی پەروەردەی شارەزوور، دوامی سەرجەم ناوەندەکانی خوێندنی بۆ کاتژمێر نۆ دواخستووە.
دوایین هەواڵەکان
- کوردستان
- 5 خولەک لەمەوپێش
سەعدی پیرە: سەرۆککۆمار مافی یەکێتییە
- جیهان
- 23 خولەک لەمەوپێش
فیزانت؛ تاقە دوورگەی جیهان کە ساڵانە دوو جار وڵاتنامەکەی دەگۆڕێت
- جیهان
- 38 خولەک لەمەوپێش
زانایان پێستێکی ئەلیکترۆنییان داهێنا کە هەست بە "ئازار" دەکات
- عێراق
- 38 خولەک لەمەوپێش
دەست بە هەناردەکردنەوەی گازی ئێران بۆ عێراق دەکرێتەوە
- عێراق
- 40 خولەک لەمەوپێش
عەسائیب نکووڵیی لەوە دەکات بەیاننامەیان بۆ چەک دانان هەبووبێت
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

فیزانت؛ تاقە دوورگەی جیهان کە ساڵانە دوو جار وڵاتنامەکەی دەگۆڕێت
23 خولەک لەمەوپێش

زانایان پێستێکی ئەلیکترۆنییان داهێنا کە هەست بە "ئازار" دەکات
38 خولەک لەمەوپێش

ڕۆژانە 10 خولەک وەرزشکردن ڕێگە لە شێرپەنجەی ڕیخۆڵە دەگرێت
3 کاتژمێر لەمەوپێش

گۆران ساڵح گۆرانییەکی سۆزداریی نوێ بڵاودەکاتەوە
4 کانوونی دووەم

ئارەش عوسمان بە "لێیان پرسیم" ساڵی نوێ دەستپێدەکات
4 کانوونی دووەم
- کوردستان
- 5 خولەک لەمەوپێش
سەعدی پیرە: سەرۆککۆمار مافی یەکێتییە
- جیهان
- 23 خولەک لەمەوپێش
فیزانت؛ تاقە دوورگەی جیهان کە ساڵانە دوو جار وڵاتنامەکەی دەگۆڕێت
- جیهان
- 38 خولەک لەمەوپێش
زانایان پێستێکی ئەلیکترۆنییان داهێنا کە هەست بە "ئازار" دەکات
- عێراق
- 38 خولەک لەمەوپێش
دەست بە هەناردەکردنەوەی گازی ئێران بۆ عێراق دەکرێتەوە
- عێراق
- 40 خولەک لەمەوپێش
عەسائیب نکووڵیی لەوە دەکات بەیاننامەیان بۆ چەک دانان هەبووبێت
- عێراق
- 47 خولەک لەمەوپێش
یاسای لێبووردنی گشتی لە عێراق؛ 40 هەزار سزادراو ئازادکراون






