
یەکێک لە ڕیگاکانی باکووری کوردستان لە کاتی بەفر بارین
ئاڤا نیوز
گەنجێکی قەزای سەیدسادق لەکاتی چوونی بەرەو ئەوروپا بەهۆی بەفر و سەرمای زۆرەوە لە باکووری کوردستان گیان لەدەست دەدات و تاوەکو ئێستا تەرمەکەی نەدۆزراوەتەوە.
چیرۆکی سەرەکی: گەنجێکی خەڵکی سەیدسادق بەناوی هەڵۆ وێنس کەریم، لە ڕۆژی چوارشەممە 26-12-2025، لە ماڵەوە دەرچووە و ویستویەتی ڕێگای ئەورووپا بگرێتەبەر، بەڵام بەهۆی سەرماوە لە دەوروبەری گوندێکی شرناغ لە باکووری کوردستان گیانی لەدەستداوە و تاوەکو ئێستا تەرمەکەی نەدۆزراوەتەوە.
لێدوانی فەرمی: ڕابەر لوقمان، ئامۆزای ئەو گەنجەیە و بە ئاڤای ڕاگەیاند، ئامۆزاکەم لەگەڵ هەشت کەسی دیکە ویستویانە بڕۆنە ئەورووپا، بەڵام بەهۆی بەفر و سەرمای زۆرەوە، لە دەورووبەریی گوندێکی سنووری شرناغ تەندروستیی تێکچووە و قاچەکانی سڕ بووە، ئەو هەشت کەسەشی لەگەڵی بوون، ماوەی کاتژمێر و نیوێک لەگەڵی ماونەتەوە و هاوکارییان کردووە، بەڵام کە کۆچی دوایی کردووە، ڕۆیشتوون و بەجێیان هێشتووە.
زانیاریی زیاتر: بە گوتەی ڕابەر لوقمان، ڕۆژی پێنجشەممەی ڕابردوو 31-12-2025، لەڕێگەی قاچاخچییەکەیەوە ئاگادار کراونەتەوە، ئامۆزایەکەمان گیانی لە دەست داوە و لە ناو بەفر رەق بووتەوە. تەرمەکەشی کەوتووەتە ژێر بەفر و لە دەوروبەری گوندێکی شرناغە، تاوەکو ئێستا نەدۆزراوەتەوە.
لەلایەکی دیکەوە: ڕابەر لوقمان بە ئاڤای گوت، داوا لە لایەنە پەیوەندیدارەکان دەکەین سۆراغی تەرمی ئامۆزاکەم بکەن و بیگەڕێننەوە بۆ هەرێمی کوردستان.
دوایین هەواڵەکان
- کوردستان
- 6 خولەک لەمەوپێش
سەعدی پیرە: سەرۆککۆمار مافی یەکێتییە
- جیهان
- 24 خولەک لەمەوپێش
فیزانت؛ تاقە دوورگەی جیهان کە ساڵانە دوو جار وڵاتنامەکەی دەگۆڕێت
- جیهان
- 39 خولەک لەمەوپێش
زانایان پێستێکی ئەلیکترۆنییان داهێنا کە هەست بە "ئازار" دەکات
- عێراق
- 39 خولەک لەمەوپێش
دەست بە هەناردەکردنەوەی گازی ئێران بۆ عێراق دەکرێتەوە
- عێراق
- 41 خولەک لەمەوپێش
عەسائیب نکووڵیی لەوە دەکات بەیاننامەیان بۆ چەک دانان هەبووبێت
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

فیزانت؛ تاقە دوورگەی جیهان کە ساڵانە دوو جار وڵاتنامەکەی دەگۆڕێت
24 خولەک لەمەوپێش

زانایان پێستێکی ئەلیکترۆنییان داهێنا کە هەست بە "ئازار" دەکات
39 خولەک لەمەوپێش

ڕۆژانە 10 خولەک وەرزشکردن ڕێگە لە شێرپەنجەی ڕیخۆڵە دەگرێت
3 کاتژمێر لەمەوپێش

گۆران ساڵح گۆرانییەکی سۆزداریی نوێ بڵاودەکاتەوە
4 کانوونی دووەم

ئارەش عوسمان بە "لێیان پرسیم" ساڵی نوێ دەستپێدەکات
4 کانوونی دووەم
- کوردستان
- 6 خولەک لەمەوپێش
سەعدی پیرە: سەرۆککۆمار مافی یەکێتییە
- جیهان
- 24 خولەک لەمەوپێش
فیزانت؛ تاقە دوورگەی جیهان کە ساڵانە دوو جار وڵاتنامەکەی دەگۆڕێت
- جیهان
- 39 خولەک لەمەوپێش
زانایان پێستێکی ئەلیکترۆنییان داهێنا کە هەست بە "ئازار" دەکات
- عێراق
- 39 خولەک لەمەوپێش
دەست بە هەناردەکردنەوەی گازی ئێران بۆ عێراق دەکرێتەوە
- عێراق
- 41 خولەک لەمەوپێش
عەسائیب نکووڵیی لەوە دەکات بەیاننامەیان بۆ چەک دانان هەبووبێت
- عێراق
- 48 خولەک لەمەوپێش
یاسای لێبووردنی گشتی لە عێراق؛ 40 هەزار سزادراو ئازادکراون






