ئاڵای ئەمریکا و تایوان
ئاڤا نیوز
ئەمریکا و تایوان ڕێککەوتننامەیەکی بازرگانییان بۆ کەمکردنەوەی باجی گومرگی لەسەر کەلوپەلە هەناردەکراوەکانی تایوان واژۆ کرد؛ لە بەرامبەردا تایپێ پابەند دەبێت بە زیادکردنی کڕینی بەرهەمە ئەمریکییەکان لە چەند کەرتی جیاوازدا.
وێنە گەورەکە: ئەم ڕێککەوتنە هەنگاوێکی ستراتیژییە بۆ قووڵکردنەوەی پەیوەندییە ئابوورییەکانی نێوان واشنتن و تایپێ لە دەرەوەی چوارچێوەی دیپلۆماسیی فەرمی. ئامانج لێی کەمکردنەوەی پشتبەستنی تایوانە بە بازاڕی چین و بەستنەوەی زیاتری ئابووریی دوورگەکەیە بە ئەمریکاوە، ئەمەش لە کاتێکدایە کە گرژییەکان لەگەڵ پەکین لە ئاستێکی بەرزدان.
زانیاریی زیاتر: کەمکردنەوەی باج: باجی سەر زۆربەی هەناردە گشتییەکانی تایوان بۆ ئەمریکا لە 20%ـەوە بۆ 15% دادەبەزێت.
پاپەندییەکانی کڕین: تایوان پابەند بووە تا ساڵی 2029 بڕی 84.8 ملیار دۆلار لەم کەرتانەی ئەمریکا خەرج بکات:
44.4 ملیار دۆلار بۆ گازی سروشتی و نەوتی خاو.
15.2 ملیار دۆلار بۆ فڕۆکەی مەدەنی و بزوێنەر.
25.2 ملیار دۆلار بۆ ئامێرەکانی وزە و تۆڕەکانی کارەبا.
ئاسانکاریی تر: لادانی بەربەستە گومرگییەکان لەسەر ئۆتۆمبێل، دەرمان و بەرهەمە کشتوکاڵییەکانی ئەمریکا.
ئەوەی پێویستە بیزانیت: جێبەجێکردنی ئەم ڕێککەوتنە بەربەستێکی سیاسی لەپێشە؛ پێویستی بە پەسەندکردنی پەرلەمانی تایوان هەیە کە ئێستا لەژێر کۆنترۆڵی لایەنە ئۆپۆزسیۆنەکاندایە، ئەمەش ڕەنگە ببێتە هۆی دواکەوتن یان بەکارهێنانی وەک کارتێکی فشار بەرامبەر حکومەت.
باکگراوند: واشنتن هەوڵ دەدات لە ڕێگەی ئەم جۆرە ڕێککەوتنانەوە سەقامگیریی ئابووریی تایوان بپارێزێت، کە ناوەندی سەرەکیی بەرهەمهێنانی چیپی ئەلیکترۆنییە لە جیهاندا. چین بەردەوام دژی هەر جۆرە ڕێککەوتنێکی فەرمی یان بازرگانییە لە نێوان واشنتن و تایپێ، چونکە تایوان بە بەشێک لە خاکی خۆی دەزانێت، بەڵام ئەمریکا بەردەوامە لە بەهێزکردنی پێگەی دوورگەکە.

ئاڤا دیجیتاڵ
Editor
دوایین هەواڵەکان
- هەواڵ
- 26 خولەک لەمەوپێش
چەند بەرپرسێکی کارەبای بەغدا بەهۆی دزینی سێ ملیار دینار دەستگیرکران
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
خزمەتگوزارییەکانی پەیوەست بە کارتی بەشەخۆراکی مانگانە چالاک دەکرێنەوە
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

هەشت کارگەی پلاستیک و سەدان کارمەند لە بڕیارێکی حکومەت سوودمەند دەبن
57 خولەک لەمەوپێش

ئامارەکانی ڕێکخراوی جیهانی: ژمارەی لە دایکبوونی منداڵان لە نێجیریا زیاترە لە هەموو ئەوروپا
23 کاتژمێر لەمەوپێش

وەفادارترین گیانلەبەرەکان ئاشکرا کران؛ هەندێکیان لە مرۆڤ دڵسۆزترن
8 شوبات
ئێران شەش ساڵ زیندانیی دیکەی بەسەر نێرگز محەممەد سەپاند
8 شوبات

سستیی بازاڕی کرماشانی گرتووەتەوە و کاسبکاران لە مەترسیی مایەپووچبووندان
8 شوبات
- هەواڵ
- 26 خولەک لەمەوپێش
چەند بەرپرسێکی کارەبای بەغدا بەهۆی دزینی سێ ملیار دینار دەستگیرکران
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 47 خولەک لەمەوپێش
وەزیرێکی حکومەتی سووریا بۆ یەکەمجار سەردانی حەسەکە دەکات
- هەواڵ
- 54 خولەک لەمەوپێش
پۆلیسی هەولێر داوا لە خانمان دەكات نەكەونە داوی تەڵە ئەلیكترۆنییەكان
- کوردستان
- 57 خولەک لەمەوپێش
هەشت کارگەی پلاستیک و سەدان کارمەند لە بڕیارێکی حکومەت سوودمەند دەبن
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
خزمەتگوزارییەکانی پەیوەست بە کارتی بەشەخۆراکی مانگانە چالاک دەکرێنەوە
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
ژاپۆن دەست بەسەر بەلەمێکی ڕاوەماسیی چیندا دەگرێت





