پۆلیسی هەولێر داوا لە خانمان دەكات نەكەونە داوی تەڵە ئەلیكترۆنییەكان

شەیری بکە لە:
پۆلیسی هەولێر داوا لە خانمان دەكات نەكەونە داوی تەڵە ئەلیكترۆنییەكان

سیمینارێکی تایبەت بۆ خانمان لەلایەن بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی پارێزگای هەولێر

ئاڤا نیوز

پۆلیسی هەولێر لە بارەی تاوانە ئەلیكترۆنییەكانەوە هۆشداری بە خانمان دەدات، داواشیان لێ دەكات لەپێناو سەلامەتیی خۆیان نەكەونە داوی تەڵە ئەلیكترۆنییەكانەوە.

چیرۆكی سەرەكی: بەمەبەستی بەرزکردنەوەی ئاستی هۆشیاریی گەنجان و لاوان بەگشتی و قوتابیانی کچ بەتایبەت، بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی پارێزگای هەولێر سیمینارێکی فراوانی لەژێر ناونیشانی 'تاوانە ئەلیکترۆنییەکان و لێکەوتەکانی خراپ بەکارهێنانی مۆبایل و تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان' بۆ خانمە قوتابیانی دوو ئامادەیی كچانی شاری هەولێر ڕێكخست، كە لەلایەن هەردوو بەڕێوەبەری پۆلیسی كۆمەڵگەیی و ڕێنمایی مەعنەوی و ڕاگەیاندن پێشكەشكرا، پرۆژەكەش لە قوتابخانەكانی تر بەردەوام دەبێت.

ئەوەی پێویستە بیزانیت: مەبەست لە تاوانە ئەلیكترۆنییەكان ئەو تاوانانەن كە لەڕێگەی ئۆنلاینەوە ئەنجام دەدرێن لە تاوانەكانی؛ گێچەڵی سێكسی، قوماركردن، توندوتیژیی زمانی و هەڕەشە، فرۆشتنی و بڵاوكردنەوەی خواردنەوە كحولییەكان و جگەرە و ماددە هۆشبەرەكان، جنێودان بە ئایین و پیرۆزییەكان و بەها باڵاكانی كۆمەڵگە و چەندین تاوانی دیكە.

​بڵاوكراوەی فەرمی: بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی پارێزگای هەولێر ڕایگەیاندووە، لە سیمینارەکەدا بە وردی تیشک خرایە سەر ڕۆڵی پۆلیس لە بەرەنگاربوونەوەی تاوانە نوێیەکان و مەترسییەکانی بڵاوبوونەوەی ماددە هۆشبەرەکان، هەروەها هۆشداریی پێویستیان بە قوتابیان دا لەپێناو پاراستنی سەلامەتیی خۆیان، بۆ دوورخستنەوەیان لە فێڵ و تەڵەی كەسانی فێڵبازی نێو تۆڕە كۆمەڵایەتییەكان و ماڵپەڕە هەستیارەكان و مامەڵەی ئۆنلاین كە ئێستا لەژێر ناوی جۆراوجۆرەوە، كەرەستە و ماددەی قەدەغەكراو ساغ دەكەنەوە.

​لە بەشێکی دیکەی سیمینارەکەدا، دەرگای گفتوگۆ بۆ قوتابیان و مامۆستایان کرایەوە و وەڵامی پرسیارەکانیان درایەوە. ئامادەبووان هەوڵەکانی پۆلیسی هەولێریان بەرز نرخاند بۆ هۆشیاركردنەوەی قوتابیان.

ئەوەی پێویستە بیزانیت: ​بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی پارێزگای هەولێر دووپاتی دەکاتەوە، وەک ڕایەڵەیەکی متمانەپێکراو لە نێوان هاووڵاتیان و دامەزراوە حکوومییەکان بەردەوام دەبێت لە پێناو چەسپاندنی سەروەریی یاسا و بەرقەرارکردنی ئارامیی زیاتر بۆ دانیشتووانی پایتەخت.

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە:

دوایین هەواڵەکان

هەڵبژاردەکان بۆ تۆ