گرافیک: ئاڤا نیوز
دامەزراوەی ماکینزی، چاوپێکەوتنێکی لەگەڵ ئالان ئارمسترۆنگ، سەرۆکی جێبەجێکاری گرووپی کۆمپانیاکانی ولیامز، ئەنجام داوە و لەبارەی ڕۆڵی گازی سرووشتی لە بواری وزە لە ئاییندەدا گفتوگۆیان کردووە.
ئارمسترۆنگ بۆ ماوەی 13 ساڵ ئەو کۆمپانیایەی بەڕێوە بردووە، هەروەها 40 ساڵ لە کەرتی وزە لە ئەمریکا کاری کردووە؛ کارەکانی گرووپی کۆمپانیاکانی ولیامز بەرفراوان بووە، بەشێوەیەک مامەڵە لەگەڵ سێ یەکی گازی ئەمریکا دەکات و لەڕێگەی تۆڕی بۆڕییەوە بەدرێژایی 33 هەزار میل گاز بەسەر 25 ویلایەتدا دابەش دەکات.
ئارمسترۆنگ پێیوایە گازی سرووشتی بە بەراورد بە دۆخی 30-40 ساڵ لەمەوبەر، بووەتە سووتەمەنییەکی پێویست بۆ کەرتی وزە و بەرهەمهێنانی کارەبا. لەکاتێکدا گاز تەنیا بۆ بەکارهێنانی فڕن و گەرمکەرەوەی ماڵەوە بەکار دەهات. هۆکاری بەرفراوانبوونی بەکارهێنانی گاز بۆ کێبڕکێی بەهاکەی بەرامبەر بە سووتەمەنییەکانی دیکە دەگەڕێتەوە. ئێستا گاز لە چەندین بواری پیشەسازی بەکار دێت، لەوانەش ئامێری کشتوکاڵی، پاکەتکردنی کاڵاکان و دروستکردنی ئامێرە سەرەکییەکانی وەک مۆبایلی زیرەک.
نرخی کێبڕکێی گاز لە پشت بووژانەوەی زۆرێک لە کەرتەکانەوەیە، تایبەتمەندیی ژینگەیی گاز بەراورد بە مادە هایدرۆکاربۆناتەکانی دیکە هۆکاری بەکارهێنانیەتی لەبڕی چەندین جۆری دیکەی سووتەمەنی؛ بۆ نموونە، لە ویلایەتە یەگکرتووەکانی ئەمریکا دەردانی کاربۆن بە ڕێژەی 60% کەمی کردووە، ئەمەش لە دەرەنجامی بەکارهێنانی گاز لە کارگەکانی بەرهەمهێنانی کارەبا لە ئەمریکا، لەبڕی بەکارهێنانی خەڵووز.
لێرەوە ڕۆڵی گاز گرنگە لە کەمکردنەوەی دەردانی گازی ژەهراویی، کاتێک پیشەسازییەک پلانی کەمکردنەوەی دەردانی گازی ژەهراویی دادەنێت، پەنا دەباتە بەر سووتەمەنی و کەم دەردانی گازی ژەهراویی، وەک گازی سرووشتی و پشتبەستنی کەمتر بە "سووتەمەنیی بەردینی".
هەروەها گاز بە ڕکابەری جێگرەوەیی وزەی بەردەوام و وزەی ئەتۆمی لە بەکارهێنانی بەرهەمهێنانی کارەبا دادەنرێت. چونکە شێوازەکانی بەکارهێنانی بەکێشمانیی زیاتری تێدایە لە وزەکانی دیکە. بەتایبەتی توێژینەوەکان ئاماژە بە بەرفراوانبوونی خواست لەسەر بەکاربردنی کارەبا دەکەن لەسەر ئاستی جیهانیدا. لێرەوە پڕکردنەوەی کارگەکانی کارەبا ئاسان و خێراترە لە پڕکردنەوەیان بە وزە بەردەوامەکانی دیکە. لە هەندێک شوێن وزەی خۆر یاخود بای پێویست نییە بۆ دابینکردنی بۆ کارگەکانی کارەبا. لەڕاستییدا چەند ئاڵنگارییەک لەبەردەم بەکارهێنانی وزە بەردەوامەکان هەن: کاتی پێویست بۆ بونیادنانی، توانای بەردەستبوونی فاکتەرە پێویستە سرووشتییەکان بۆ دابینکردنی کارگە گەورەکان. لەبارەی بەکارهێنانی وزەی ئەتۆمی، سەرەڕای پشتیوانیی تەواوم بۆی، بەڵام بونیادنانی ڕیاکتۆرە ئەتومییەکان لەمڕۆدا زۆر گرانبەهایە، ئەمەش واتە بەرزبوونەوەی نرخی کارەبا لەسەر بەکاربەر.
لەلای خۆیەوە، بەهای بەرهەمهێنانی گاز بۆ گەیاندنی بە بەکاربەر زۆرە؛ بەڵام بە ڕای ئارمسترۆنگ، بەپێی زۆریی بەکاربردنی کارەبا لە جیهاندا، کارگەکانی کارەبا زیاد دەبن. هەروەها پیشەسازیی جۆراوجۆر لە وڵاتانی پیشەسازی زیاتر دەبن، ئەمەش ئەوە دەگەیێنێت خاڵەکانی دابەشکردن زۆر دەبێت و بەهای گواستنەوە بە بۆڕی لە ناوخۆ کەم دەبێتەوە. لەسەر ئاستی جیهانیش، زۆربەی هەناردەکردنی گاز بە ڕێگەی شلکردنەوە و دواتر هەناردەکردنی گازە شلکراوەکە بۆ نزیکترین بەندەر لە ناوچە پیشەسازییەکان دەبێت.
وەکو نموونەیەک لە جیاوازیی دابەشکردنی گاز و سووتەمەنییەکانی دیکە، لەبڕی بیرکردنەوەی پێشوو لە دابینکردنی پێداویستیی بەکاربەران لە وەرزێکەوە بۆ وەرزێکی دیکەی ساڵ، ئێستا دۆخەکە ئەوەیە داواکاری لە کاتژمێرێکەوە بۆ کاتژمێرێکی دیکە دابین بکات. ئەوە جگە لە دابینکردنی بەردەوام و بڕی خوازراوی پێویست. ئەمەش زەحمەتە تەنیا لەڕێگەی وزە بەردەوامەکان لە خۆر و با دابین بکرێت، بۆیە پێویستە بۆ پشتیوانیی بەکارهێنانی وزە بەردەوامەکان و لە حاڵەتی نەبوونی بڕی پێویستی وزەی بەردەست بە هۆکاری تەواو سرووشتی گاز بەکار ببرێت.
نووسینی: وەلید خدووری
وەرگێڕان: فازڵ عەبدوڵا - ئاڤا نیوز
سەرچاوە: شەرقولئەوسەت
نوێترین بیروڕا
دۆخی غەززە و دۆزی فەڵەستین لەدوای یەحیا سینوار
18 تشرینی یەکەم
16ـی ئۆکتۆبەر؛ خیانەت لە خواستی کوردستانیان بۆ سەربەخۆیی
16 تشرینی یەکەم
بانگەشەی هەڵبژاردن یان لێکترازانێکی سەختی کۆمەڵگە؟
15 تشرینی یەکەم
سەرۆكوەزیران مەسرور بارزانی لە سێ ڕەهەندی جیاواز
15 تشرینی یەکەم
بۆچی نابێت ههوڵ بدهین بهختهوهر بین؟
12 تشرینی یەکەم
ململانێی "عەقڵی شۆڕش" و "عەقڵی دەوڵەت" لە ئێران: جوگرافیای سیاسیی ناوچەکە دووبارە دادەڕێژێتەوە؟
9 تشرینی یەکەم
ئێران: بوون و هەژموون، ڕۆڵ و داهاتووی لە ناوچەکەدا
5 تشرینی یەکەم
داهاتی سلێمانی چی لێ دێت؟
5 تشرینی یەکەم
بەرەی نمایش و بەرەی پرۆژە چی لە سوودی خەڵکی کوردستانە؟
3 تشرینی یەکەم
ئێمە پێتان دەڵێین: بۆچى ویستیان هەولێر بسووتێنن؟
2 تشرینی یەکەم
- بیروڕا
- 18 تشرینی یەکەم
دۆخی غەززە و دۆزی فەڵەستین لەدوای یەحیا سینوار
- بیروڕا
- 16 تشرینی یەکەم
16ـی ئۆکتۆبەر؛ خیانەت لە خواستی کوردستانیان بۆ سەربەخۆیی
- بیروڕا
- 15 تشرینی یەکەم
بانگەشەی هەڵبژاردن یان لێکترازانێکی سەختی کۆمەڵگە؟
- بیروڕا
- 15 تشرینی یەکەم
سەرۆكوەزیران مەسرور بارزانی لە سێ ڕەهەندی جیاواز
- بیروڕا
- 12 تشرینی یەکەم
بۆچی نابێت ههوڵ بدهین بهختهوهر بین؟