
سەرۆکوەزیران مەسرور بارزانی هەمیشە پشتیوانی گەنجان و وەرزشدۆستان بووە
ئاڤا نیوز
پشتیوانی مەسرور بارزانی، سەرۆكوەزیرانی كوردستان بۆ یانەی نەورۆز لەوەختێكدا هات ئەو یانەیە پێویستی بە پشتیوانییەكی گەورە و بەهێز هەبوو، چونكە هەر لەسەرەتاوە پلانەكە بۆ ئەوەبوو ئەو یانەیە كۆتایی پێبهێنرێت، بەڵام نەیانتوانی، بۆ لەمەودواش لەپاش پشتیوانی سەرۆك وەزیران، هەرگیز "ناتوانن".
یانەی نەورۆز خاوەنی چەندین نازناو و بردنەوە و ئەنجامی جوانە بۆ سلێمانی و بۆ كوردستان، شایانی ئەوە نیە بكرێتە قوربانی ململانێی سیاسی، بەڵكو شایانی هەموو پشتیوانییەكی ماددی و مەعنەویە.
سەرۆكوەزیرانی كوردستانیش بۆ ڕێگری لە كەوتنی ئەو یانەیە كە دەیان هەزار دۆست و هەواداری هەیە هاتۆتە سەرخەت و پشتیوانیانە، هەمووشتان دەزانن سەرۆك وەزیران مەسرور بارزانی كەویستی شتێك بكات دەیكات و بەر لەوەی بەڵێن بدات جێبەجێی كردوە و تەواو.
بەپێچەوانەی چاوەڕوانی نەیاران و نیگەرانیی دۆستان كە وا دەزانرا ئیدی كوردستان و سلێمانی لە یانەیەكی وەك نەورۆز بێبەش دەبن و مەشخەڵی نەورۆز دەكوژێتەوە، ئەمڕۆ لەهەركات زیاتر ئومێد بە گەشانەوەی نەورۆز زیادیكردووە و لە داهاتوودا سەركەوتنی گەورەتریش لە نەورۆز دەبینین.
یانەی نەورۆز كە ئەو یاریگا ناوازە و قەشەنگە نێودەوڵەتیەی لە سلێمانی پێشكەشی كوردستان كردووە، بگرە لەسەر ئاستی عێراق ئاستبەرزترین یاریگایە، حەیفە ڕێگە بدرێت بپوكێتەوە، بەڵكو ئەوە یانەی هەمو كوردستانیانە و دەبێت بەهەموومان پشتیوانی بكەین تا هەستێتەوە و ببوژێتەوە.
نهێنیەك ناڵێین ئەگەر بڵێین هەر لەسەرەتاوە و تەنانەت پێش رووداوەكانی لالەزاریش پلان هەبوو بۆ بچووككردنەوەی ئەم یانەیە، ئەوانەی چاودێرن ئەمە دەزانن، بەڵام نەیاتوانی و ناشتوانن.
خۆشبەختانە خێزانی ئاڤامیدیاش وەك هەمو دەستپێشخەرییەكانی دیكەی هەر لەسەرەتاوە بێ هیچ جیاوازیەك هەر لەسەرەتای قەیرانەكەوە هاتنە سەرخەت بۆ پشتیوانییكردنی ئەم یانە جوانە و میدیاكەی خۆی خستە خزمەت هەستانەوەی یانەكە.
خەڵكی بە ئەمەكی كوردستانیش بەشداربوون لە كۆمەكی دارایی و مەعنەوی یانەكە و "چاكی مەردایەتی وكوردایەتیان لێ هەڵماڵی" و درێغیان نەكرد، هەروەها لەپاڵ هەموو ئەمانەشدا پشتیوانی سەرۆك وەزیران بۆ یانەکە، بەتەواوی مەشخەڵی نەورۆزی جارێكی تر بوژاندەوە و نەیهێشت ئەو ئاگرە بكوژێتەوە.
پشتیوانی سەرۆك وەزیران بۆ یانەی نەورۆز تەنها ماددیی نییە و ئەوە بەشێكی پشتیوانییەكەیە، بەڵكو ئەم پشتیوانییە مەعنەویە و واتای ئەوەیە كە ئیدی نەورۆز نەك ناوەستێ، بەڵكو بەرەو پێشتریش دەچێت و گەرمو گوڕتریش دەبێت و سەركەوتنی گەورەتریش تۆمار دەكات.
جەماوەری یانەی نەورۆز كە تا دوێنێ لەو قەیرانە قورسەدا فرمیسكیان بۆ یانەكەیان دەڕشت، ئەمرۆ بە هیواو ئومێدەوە ڕووەو ئایندەیەكی گەشتر هەنگاو دەنێن و مەشخەڵی یانەكەیان لەم سەركەوتن بەرەو ئەوسەركەوتن دەبەن و هەرگیز نایەڵن بكوژێتەوە، ئەو جەماوەرە ئەمڕۆ پڕ بەگەرویان هاوار دەكەن "ناتوانن". بەڵێ هەرگیز "ناتوانن" یانەیەكی بەهێزی وەك نەورۆز لەناوبەرن.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
نوێترین بیروڕا

هەرێمی کوردستان لەنێوان هەلی زێڕین و مەترسی گەورە
15 کاتژمێر لەمەوپێش
ئێستا نۆرەی حیزبەکانە؛ پەیام و وانەکانی میللەت لە شەقامەوە
15 کاتژمێر لەمەوپێش

شوناس و مێژووی کورد؛ لە لووتکەی چیاکانەوە بۆناو شەقامەکانی دنیا
31 کانوونی دووەم

سەرۆک بارزانی؛ مەرجەعێک بۆ كورد بە كردار
29 کانوونی دووەم

شۆڕشی کەزی لە ئەفریقاوە بۆ کوردستان
25 کانوونی دووەم
بۆ ژەنەڕاڵ مەزڵووم
25 کانوونی دووەم

کورد و ناسەقامگیری درێژخایەن
22 کانوونی دووەم

سەرۆك بارزانی لە خەمی ڕۆژئاڤا دا
21 کانوونی دووەم

هەرێمی کوردستان بە نوێنەرایەتیی کورد لە سەکۆی داڤۆسدا
20 کانوونی دووەم

نامەکی کراوە بۆ دێنیزی ناسنامە و بەرخودان …
19 کانوونی دووەم
- بیروڕا
- 15 کاتژمێر لەمەوپێش
هەرێمی کوردستان لەنێوان هەلی زێڕین و مەترسی گەورە
- بیروڕا
- 15 کاتژمێر لەمەوپێش
ئێستا نۆرەی حیزبەکانە؛ پەیام و وانەکانی میللەت لە شەقامەوە
- بیروڕا
- 29 کانوونی دووەم
سەرۆک بارزانی؛ مەرجەعێک بۆ كورد بە كردار
- بیروڕا
- 25 کانوونی دووەم
شۆڕشی کەزی لە ئەفریقاوە بۆ کوردستان
- بیروڕا
- 25 کانوونی دووەم
بۆ ژەنەڕاڵ مەزڵووم




