دیمەنی فیستیڤاڵی هەنار و پاییزی هەڵەبجە
ئەمساڵ ئاڤا میدیا گرنگیەکی تایبەتی دا بە فیستیڤاڵی هەنار لە هەڵەبجە و سەرجەم فیستیڤاڵەکانی دیکەی کوردستان کە لەم ماوەیەدا ئەنجامدران.
ئەمەش لەبەر ئەوەی لە دیدی ئاڤا میدیادا ئەم فیستیڤاڵانە تەنها ڕەهەندێکی ئابوورییان نییە، بەڵکو کولتووری نیشتمانسازی و ڕەهەندی کۆمەڵایەتی و نەتەوەسازیی ئامادەییەکی گرنگتریان لەم جۆرە چالاکیانەدا لە هەر ڕەهەندێکی تر زیاتر هەیە .
فیستیڤاڵی هەناری هەڵەبجە ئەمساڵ یەکێک بوو لە گەورەترین و گەرم وگوڕترین فیستیڤاڵەکانی پاییز لە کوردستان.
لەسەرتاسەری کوردستانەوە، هەر لەزاخۆوە تا کفری تا دەگاتە شارەکانی عێراق و بگرە چەندین میوانی بیانیش ئامادەی ئەم فیستیڤاڵە گەورەیە بوون.
فیستیڤاڵەکە بەهۆی قەرەباڵغی لەڕادەبەدەرەوە ئاستەنگی هاتوچۆ و هەندێک ناڕەحەتی بۆ بەشێک لە سەردانکارانی دروستکردبوو، کە پێویستە بۆ ساڵی داهاتوو هەموو ئەو کەموکورتیانە چارەسەر بکرێن و ساڵی داهاتوو هەڵەبجە نموونەییترین فیستیڤاڵ بەڕێوەبەرێت.
چونکە بە دڵنیایی ساڵی داهاتوو ئەم فیستیڤاڵە قەرەباڵغتر دەبێت لە هەر ساڵێک و بەرپرسانی ئیداری ناوچەکە دەبێت لە ئێستاوە پلان دابنێن و حسابی ساڵی داهاتوو بە وردیی بکەن.
قەرەباڵغی فیستیڤاڵەکەی هەڵەبجە و هەمەڕەنگیی سەردانکارەکانی لەهەموو لایەکەوە بۆ ئەو ناوبانگە ئەگەڕێتەوە کە پارێزگاکە لەسەر ئاستی جیهان، هەیەتی.
چەند دەیەیەک لەمەوبەر دوژمنانی ئەم گەلە هەوڵیاندا ئەمشارە بخنکێنن و لەسەر نەخشە بیسڕنەوە کەچی دەستی دادی خودایی ئەوانی سڕیەوە و هەڵەبجەشی مەزنترکرد.
ئەمڕۆ هەڵەبجە کە نازناوەکەی شەهیدە، نەک هەرماوە و زیندوە، بەڵکو بەناوبانگتر و مەزنتریش بووە لە ئاستی جیهاندا.
ئەوەتا ئەمڕۆ بووەتە جێگەیەک بۆ گەشتوگوزار و بەرهەمهێنانی چەندین جۆر بەروبوومی خۆماڵیی بە کواڵیتی زۆر بەرز و لەهەموو لایەکەوە خەڵک رووی لێ دەنێن.
بەپێی ئامارەکان داهاتی فیستیڤاڵی هەڵەبجە نزیکەی یەک ملیۆن دۆلار بووە و شارەکە پڕ پڕبوووە لە گەشتیاری کوردستانیی و عێراقیی و بیانیش.
بەپێی وتەی پارێزگاری هەڵەبجە هەشتاو یەک هەزار ئۆتۆمبێل لەم فیستیڤاڵەدا چونەتە هەڵەبجە، 55 پاسی گەورە، 204 پاسی بچووک، 720 مینی پاس.
هەروەها 4900 کەس بە ماتۆڕ چوونەتە فیستیڤاڵەکە، 420 هەزار کەس زیاتر سەردانی فیستیڤاڵەکەیان کردووە و زیاتر لە 1000 پلاتفۆرمی میدیا ڕووماڵی فیستیڤاڵەکەیان کردووە و 1400 رۆژنامەنوس و میدیا کار بەشداربوون.
هەروەها بە بڕی زیاتر لە ملیارێک و حەوسەد ملیۆن دینار بەرهەمی خۆماڵی فرۆشراون.
فیستیڤاڵەکان وەک چالاکییەکی نەتەوەسازیی
ئەم فیستیڤاڵانە کە لەسەر ئاستی کوردستان ساڵانە ئەنجامدەدرێن، جگە لەوەی ناساندنی زیاتری کوردستانە بە گەشتیارانی دەرەوە و جیهان، هەروەها جگە لە رەهەندە ئابووریەکەی کە بوژاندنەوە و ساغکردنەوەی بەرهەمی ناوخۆیی و برەودانە بە کەرتی گەشتیاریی، لە هەمانکاتدا بۆ ناوخۆی کوردستانیش هەنگاوێکی گەورەیە لە پرۆسەی نەتەوەسازیی لەسەر ئاستی دەڤەرە جیاجیاکانى کوردستان و زیاتر تێکەڵاوبوونیان بە یەکتر.
ئەمە پتەوکردنی زیاتری گیانی برایەتی و پێکەوەژیانە لە زاخۆوە تا کفری و لەوێوە تا سلێمانی و هەڵەبجە و جارێکی تر خەڵکی کوردستان بەیەکتر تێکەڵاو دەکاتەوە.
پرۆژە خزمەتگوزارییەکانی فراوانکردنی شەقام و رێگەوبانەکانی نێوان دەڤەر و شارەکانیش کە لە کابینەی نۆدا گرنگی تەواوی پێدراوە و بەردەوامیش دەبێت تا هەموو کوردستان دەگرێتەوە، هەر بەم دید و ستراتیجە نەتەوەییەوە ئەنجام دەدرێن.
ساڵانێک لەمەوبەر هەندێک دەنگی نەشاز دروستبوبوون کەباسیان لە جیاکردنەوەی دەڤەری سلێمانی لە دهۆک و هەولێری دەستەخوشکی دەکرد، بەڵام ئەمڕۆ فیستیڤاڵەکان جارێکی تر سەلماندیانەوە گەلی کوردستان خاوەنی یەک رۆح و یەک جەستەیە و هیچ سیاسەتێکی نابەرپرسیارانەی نامۆ بەم گەلە، ناتوانێک یەکێتی خاکى کوردستان و یەکپارچەیی نەتەوەییمان درز تێبخات.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
نوێترین بیروڕا

نەوەی سەڵاحەدین دەگەڕێتەوە
25 کانوونی یەکەم

سەنگی "خاورمیانە" لە پلانە ستراتیژییەكەی دۆناڵد ترەمپدا
24 کانوونی یەکەم

پۆستەكەی د بەرهەم لە دیدێكی ناسیۆنالیستانەوە
23 کانوونی یەکەم

لە هەولێرەوە بۆ قاهیرە
23 کانوونی یەکەم

خۆماڵیكردنی سیاسەت و گەڕاندنەوەی عێراق بۆ عێراقییەكان
22 کانوونی یەکەم

ئێوارە بوو عەتای چواردە ساڵان... بوو بە مانگی چواردە
21 کانوونی یەکەم

کاتێک ئاڤا بووە پێشەنگی کاری نیشتمانی و مرۆیی
20 کانوونی یەکەم

کاتێک خوێندنگە دەبێتە نیشتمان
19 کانوونی یەکەم
خودا قبووڵی كردبێت
19 کانوونی یەکەم

کۆبوونەوەی هەزار لیژنە، نە برسییەک تێر و نە بێ بەرگێ پۆشتە دەکات
16 کانوونی یەکەم
- بیروڕا
- 25 کانوونی یەکەم
نەوەی سەڵاحەدین دەگەڕێتەوە
- بیروڕا
- 24 کانوونی یەکەم
سەنگی "خاورمیانە" لە پلانە ستراتیژییەكەی دۆناڵد ترەمپدا
- بیروڕا
- 23 کانوونی یەکەم
پۆستەكەی د بەرهەم لە دیدێكی ناسیۆنالیستانەوە
- بیروڕا
- 23 کانوونی یەکەم
لە هەولێرەوە بۆ قاهیرە
- بیروڕا
- 22 کانوونی یەکەم
خۆماڵیكردنی سیاسەت و گەڕاندنەوەی عێراق بۆ عێراقییەكان
- بیروڕا
- 21 کانوونی یەکەم
ئێوارە بوو عەتای چواردە ساڵان... بوو بە مانگی چواردە






