هەڵمەتەکەی ئاڤا میدیا سەدان ماڵی زیانلێکەوتووی گەرم کردەوە
با هەموو خێرخوازانی کوردستان دڵخۆش بن بەوەی ئەنجام دراوە و نزا بکەین، خودا بە گەورەیی خۆی قبووڵی کردبێت.
ئەوەی کرا لە بەدەمەوەچوونی کارەساتی لافاوەکەی چەند شار و شارۆچکەیەکی کوردستان، ئەرکێکی ئایینی و ئەخلاقیی هەموومان بوو بەرامبەر کەسوکاری زیانلێکەوتوومان.. هیچ منەتێکی تێدا نییە.
ئەم ڕوحییەتە و ئەم بەدەمەوەچوونە دەبێت بەردەوام بێت؛ ناکرێ چەند شار و شارۆچکەیەک ئاو بیبات و چەندین ماڵ و خێزان لە گرفت و قەیراندا بن و ئێمەش هەموومان تەنها تەماشاکار یان گوێگر بین، بەڵکو دەبێ دەستبەجێ بێینە دەست و چیمان پێ دەکرێ بیکەین. ئێمە بەم ڕوحیەتەوە کارمان کرد، ئیتر هەرکەس هەرچی دەڵێت با بیڵێت.
بەم ڕوحیەتەوە "ئاڤا میدیا" هەستا بە ڕاگەیاندنی کەمپینی بەدەمەوەچوونی خەڵکی زیانلێکەوتوو و لێقەوماو. سوپاس بۆ خوا بە هیمەت و گەورەیی پیاوانی خاوەنکار و خێرخوازانی کوردستان، هەڵمەتەکە لە قەبارەی لافاوەکە زۆر گەورەتر بوو و کێشەی گەورەتریشی چارەسەر کرد.
هەر بەهۆی ئەم هەڵمەتەوە ژیانی چەندین خێزان لە کرێنشینی و نەبوونی شوێنی نیشتەجێبوون ڕزگار کرا و سوپاس بۆ خوا هەموو ئەو کەسە شایستانە (موستەحەقانە) بوونە خاوەنی شوێنی نیشتەجێبوونی خۆیان.
ئێمە هەر لە سەرەتاوە وتمان نابێ ئەم کارەساتە هەروا بە بێدەنگی تێپەڕێت، بەڵکو دەبێ ئەم نارەحەتییە بکەینە خۆشی بۆ چەندین کەس؛ ئەمەش ئاسانە ئەگەر ئیرادە و گیانی خێرخوازی و بەخشندەیی لەناوماندا زیندوو بێت. سوپاس بۆ خوا دەرکەوت کە بەڵێ، کۆمەڵگەی کوردستان کۆمەڵگەیەکی زیندووە و پڕە لە خێرخواز و مرۆڤی دەست و دڵکراوە.
زۆرینەی خەڵکی کوردستان پشتیوانی ئەم پڕۆسەیەی ئاڤا میدیا بوون، هەندێکیش ڕەخنەیان لێ گرتین؛ بێگومان ئێمە سوود لە ڕەخنەکانیش دەبینین و دەیکەینە وێستگەی بەهێزترکردن و باشترکردنی کارەکانمان.
بەڵام ئەوەی بۆ ئێمە گرنگە ئەوەیە کە خودای گەورە ئەم کارەی لێ وەرگرتبین. ئێمە بۆ ئافەرین و بۆ هیچ مەرامێکی تر ئەم کارەمان سەرپێ نەخستووە، تەنها لە ڕووی هەستکردنمان بە بەرپرسیارێتی بڕیارمان دا.
سوپاس بۆ خوا ئەمڕۆ ئێمە ویژدانمان ئاسوودەیە؛ دانەنیشتین تەنها گوێ لە ئازار و مەینەتی خەڵک بگرین و ئازارەکانیان بکەینە مادەی میدیایی بۆ تیڤییەکەمان، نەخێر، بەڵکو تیڤییەکەمان کردە شوێنی دۆزینەوەی چارەسەری بەکردار بۆ کێشەکانی ئەوان.
هەزار جار شوکر بۆ خوا هەڵمەتەکەی ئاڤا میدیا و بەدەمەوەچوونی بۆ کێشەکانی خەڵک و سڕینەوەی ئاسەواری لافاوەکە بە زووترین کات، شوێنی خۆی گرت. ئەمەش سوپاسگوزاریی خوای دەوێت، هەروەها سوپاسی زۆرمان بۆ هەموو ئەو خێرخوازانەی لەم کارەدا بەشدار بوون.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
نوێترین بیروڕا

هەرێمی کوردستان لەنێوان هەلی زێڕین و مەترسی گەورە
19 کاتژمێر لەمەوپێش
ئێستا نۆرەی حیزبەکانە؛ پەیام و وانەکانی میللەت لە شەقامەوە
19 کاتژمێر لەمەوپێش

شوناس و مێژووی کورد؛ لە لووتکەی چیاکانەوە بۆناو شەقامەکانی دنیا
31 کانوونی دووەم

سەرۆک بارزانی؛ مەرجەعێک بۆ كورد بە كردار
29 کانوونی دووەم

شۆڕشی کەزی لە ئەفریقاوە بۆ کوردستان
25 کانوونی دووەم
بۆ ژەنەڕاڵ مەزڵووم
25 کانوونی دووەم

کورد و ناسەقامگیری درێژخایەن
22 کانوونی دووەم

سەرۆك بارزانی لە خەمی ڕۆژئاڤا دا
21 کانوونی دووەم

هەرێمی کوردستان بە نوێنەرایەتیی کورد لە سەکۆی داڤۆسدا
20 کانوونی دووەم

نامەکی کراوە بۆ دێنیزی ناسنامە و بەرخودان …
19 کانوونی دووەم
- بیروڕا
- 19 کاتژمێر لەمەوپێش
هەرێمی کوردستان لەنێوان هەلی زێڕین و مەترسی گەورە
- بیروڕا
- 19 کاتژمێر لەمەوپێش
ئێستا نۆرەی حیزبەکانە؛ پەیام و وانەکانی میللەت لە شەقامەوە
- بیروڕا
- 29 کانوونی دووەم
سەرۆک بارزانی؛ مەرجەعێک بۆ كورد بە كردار
- بیروڕا
- 25 کانوونی دووەم
شۆڕشی کەزی لە ئەفریقاوە بۆ کوردستان
- بیروڕا
- 25 کانوونی دووەم
بۆ ژەنەڕاڵ مەزڵووم




