کۆبوونەوەی هەزار لیژنە، نە برسییەک تێر و نە بێ بەرگێ پۆشتە دەکات
- بیروڕا
- 16 کانوونی یەکەم

سەرما و سۆڵە و تەڕوتووشی و نەخۆشی، بەنیاز نییە چاوەڕێی "ڕێنمایی و تەعلیماتی لیژنە بەڕێزەکان" بکات
کە ئازار و کارەسات شاڵاو بۆ مرۆڤ دەهێنێت، کەس لەدەرگەی لیژنە و لیژنەکاری نادات.
کەس چاوەڕێی ( کتابنا و کتابکم )، ( نووسراومان و نووسراوتان ) ناکات .. کەس ناتوانێ بە خەڵکی برسی بڵێت: بەرێزان چاوەڕێ بن هێشتا لیژنەکانمان کۆنەبووەتەوە!
سەرما و سۆڵە و تەڕوتووشی و نەخۆشی، بەنیاز نییە چاوەڕێی "ڕێنمایی و تەعلیماتی لیژنە بەڕێزەکان" بکات.
لە ساتە وەختی نائومێدیدا، ڕاکێشانی دەستی هاوکاری، زۆر زۆر بە بەهاترە لە ڕاپۆرتی ڕەسمیی کۆبوونەوەی لیژنە و کۆمیسیۆنەکان. زۆر ڕاستگۆترە لە لێدوان و سازدانی کۆنفرانسەکان! زۆر میهرەبانترە لە ڕێکارە بیرۆکراتی و ڕۆتینییەکان.
ڕاکێشانی دەستی پڕی هاوکاری و کۆمەکی خێرا و دەستبەجێ، نەک هەر پێشێلکردنی سیستم نییە و دەرچوون و لادان نییە لە ڕەوت و یاسا! بگرە ڕزگارکەری مرۆڤایەتی و کۆمەڵە لە پاشاگەردانی و داڕمانی بوونیادی سیستم لە ناخی مرۆڤدا. هەڵوێستێکە لە ویژدانەوە سەرچاوە دەگرێت نەک لە بڕیاری کۆبوونەوەی لیژنەکانەوە.
هەڵمەت و دەسپێشخەرییە خۆبەخشەکەی ئاڤا میدیا و خەڵکی جوامێری کوردستان لەم تێگەیشتنەوە سەرچاوەی گرتووە و نمایش نییە، چالاکییەکی سەرپێی و بێ ئامانج و بێ مۆراڵیش نییە.
کامێراکانی ئاڤا، بوون بە دەیان چاوی کراوە و بەئاگا لەسەر زام و ئازارەکانی خەڵکی بەشمەینەت.
مایکرۆفۆنەکانی ئاڤا بوون بە دەنگی هاوار و داد و بێدایی خەڵکی بەشخوراوی پەراوێزخراو و گەیاندی بە هەموو کورد.
ئاڤا میدیا چاوەڕێی بڕیاری پێکهێنانی لیژنە و تەواوکردنی لیست و کۆکردنەوەی ژمارە و ناو و ناسنامەکانی نەکرد، ڕاستەوخۆ چووە ناو خەڵک و قوڕ و لیتەی کۆڵان و ناوماڵەکانی چەمچەماڵ و شۆڕش و تەکیە.
کارمەندکانمان ڕووبەڕوو لەوێ هاوخەمی خەڵک بوون، سەرمایان بوو، برسییان بوو، ماندووبوون و بێ خەو بوون و نەخۆشکەوتن.
ئەو دەمەی دەستی هاوکاریی دەگات بە فریای خەڵکی لێقەوما، مێژوویەک دەنووسرێتەوە و بە هەزاران هەنگاو ڕێکار و تەعلیماتی لیژنە و لیژنەکاری لە پاش خۆیەوە جێ دەهێڵێت!
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
نوێترین بیروڕا

شوناس و مێژووی کورد؛ لە لووتکەی چیاکانەوە بۆناو شەقامەکانی دنیا
19 کاتژمێر لەمەوپێش

سەرۆک بارزانی؛ مەرجەعێک بۆ كورد بە كردار
29 کانوونی دووەم

شۆڕشی کەزی لە ئەفریقاوە بۆ کوردستان
25 کانوونی دووەم
بۆ ژەنەڕاڵ مەزڵووم
25 کانوونی دووەم

کورد و ناسەقامگیری درێژخایەن
22 کانوونی دووەم

سەرۆك بارزانی لە خەمی ڕۆژئاڤا دا
21 کانوونی دووەم

هەرێمی کوردستان بە نوێنەرایەتیی کورد لە سەکۆی داڤۆسدا
20 کانوونی دووەم

نامەکی کراوە بۆ دێنیزی ناسنامە و بەرخودان …
19 کانوونی دووەم

گوڵان دەپشکوێن بە نەرمە باران، نەک بە بروسکەو بە گرمەی هەوران
18 کانوونی دووەم

سووریای نوێ؛ لە نێوان واقیعبینیی سیاسی و ئاسۆی ئاشتەواییدا
18 کانوونی دووەم
- بیروڕا
- 19 کاتژمێر لەمەوپێش
شوناس و مێژووی کورد؛ لە لووتکەی چیاکانەوە بۆناو شەقامەکانی دنیا
- بیروڕا
- 29 کانوونی دووەم
سەرۆک بارزانی؛ مەرجەعێک بۆ كورد بە كردار
- بیروڕا
- 25 کانوونی دووەم
شۆڕشی کەزی لە ئەفریقاوە بۆ کوردستان
- بیروڕا
- 25 کانوونی دووەم
بۆ ژەنەڕاڵ مەزڵووم
- بیروڕا
- 22 کانوونی دووەم
کورد و ناسەقامگیری درێژخایەن
- بیروڕا
- 21 کانوونی دووەم
سەرۆك بارزانی لە خەمی ڕۆژئاڤا دا





