
د. بەهات حەسیب قەرەداخی
ئاڤا نیوز
لە هەلومەرجێکی زۆر هەستیار و یەکلاکەرەوی ئیقلیمیدا، کۆبوونەوەیەکی تایبەت لە ئاستی لوتکەدا بۆ هاوبەشیی سیاسی و هاوکاریی ئابووری و وزە لە قاهیرەی دڵی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاستدا بەڕێوەچوو.
سەردانەکەی سەرۆکوەزیرانی هەرێمی کوردستان مەسرور بارزانی، بۆ کۆماری میسڕی عەرەبی، سەنگێکی نا ئاسایی هەیە و زۆر لەوە زیاترە کە تەنیا وەک سەردانێکی پرۆتۆکۆڵی هەژماربکرێت، پێشبینیش دەکرێت بەم زوانە ڕەنگدانەوەیەکی سیاسی و ئابووریی بەرچاوی بەدوادا بێت. ئەم سەردانە نیشانە و بەڵگەی تێگەیشتن و خوێندنەوەیەکی ورد و قووڵی سەرکردایەتیی کوردستانە بۆ پێشهات و پەرەسەندنە ناوچەیی و نێودەوڵەتییەکان و وەڵامدانەوەیەکی ژیرانەیە بۆ پێدراو و پێویستییەکانی پرۆژەی داڕشتنەوەی ڕۆژهەڵاتێکی ناوەڕاستی نوێ و فراوانکردنی هاوبەشییەکان لەگەڵ دەوڵەتی میسڕدا، کە بە دڵی وڵاتانی عەرەبی ناسراوە.
شیکارییەکی خێرا بۆ گرنگیی ئەم سەردانە:
یەکەم: کات و ساتی سەردانەکە
ئەم سەردانەی سەرۆک وەزیران مەسروور بارزانی بۆ لای سەرۆک عبدالفتاح سیسی، له کاتێکدایه که دوو ساڵە کێرڤی قه یران و گرژییەکان له ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاستدا بەردەوام لە هه ڵکشاندایە: له شەڕ و کوشتار و کاولکارییە بێ شومارەکانی غەززەوە بگرە تا هەموو لێکەوتەکانی تری ئەو جەنگە خوێناوییە کە لوبنان و سووریا و عێراق و یەمەن و ئیران و ئیسرائیلیشی گرتەوە و گەلانی ناوچەکەش تا ئێستا باجێکی قورس دەدەن. بەردەوامیی ئەو گرژییانە کاریگەریی زۆریان لەسەر بازاڕی وزەی جیهانییش هەبووە و هەیە. لەم چوارچێوەیەدا کۆماری میسڕی عەرەبی وەک ئەکتەرێکی کاراو سەرەکیی ئیقلیمی، سەری هەڵداوەتەوە، بەتایبەتی کە ڕۆڵی ناوەندێکی گرنگ دەگێڕێت لە پرۆسەی گواستنەوەی گازی شلی سروشتی (LNG) بەرەو ئەوروپا. بۆیە کاتی سەردانەکەی مەسروور بارزانی بەڵگەی هۆشیارییەکی ستراتیژییە کە سەقامگیریی سیاسی بە ئاسایشی وزەوە گرێدەداتەوە، چونکە ئەمڕۆ و تا دەیان ساڵی تریش گازی سروشتی ئەو توخم و فاکتەرە بنەڕەتیە دەبێت کە دوا بڕیار لە هاوکێشە و هاوسەنگییەکانی هێز و هاوپەیمانێتیەکانی ناوچەکەدا دەدات.
دووەم: فاکتەرە پاڵنەرەکانی ئەم سەردانە
گومانی تێدا نییە کە خواستێکی هاوبەش لە نێوان هەردوولادا هەیە بۆ قووڵکردنەوەی پەیوەندییەکانی هەرێمی کوردستان و میسڕ لە سێکتەرەکانی دیپلۆماسی و سیاسی و ئابووری و وزەدا. هەرێمی کوردستان خاوەنی بڕێکی ئومێدبەخشی یەدەگی غازی سروشتییە و لە پلانیدایە لە چوارچێوەی دیدگایەکی ستراتیژیدا پەرە بەم سێکتەرە چارەنووسسازە بدات بە ئامانجی هەمەچەشنکردنی سەرچاوەکانی بژێویی و گەشەسەندنی ژێرخانی هەرێم لە ڕێگەی بەهێزکردنی پەیوەندی و هاوکاریی ئیقلیمییەوە . لە بەرامبەریشدا کۆماری میسڕی عەرەبی، شارەزایی و ئەزموونێکی پێشکەوتووی هەیە لە بەڕێوەبردنی کێڵگە غازییەکان و دابینکردنی ژێرخانی گواستنەوەیدا. ئەمە سەرباری پێگە و سەنگی میسڕ لە (کۆڕبەندی غازی ڕۆژهەڵاتی دەریای ناوەڕاست) دا..
سەرنجێکی گرنگ: (کۆڕبەندی غازی ڕۆژهەڵاتی دەریای ناوەڕاست) چوارچێوەیەکی ئیقلیمییە بۆ هەماهەنگی و هاوکاریی سیاسی لە سێکتەری غازی سروشتیدا. کۆڕبەندەکە پێکهاتووە لە وڵاتانی بەرهەمهێن و هاوردەکار و ئەو وڵاتانەی کە ژێرخان و ڕێگاکانی ترانزێتیان دابینکردووە. کۆماری میسڕیش بەهۆی گونجاویی ژێرخان و هەڵکەوتە جوگرافییەکەیەوە، ڕۆڵێکی سەرەکی دەگێڕێت لەم بوارەدا. کۆڕبەندەکە توانیویەتی سێکتەری غازی سرووشتی لە هۆکارێکی بارگرژی و ململانێوە بگۆڕێت بۆ ئامڕازێکی هاوکاریی ئابووری و سەقامگیری و هاوسەنگیی سیاسی لە ڕۆژهەڵاتی دەریای ناوەڕاستدا.
سێیەم: ئامانجەکانی ئەم سەردانە
ئامانجی سەرەکیی ئەم سەردانە پتەوکردن و ڕێکخستنەوەی هەماهەنگیی سیاسی و بنیاتنانی هاوبەشییەکی ئابوورییە کە فراوانتربێت لەوەی ئێستا هەیە، بەتایبەتی لە سێکتەری وزەو غازی سروشتیدا . هەوڵێکیشە بۆ ڕەخساندنی دەرفەتی وەبەرهێنان بۆ کۆمپانیا میسرییەکان لە ناو هەرێمی کوردستاندا بەتایبەتی لە بواری بونیادنانی ژێرخانی وزەو سامانە سرووشتییەکاندا، بەمەش ئاسایشی وزە بۆ هەردوولا گەرەنتی دەکرێت. جگە لەوانەش ئەم سەردانەو لەم ئاستە باڵایەدا، ڕەهەندێکی ستراتیژیشی هەیە کە بریتییە لە ئامادەگییەکی کاراو سەنگینی هەرێمی کوردستان لە ناو تۆڕی هاوبەشی وزەی هەرێمایەتیدا، کە یارمەتیدەر دەبێت بۆ چەسپاندنی سەقامگیریی ئابووری و کۆمەڵایەتی و سیاسیی هەرێمی کوردستان لە ساڵانی داهاتوودا.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
نوێترین بیروڕا

پۆستەكەی د بەرهەم لە دیدێكی ناسیۆنالیستانەوە
3 کاتژمێر لەمەوپێش

خۆماڵیكردنی سیاسەت و گەڕاندنەوەی عێراق بۆ عێراقییەكان
22 کانوونی یەکەم

ئێوارە بوو عەتای چواردە ساڵان... بوو بە مانگی چواردە
21 کانوونی یەکەم

کاتێک ئاڤا بووە پێشەنگی کاری نیشتمانی و مرۆیی
20 کانوونی یەکەم
خودا قبووڵی كردبێت
19 کانوونی یەکەم

کۆبوونەوەی هەزار لیژنە، نە برسییەک تێر و نە بێ بەرگێ پۆشتە دەکات
16 کانوونی یەکەم

ئەوەی لافاو سەر ئاوی خست!
14 کانوونی یەکەم

ئاڤا میدیا زیاتر لە میدیایەک
13 کانوونی یەکەم

میدیای کاریگەر دەبێت وەک ئاڤا لەناو خەڵک و دەنگی خەڵک بێت
12 کانوونی یەکەم

ئاڤا لە سەکۆیەکی میدیاییەوە، بۆ بنکەیەکی بەخشش و کۆمەک
12 کانوونی یەکەم
- بیروڕا
- 3 کاتژمێر لەمەوپێش
پۆستەكەی د بەرهەم لە دیدێكی ناسیۆنالیستانەوە
- هەواڵ
- 22 کانوونی یەکەم
خۆماڵیكردنی سیاسەت و گەڕاندنەوەی عێراق بۆ عێراقییەكان
- بیروڕا
- 21 کانوونی یەکەم
ئێوارە بوو عەتای چواردە ساڵان... بوو بە مانگی چواردە
- بیروڕا
- 20 کانوونی یەکەم
کاتێک ئاڤا بووە پێشەنگی کاری نیشتمانی و مرۆیی
- بیروڕا
- 19 کانوونی یەکەم
خودا قبووڵی كردبێت





