
مۆنۆمێنتی شەهیدان - هەڵەبجە
ئاڤا نیوز
کۆمەڵی دادگەریی و بزووتنەوەی پەیوەندیی ئیسلامی لە بازنەی هەڵەبجە یەکیان گرت و سێ بەربژێری بزووتنەوەی پەیوەندیی ئیسلامی لەو بازنەیە کشانەوە.
وێنە گەورەکە: بزووتنەوەی پەیوەندیی ئیسلامی کە تەمەنی شەش مانگە و مانگی سێی ئەمساڵ کۆنگرەی یەکەمی خۆی بەست، لەو بازنەیەی کە زۆرترین پشتیوانی هەیە، بەربژێرەکانی کشاندووەتەوە و دەنگ بە بەربژێرانی کۆمەڵی دادگەریی کوردستان دەدەن.
لێدوانی فەرمی: گۆران نووری، ئەندامی مەکتەبی سیاسیی بزووتنەوەی پەیوەندیی ئیسلامی بە ئاڤا نیوزی ڕاگەیاند، "بۆ ئەوەی کورسی دووەمی پارێزگاکە بێت، بڕیارماندا بەربژێرەکانمان لە بازنەی هەڵەبجە بکشێنینەوە، دەنگ بەو پێنج بەربژێرە دەدەین کە کۆمەڵی دادگەریی لە بازنەکە دا هەیەتی."
بۆچوونی لایەنی بەرامبەر: بێستوون حەمە ساڵح، بەرپرسی مەكتەبی هەڵبژاردنی دادگەریی كوردستان بە ئاڤا نیوزی ڕاگەیاند، "لێکتێگەیشتنمان لەگەڵ بزووتنەوەی پەیوەندیی ئیسلامی دا هەیە، بۆ ئەوەی پەیوەندیی و هەماهەنگیمان لەسەرجەم بازنەکانی دیکەیش فراوان بکەین."
زانیاریی زیاتر: بزووتنەوەی پەیوەندیی ئیسلامی لە سنووری پارێزگای هەڵەبجە خاوەنی دوو هەزار دەنگدەرە.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- عێراق
- 4 خولەک لەمەوپێش
دانیشتنی پەرلەمانی عێراق بۆ هەڵبژاردنی سەرۆککۆماری عێراق دواخرا
- عێراق
- 16 خولەک لەمەوپێش
فوئاد حوسێن: گرفتی دابینکردنی مووچەمان هەیە
- بزنس
- 46 خولەک لەمەوپێش
نرخی زێڕ ڕیکۆردێکی مێژوویی نوێ تۆمار دەکات
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

جێنسن هوانگ لە بازاڕێکی میللی میوە دەکڕێت
2 کاتژمێر لەمەوپێش

زانست ڕاستی ڕەنگی بەفر ئاشکرا دەکات
2 کاتژمێر لەمەوپێش

بۆچی برینەکانی ڕووخسار شوێنەوار جێ ناهێڵن؟
3 کاتژمێر لەمەوپێش

بەوێنە؛ لە قامیشلۆ خەڵک و شەڕڤانان پێکەوە چەکیان هەڵگرتووە و پارێزگاریی دەکەن
25 کانوونی دووەم

بەوێنە؛ هەڵمەتی کۆکردنەوەی هاوکاریی هەولێر بۆ ڕۆژئاوا بەردەوامە
25 کانوونی دووەم
- هەواڵ
- 38 خولەک لەمەوپێش
ئەشواق جاف: چاوەڕوان دەکرێت هەڵبژاردنی سەرۆککۆماری بۆ یەکشەممە دوابخرێت
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
هەولێر کاروانێکی تری هاوکاریی بۆ ڕۆژئاوا دەنێرێت
- کوردستان
- 3 کاتژمێر لەمەوپێش
ڕێکخراوی CPT: لە ڕۆژئاوا جینۆساید و کۆمەڵکوژیی دەکرێت






