هاوکارییەکانی بارزانی خێرخوازی دەگاتە 58 هەزار ئاوارەی ڕۆژئاوای کوردستان
- کوردستان
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش

کۆنگرەی ڕۆژنامەوانی مووسا ئەحمەد، سەرۆکی دەزگای خێرخوازیی بارزانی
ئاڤا نیوز
دەزگای خێرخوازیی بارزانی لەرێگەی 12 تیمی مەیدانییەوە، هاوکاریی گەیاندە پتر لە 9 هەزار خێزانی ئاوارە لە شار و شارۆچکە جیاوازەکانی ڕۆژئاوای کوردستان.
لێدوانی فەرمی: مووسا ئەحمەد، سەرۆکی دەزگای خێرخوازیی بارزانی لە کۆنفرانسێکی ڕۆژنامەوانییدا ڕایگەیاند: "تیمەکانمان لە قامیشلۆ، دێرک، عاموودا، گرکێلەگێ و چەندین ناوچەی دیکە سەرقاڵی دابەشکردنی کۆمەکن؛ ئەو بۆکسانەی پێشکەشی ئاوارەکان دەکرێن، هەموو جۆرە خۆراکێکیان تێدایە و بۆ ماوەی 2 هەفتە بەشی پێداویستیی هەر خێزانێک دەکات."
زانیاریی زیاتر: ئەم هەڵمەتە فراوانە کە ماوەی هەفتەیەکە دەستیپێکردووە، لەرێگەی 150 کارمەند و 165 بارهەڵگری گەورەوە ئەنجامدراوە، کە تێیدا 9,180 خێزان (واتا 57,955 کەس) سوودمەندی ڕاستەوخۆ بوونە.
٠ تیمەکان توانیویانە لە 82 قوتابخانەدا هاوکارییەکان دابەش بکەن کە بریتیین لە سەبەتەی خۆراک، دۆشەک، بەتانیی و پێداویستیی تەندروستیی. هاوكات بۆ بەرەنگاربوونەوەی سەرما، لە 108 قوتابخانە و 8 مزگەوتدا گازی وایل وەک سووتەمەنیی دابەش کراوە و ڕۆژانە 9,330 ژەمە خواردنی گەرم بۆ ئاوارەکان ئامادە دەکرێت.
٠ لە ڕووی تەندروستییشەوە، تیمە پزیشکییەکان سەردانی 38 قوتابخانەیان کردووە و چارەسەری پێویستیان بۆ 2,749 کەس دابین کردووە، جیا لەمانەش دەزگاکە توانیویەتی دەرفەتی کار بۆ 289 کەس لەناو ناوچەکەدا بڕەخسێنێت تاوەکو یارمەتیدەری پڕۆسەی دابەشکردنەکە بن.
ئەوەی پێویستە بیزانیت: ڕۆژئاوای کوردستان بەهۆی هێرشەکانی سوپای سووریا و گرووپە چەکدارەکان لە سەرەتای ساڵی 2026ـەوە، ڕووبەڕووی شەپۆلێکی گەورەی ئاوارەبوون بووەتەوە. شارەکانی وەک قامیشلۆ و حەسەکە ئێستا بوونەتە پەناگەی دەیان هەزار کەس کە پێویستییان بە هاوکاریی بەپەلەی مرۆیی هەیە بۆ ڕزگاربوون لە برسێتیی و سەرما، هەر بۆیە هەرێمی کوردستان لەرێگەی دەزگای خێرخوازیی بارزانییەوە ڕاستەوخۆ دەستوەردانی کرد بۆ سووککردنی ئەو بارگرانییە.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- بزنس
- 3 خولەک لەمەوپێش
نرخی زێڕ ڕیکۆردێکی مێژوویی نوێ تۆمار دەکات
- کوردستان
- 58 خولەک لەمەوپێش
هەولێر کاروانێکی تری هاوکاریی بۆ ڕۆژئاوا دەنێرێت
- عێراق
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
سیپان شێروانی: دانیشتنی پەرلەمان بۆ هەڵبژاردنی سەرۆککۆمار دوادەخرێت
- بزنس
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
لیستی مووچەی مانگی یەک و میزان موراجەعەی مانگی 12 ڕەوانەی بەغدا دەکرێت
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

جێنسن هوانگ لە بازاڕێکی میللی میوە دەکڕێت
2 کاتژمێر لەمەوپێش

زانست ڕاستی ڕەنگی بەفر ئاشکرا دەکات
2 کاتژمێر لەمەوپێش

بۆچی برینەکانی ڕووخسار شوێنەوار جێ ناهێڵن؟
2 کاتژمێر لەمەوپێش

بەوێنە؛ لە قامیشلۆ خەڵک و شەڕڤانان پێکەوە چەکیان هەڵگرتووە و پارێزگاریی دەکەن
25 کانوونی دووەم

بەوێنە؛ هەڵمەتی کۆکردنەوەی هاوکاریی هەولێر بۆ ڕۆژئاوا بەردەوامە
25 کانوونی دووەم
- کوردستان
- 58 خولەک لەمەوپێش
هەولێر کاروانێکی تری هاوکاریی بۆ ڕۆژئاوا دەنێرێت
- عێراق
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
سیپان شێروانی: دانیشتنی پەرلەمان بۆ هەڵبژاردنی سەرۆککۆمار دوادەخرێت
- جیهان
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
جێنسن هوانگ لە بازاڕێکی میللی میوە دەکڕێت
- هەواڵ
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
زانست ڕاستی ڕەنگی بەفر ئاشکرا دەکات
- هەواڵ
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
زێلێنسکی: ئامادەی کۆبوونەوەی داهاتوو دەبین






