سیپان شێروانی: دانیشتنی پەرلەمان بۆ هەڵبژاردنی سەرۆککۆمار دوادەخرێت
- عێراق
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
سیپان شێروانی، ئەندامی پەرلەمانی عێراق لە فراکسیۆنی پارتی
ئاڤا نیوز
دانیشتنی پەرلەمانی عێراق بۆ هەڵبژاردنی سەرۆککۆمار دوادەخرێت و پەرلەمانتارێکی پارتی دەڵێت: ڕێژەی یاسایی (نیساب) تەواو نابێت.
چیرۆکی سەرەکی: لە 29ی مانگی ڕابردوودا پەرلەمانتارانی عێراق سوێندی یاساییان خوارد، دواتر سەرۆکی پەرلەمان هەڵبژێردرا. بەپێی دەستوور دەبوو لە ماوەی 30 ڕۆژدا سەرۆککۆماری عێراق هەڵبژێردرێت، ئەمڕۆ وادەکە تەواو دەبێت و بڕیارە کاتژمێر 11ی پێشنیوەڕۆ، دانیشتنی پەرلەمان بۆ ئەو پرسە دەست پێ بکات.
لێدوانی فەرمی: سیپان شێروانی، ئەندامی پەرلەمانی عێراق لە فراکسیۆنی پارتی بە ئاڤای ڕاگەیاند: بەهۆی تەواونەبوونی ڕێژەی یاسایی، دانیشتنی پەرلەمان دوادەخرێت و هەڵبژاردنی سەرۆککۆماری عێراق دەچێتە ڕۆژێکی دیکە. پارتی، یەکێتی و لایەنەکانی دیکە بە چەند کاندیدێک چوونەتە نێو پرۆسەی هەڵبژاردنی سەرۆککۆمارەوە؛ لە قۆناغی ئێستای عێراقدا بە پێویستی دەزانین پۆستی سەرۆککۆمار لای پارتی بێت، گفتوگۆشمان لەگەڵ سەرجەم لایەنەکان کردووە و فوئاد حوسێن کاندیدی ئێمەیە.
زانیاریی زیاتر: بە گوتەی سیپان شێروانی، بەردەوام گفتوگۆ لە نێوان پارتی و یەکێتیدا هەبووە؛ لەو چەند ڕۆژەشی کە ماوە بۆ هەڵبژاردنی سەرۆککۆمار، دەرفەتێکی دیکەیە بۆ پارتی و یەکێتی تاوەکو لەسەر کاندیدێک بۆ سەرۆککۆمار ڕێک بکەون. جگە لەو پۆستە، کورد لە عێراقدا چەندین پۆستی دیکەی وەک جێگری سەرۆکوەزیران، وەزیری دەرەوە و سێ وەزارەتی دیکەی بەدەستەوەن و دەکرێت لە نێوان پارتی و یەکێتیدا دابەش بکرێن.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- بزنس
- 2 خولەک لەمەوپێش
نرخی زێڕ ڕیکۆردێکی مێژوویی نوێ تۆمار دەکات
- کوردستان
- 57 خولەک لەمەوپێش
هەولێر کاروانێکی تری هاوکاریی بۆ ڕۆژئاوا دەنێرێت
- بزنس
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
لیستی مووچەی مانگی یەک و میزان موراجەعەی مانگی 12 ڕەوانەی بەغدا دەکرێت
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

جێنسن هوانگ لە بازاڕێکی میللی میوە دەکڕێت
2 کاتژمێر لەمەوپێش

زانست ڕاستی ڕەنگی بەفر ئاشکرا دەکات
2 کاتژمێر لەمەوپێش

بۆچی برینەکانی ڕووخسار شوێنەوار جێ ناهێڵن؟
2 کاتژمێر لەمەوپێش

بەوێنە؛ لە قامیشلۆ خەڵک و شەڕڤانان پێکەوە چەکیان هەڵگرتووە و پارێزگاریی دەکەن
25 کانوونی دووەم

بەوێنە؛ هەڵمەتی کۆکردنەوەی هاوکاریی هەولێر بۆ ڕۆژئاوا بەردەوامە
25 کانوونی دووەم
- کوردستان
- 57 خولەک لەمەوپێش
هەولێر کاروانێکی تری هاوکاریی بۆ ڕۆژئاوا دەنێرێت
- کوردستان
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
هاوکارییەکانی بارزانی خێرخوازی دەگاتە 58 هەزار ئاوارەی ڕۆژئاوای کوردستان
- جیهان
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
جێنسن هوانگ لە بازاڕێکی میللی میوە دەکڕێت
- هەواڵ
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
زانست ڕاستی ڕەنگی بەفر ئاشکرا دەکات
- هەواڵ
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
زێلێنسکی: ئامادەی کۆبوونەوەی داهاتوو دەبین






