لیژنەی دارایی عێراق داوای گواستنەوەی سیستمی دیجیتاڵی هەرێمی کوردستان بۆ عێراق دەکات
- کوردستان
- 2024-09-26

ساتی پێشوازیی شاندی حکومەتی هەرێمی کوردستان لە شاندی دارایی پەرلەمانی عێراق. وێنە؛ ئاڤا
ئاڤا نیوز
لیژنەی دارایی پەرلەمانی عێراق سەردانی فەرمانگەی تەکنەلۆژیای زانیارییان لە هەولێر کردووە، سەرسام بوون بەو سیستمە دیجیتاڵییانەی لە هەرێمی کوردستان پەیڕە و دەکرێن، دەیانەوێ ئەم ئەزموونەی هەرێمی کوردستان بۆ عێراقیش بگوازنەوە.
وێنە گەورەکە: لیژنەی دارایی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق سەردانی فەرمانگەی تەکنەلۆژیای زانیارییان لە شاری هەولێر کرد، بۆ ئەوەی لە نزیکەوە بەرەوپێشچوونە دیجیتاڵییەکان کە پەیوەستن بە کاروباری داراییەوە ببینن کە لە ماوەی کابینەی نۆیەم هاتوونەتە کایەوە.
لێدوانی فەرمی: هیوا ئەفەندی، سەرۆکی فەرمانگەی تەکنەلۆژیای زانیاریی بە ئاڤا نیوزی ڕاگەیاند، "سیستمی تۆماری ژمارەی دانیشتووان بۆ لیژنەی دارایی عێراق باسکرا کە بەچ شێوازێک ژمارەی وەزیفی بە مووچەخۆران دەدرێت، هاوکات سیستمی ناوەندیی ژمێریاری مووچە، سیستمی هەژماری من، تۆمارکردنی کۆمپانیاکان بەشێوەی دیجیتاڵی و سیستمی کۆنترۆڵکردنی خەرجییەکانیش بۆ لیژنەکە خرانەڕوو."
زانیاریی زیاتر: سەرۆکی فەرمانگەی تەکنەلۆژیای زانیاریی ئاماژەی بەوەشدا، لیژنەی دارایی پەرلەمانی عێراق داوای ڕەزامەندییان کردووە بۆ گواستنەوەی ئەو سیستمە دیجیتاڵیانەی لە حکومەتی هەرێمی کوردستان کاریان پێدەکرێت بۆ عێراق.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- عێراق
- 56 خولەک لەمەوپێش
سەدر: نیگەرانین لە خیانەتی دوژمن
- هەواڵ
- 59 خولەک لەمەوپێش
ئێران: ئەگەری هەیە ئیسرائیل ڕەئیسیی تیرۆر کردبێت
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
لە گوندێکی سەیدسادق مەیموونێک هێرش دەکاتە سەر منداڵێک و برینداری دەکات
15 کاتژمێر لەمەوپێش
گوندێكی سنووری ناحیهی دینارته به 'گوندی چاوسهوزهكان' ناسراوه
16 کاتژمێر لەمەوپێش
گەنجێکی کورد داهێنانێک بۆ نابینایان دەکات
18 کاتژمێر لەمەوپێش
کۆمپانیای دیلۆیت بە بەکارهێنانی زیرەکی دەستکرد حکومەتی ئوسترالیا شەرمەزار دەکات
21 کاتژمێر لەمەوپێش
شێخ دارا: بەفر و بارانبارین دەستپێدەکات
22 کاتژمێر لەمەوپێش
- کوردستان
- 42 خولەک لەمەوپێش
بە ئامادەبوونی سەرۆک بارزانی بانگەشەی هەڵبژاردنی پارتی دەستپێدەکات
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
ئاڤای خەڵک؛ دانیشتووانی گەڕەکی هەولێری نوێ داوای دانانی تاسەیەک دەکەن