
گرافیک، بڕوا ئیبراهیم
ئاڤا نیوز
دابەشکردنی مووچەی خانەنیشنانی هێزەکانی یەکەی 70ی سەر بە یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان ڕاگیرا. وەزارەتی دارایی دەڵێت لیستەکانیان کەموکوڕی زۆری تێدایە و چوار ساڵە ئامادەنین دۆسیەکانیان بۆ بنێرن.
بڕیاری فەرمی: بەپێی یاسای چاکسازی و ڕاپۆرتی تیمی هاوبەشی دیوانی چاودێریی دارایی هەرێمی کوردستان و عێراق، نابێت هیچ خانەنشینێک لە دەرەوەی بەڕێوبەرایەتیی گشتیی خانەنشینی مووچە وەربگرێت.
هۆکارە زانراوەکان: بەپێی بەدواداچوونی ئاڤا نیوز، خانەنشینانی هێزەکانی یەکەی (70) تا ئێستا هیچ داتا و زانیاری و دۆسیەیەکیان لە بەڕێوبەرایەتیی گشتیی ژمێرکاری و بەڕێوبەرایەتیی گشتیی خانەنشینی هەرێمی کوردستان نییە، لە وەزارەتی دارایی عێراق و وەزارەتی دارایی هەرێمی کوررستانیش هیچ تەرخانکراوێکی داراییان بۆ نەکراوە.
زانیاریی تایبەت: دۆسیەی زۆربەیان کەموکوڕی زۆری تێدایە، بەجۆرێک بۆ خانەنیشنی هەر مووچەخۆرێکی سەربازی پێویستە مەرسومی هەرێمی بۆ دەربچێت، بەڵام بەشێکی زۆریان مەرسومی هەرێمییان نییە.
زانیاریی زیاتر: پێشتر وەزارەتی دارایی و ئابووریی هەرێمی کوردستان یەکەی 70 ئاگادارکردووەتەوە، بەرپرسیار نین لە دواکەوتن و نەدانی مووچەکانیان، بەڵکو پێویستە فەرماندەیی هێزەکانی یەکەی (70) کاربکات بۆ ئەوەی بەزووترین کات دۆسیەکانیان بگوازرێتەوە سەر بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی خانەنیشنی.
ژمارەکان وادەڵێن: ژمارەی خانەنیشنانی هێزەکانی 70 نزیکەی 9 هەزار کەسە و گوژمەی مووچەیان نزیکەی 4 ملیار دینارە.
چارەسەرەکان بەمشێوەیە: لە ڕاپۆرتی دیوانی چاودێریی دارایی عێراق بەڕوونی هاتووە، نابێت لە یەکەی 70 بەڕێوەبەرایەتیی خانەنشینی هەبێت و دەبێت دۆسیەکانیان بگوازرێتەوە بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی خانەنشنی سەر بە وەزارەتی دارایی و ئابووریی حکومەتی هەرێمی کوردستان.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

ئاڤا دیجیتاڵ
Editor
دوایین هەواڵەکان
- هەواڵ
- 11 کاتژمێر لەمەوپێش
لە ئاڤا لیستی ناوی هەموو کاندیدە سەرکەوتووەکان لەسەر ئاستی عێراق بزانە
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

بەوێنە؛ وشکەساڵییەکی سەخت ڕووبەڕووی ڕەزە ترێیەکانی فەرەنسا بووەتەوە
18 کاتژمێر لەمەوپێش

ئەفسەرێکی ڕۆبۆت بەشداری لە پاراستنی ئاسایشی هەڵبژاردنی عێراق کرد
18 کاتژمێر لەمەوپێش

بەوێنە: بەڕێوەچوونی پرۆسەی دەنگدانی گشتی لە سەرانسەری عێراق
20 کاتژمێر لەمەوپێش

بە وێنە؛ ڕووماڵە تایبەتەکەی ئاڤا بۆ ئاشکراکردنی ئەنجامەکانی هەڵبژاردن
21 کاتژمێر لەمەوپێش

لیژنەی باڵای ئەمنی هەرێمی کوردستان: پرۆسەی هەڵبژاردن سەرکەوتووانە تێپەڕی
12 تشرینی دووەم
- بزنس
- 10 تشرینی دووەم
بەنگین ڕێکانی: مووچەی مانگەکانی 11 و 12 بێ کێشە خەرج دەکرێت
- بزنس
- 8 تشرینی دووەم
شاندێک بۆ خەرجكردنی مووچەی مانگی نۆ دەچێتە بەغدا





