
گرافیکی مووچەی مانگی نۆ
ئاڤا نیوز
یاریدەدەری سەرۆكوەزیرانی هەرێمی كوردستان ڕایدەگەیێنێت، بۆ چارەسەركردنی كێشەی مووچە، پاش هەڵبژاردن ڕاستەوخۆ شاندێكی هەولێر دەچێتە بەغدا. ئاماژەی بەوەشكرد، حكومەتی هەرێمی كوردستان ئامادەیی نیشانداوە، 120 ملیار دیناری دیكە وەك داهاتی نانەوتیی هەرێم بخاتە سەر هەژماری وەزارەتی دارایی فیدراڵ، ئەگەرهاتوو بەغدا پێش هەڵبژاردن بڕیاری خەرجكردنی مووچەی مانگی 9 بدات.
وێنە گەورەکە: هەرچەندە پڕۆسەی هەڵبژاردن نزیک بووەتەوە، بەڵام حکومەتی هەرێمی کوردستان لە هەوڵەکانی بەردەوامە بۆ ئەوەی ئەنجوومەنی وەزیرانی عێراق بڕیاری خەرجکردنی مووچەی مانگی نۆی مووچەخۆرانی کوردستان بدات و دوای هەڵبژاردن ڕاستەوخۆ پارەکە ڕەوانە بکرێت.
لێدوانی فەرمی: ڕێباز حەملان، یاریدەدەری سەرۆكوەزیرانی هەرێمی كوردستان لە لێدوانێكی ڕۆژنامەوانیدا پاساوەكانی بەغدای بۆ نەناردنی مووچە ڕەتكردەوە، و لەمبارەیەوە وتی، "لە عێراق قەیرانی دارایی نییە، چونكە مانگانە هەشت تریلیۆن دینار بۆ مووچەی وەزارەتەكانی حكومەتی فیدراڵ خەرج دەكرێت، كەچی كۆی مووچەی هەرێمی كوردستان تەنیا 960 ملیار دینارە كە هاوتای بڕی مووچەی یەك وەزارەتی عێراقە بەتەنیا، كەچی بڕیاری خەرجكردنی نادات."
زانیاریی زیاتر: بۆ چارەسەرکردنی كێشەی مووچە، ڕێباز حەملان ئەوەی خستەڕوو، ڕاستەوخۆ دوای هەڵبژاردنی پەرلەمانی عێراق، شاندێکی وەزارەتی دارایی حکومەتی هەرێمی کوردستان سەردانی بەغدا دەکات.
ڕێباز حەملان دووپاتیشی كردەوە كە هیچ گرفتێكی تەکنیکی لەنێوان هەولێر و بەغدا نەماوە و لیستی مووچە و میزان موراجەعە ڕەوانە کراون. ئەوەی لە بەغدا بەرامبەر هەرێمی کوردستان دەکرێت سیاسییە و ستەم و زوڵمە بەرامبەر خەڵکی کوردستان.
لەلایەکی دیکەوە: لەپاڵ ئامادەیی حكومەتی هەرێمی كوردستان بۆ ڕادەستكردنی بڕی 120 ملیار دیناری دیكە وەك داهاتی ناوخۆی هەرێم، زیاتر لە حەوت ملیۆن و 500 هەزار بەرمیل نەوتی هەرێمی کوردستانیش لە ڕێگەی کۆمپانیای سۆمۆوە فرۆشراوە.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- ژینگە
- 14 خولەک لەمەوپێش
شەپۆلێکی دیکەی بەفربارین هەرێمی کوردستان دەگرێتەوە
- کولتوور
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
یەکەم کچە شاخەوانی کورد دەگاتە لووتکەی چیای مەناسلو لە نیپاڵ
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
سەرکردەیەکی حیکمە لەبارەی کاندیدبوونی مالیکی: بەبێ کۆدەنگی تێناپەڕێت
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

نهێنییەکانی فرمێسک؛ بۆچی مرۆڤ دەگری؟
22 کاتژمێر لەمەوپێش

ئاڤا هۆکاری دواکەوتنی لیستی مووچە ئاشکرا دەکات؛ بەغدا داواکاری نوێی هەیە
19 کانوونی دووەم

ڕۆبۆتەکان فڕۆکەی ئێرباس دروست دەکەن
19 کانوونی دووەم

لقی یەکێک لە بەناوبانگترین براندەکانی بێرگەر لە هەولێر دەکرێتەوە
18 کانوونی دووەم

بۆ یەکەمجار لە جیهاندا بە شەو خلیسکێنەی سەر بەفر لە کوردستان ئەنجام دەدرێت
18 کانوونی دووەم
- بزنس
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
دوای 10 ساڵ شایستە داراییەکانی جووتیارانی هەولێر خەرج دەکرێت
- بزنس
- 14 کاتژمێر لەمەوپێش
نرخی زێڕ و زیو بەرز دەبێتەوە
- بزنس
- 15 کاتژمێر لەمەوپێش
بەهای دینار بەرامبەر دۆلار دادەبەزێت
- بزنس
- 15 کاتژمێر لەمەوپێش
مەسرور بارزانی لە داڤۆس: ئەمساڵ کارەبای هەموو کوردستان دەکەین بە 24 کاتژمێری
- بزنس
- 17 کاتژمێر لەمەوپێش
د. محەممەد شوکری: 16 ناوچەی پیشەسازی لە هەرێمی کوردستان دروست دەکەین
- بزنس
- 21 کانوونی دووەم
مسقاڵێک زێڕی عەیار 21 گەیشتە ملیۆنێک و 25 هەزار دینار




