سەڵاحەددین بەهائەدین: دەبێت دوای هەڵبژاردن بە زووترین کات حکومەت پێکبهێنرێت
- کوردستان
- 2024-10-20

سەلاحەدین محەممەد بەهائەدین، ئەمینداری گشتیی یەکگرتووی ئیسلامیی کوردستان
ئاڤا نیوز
ئەمڕۆ سەلاحەددین محەممەد بەهائەدین، ئەمینداری گشتیی یەکگرتووی ئیسلامیی کوردستان لە شاری سلێمانی دەنگی خۆی دا و ڕایگەیاند، "زۆر بەربەست هەبوون تاوەکو گەیشتین بەم هەڵبژاردنە".
وێنە گەورەکە: ئەمڕۆ یەکشەممە کاتژمێر 7:00ـی سەرلەبەیانی ڕێککەوتی 20-10-2024 دەنگدانی گشتیی بۆ خولی شەشەمی پەرلەمانی هەرێمی کوردستان بە بەشداری دوو ملیۆن و 683 هەزار و 618 کەس دەستیپێکرد.
ڕاگەیێنراوی فەرمی: سەڵاحەددین محەممەد بەهائەدین، ئەمینداری گشتیی یەکگرتووی ئیسلامیی کوردستان ڕایگەیاند: "دوای هەڵبژاردن دەبێت بە زووترین کات حکومەتی هەرێمی کوردستان پێکبهێنرێت و دوانەخرێت".
زانیاریی زیاتر: ئەمینداری گشتیی یەکگرتوو ئاماژەی بۆ ئەوەش کرد: "کۆسپ و بەربەستی زۆر هەبوون تا گەیشتین بەم ڕۆژە، دەبێت سوپاسی خوا بکەین، هەڵبژاردن چارەنووسازە و گەلی ئێمە پێویستی بەمە هەیە.
ئەمەش بزانە: هەزار و 191 کاندید کێبڕکێ لەسەر بەدەستهێنانی 100 کورسی خولی شەشەمی پەرلەمانی کوردستان دەکەن.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

ژنانی هەولێر کەزییەکانیان بۆ ڕۆژئاوا دەهۆننەوە
6 کاتژمێر لەمەوپێش

80 ساڵ بەسەر دامەزراندنی کۆماری کوردستان لە مەهاباد تێدەپەڕێت
10 کاتژمێر لەمەوپێش

نهێنییەکانی فرمێسک؛ بۆچی مرۆڤ دەگری؟
21 کانوونی دووەم

ئاڤا هۆکاری دواکەوتنی لیستی مووچە ئاشکرا دەکات؛ بەغدا داواکاری نوێی هەیە
19 کانوونی دووەم

ڕۆبۆتەکان فڕۆکەی ئێرباس دروست دەکەن
19 کانوونی دووەم
- کوردستان
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
دیمەشق هەڕەشەی بەكارهێنانی بژاردەی سەربازی لە هەسەدە دەكات
- کوردستان
- 4 کاتژمێر لەمەوپێش
لە قامیشلۆ؛ دەزگای خێرخوازیی بارزانی لە ڕۆژێکدا 200 نەخۆش چارەسەر دەکات
- هەواڵ
- 4 کاتژمێر لەمەوپێش
هاوسەرۆکی پەیەدە بۆ ئاڤا: هیچ سازشێک بۆ سووریا ناکەین
- کوردستان
- 4 کاتژمێر لەمەوپێش
مەسرور بارزانی لەگەڵ وەزیری بازرگانی و پیشەسازیی كوەیت كۆدەبێتەوە





