ئاڤا نیوز
باشترینەکانی جیهانی تۆپی پێ لە پاریسی پایتەختی فەرەنسا کۆدەبنەوە و ئەمشەو 68ـەمین ئاهەنگی خەڵاتەکانی باڵۆندۆر دەکرێت.
وێنە گەورەکە: ئەمشەو، کۆمەڵێک لە باشترینەکانی ساڵی 2024 لە یەک هۆڵدا دەبن و جیهانیش چاوەڕوانی بەدەستهێنانی ئەو وەڵامەیە، کە گوایە کێ دەبێتە باشترین یاریزانی 2024.
ئەوەی پێشبینی دەکرێت: ڤینیسیۆس جونیۆر، ئەستێرەی یانەی ڕیاڵ مەدرید و هەڵبژاردەی بەڕازیل، یەکێکە لە پاڵێوراوە سەرەکییەکان و بە ڕای زۆر کەس شایەنی بردنەوەی خەڵاتەکەیە، ڤینی پاڵپشتێکی سەرەکی یانەکەی بوو بۆ بردنەوەی 36ـەمین نازناوی لالیگا و 15ـەمین نازناوی چامپیۆنزلیگ، ئەستێرە بەڕازیلییەکە لە سەرەتای ساڵی 2024ەوە ئاستێکی بەرزی نیشانداوە و ڕکابەری باشترینەکانی جیهانی کردووە.
لەلایەکی دیکەوە: جود بێلینگهام، ئەستێرەیەکی دیکەی ڕیال مەدرید، هاوشانی هاوتیمەکەی بەربژێرە بۆ بردنەوەی خەڵاتەکە، بێلینگهام، یەکەم وەرزی خۆی لەگەڵ مەدرید ئەنجامدا و ئاستێکی یەکجار بەرزی نیشاندا، بە جۆرێک، سەرەڕای ئەوەی ئەو یاریزانی هێڵی ناوەند بوو، بەڵام بووە گۆڵکاری وەرزی پێشووی یانە مەدریدییەکە، هەروەها بێلینگهام لەگەڵ هەڵبژاردەی ئینگلتەرا گەیشتە یاریی کۆتایی یۆرۆ، بەڵام بەخت یاوەری نەبوو بۆ بردنەوەی نازناوەکە.
زانیاریی زیاتر: جیا لە ڤینی و بێلینگهام، ڕۆدری، ئەستێرەی هەڵبژاردەی ئیسپانیا و یانەی مانچستەر سیتی، یەکێکی دیکەیە لە پاڵێوراوان بۆ بە دەستهێنانی نازناوەکە، ئەو یەکێک بوو لە کاریگەرترین یاریزانەکان، ئەوەی وایکردووە هاندەران ڕۆدری بە شایەنی باڵۆندۆر بزانن، ئەوەیە کە توانی یۆرۆ و پرێمەرلیگ بەدەستبهێنێت.
ئەوەش بزانە: ئەوەی ماوە، تەنیا دەنگی دەنگدەرانە کە ئەمشەو دەردەکەوێت کێ باشترین یاریزانی ساڵی 2024ـە.
ئەوەی لەوبارەیەوە دەگوترێت: لیۆنێل مێسی و کریستیانۆ ڕۆناڵدۆ، سەرباری ئەوەی هیچیان بەربژێری بردنەوەی بالۆندۆر نین، بەڵام ناوی ئەم دوو ئەفسانەیە بە بەردەوامی لەسەر زارە و وەسف دەکرێن، باڵۆندۆری ئەمساڵ، یەکەم وەشان دەبێت لە دوای ساڵی 2003ەوە، کە مێسی و ڕۆناڵدۆ هیچ دەنگێکیان نەهێنابێت و بەربژێر نەبن.
باکگراوند: ساڵی 2023 لیۆنێل میسی، ئەستێرەی ئەرجەنتین نازناوەکەی پێدرا، کە ساڵانی ڕابردوو زۆرترین نازناوەکە لە نێوان ئەو و ڕۆناڵدۆ یەکلا دەکرایەوە و کێبڕکێی سەرسەختی یەکتر بوون بۆ بەدەستهێنانی نازناوەکە.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

ئاڤا دیجیتاڵ
Editor
دوایین هەواڵەکان
- کوردستان
- 12 خولەک لەمەوپێش
دادگایی شاسوار عەبدولواحید جارێکی دیکە دواخرا
- تەندروستی
- 39 خولەک لەمەوپێش
کۆنفرانسی نێودەوڵەتی تەندروستی خۆراک لە هەولێر بەڕێوەدەچێت
- جیهان
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
نەتەوە یەکگرتووەکان لەبارەی داعشەوە هۆشداری بە عێراق دەدات
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
تێچووی هەر دانیشتنێکی پەرلەمانی عێراق زیاتر لە 14 ملیار دینار بووە
3 کاتژمێر لەمەوپێش
دادوەرە میهرەبانەکەی ئەمریکا لە تەمەنی 88 ساڵیدا کۆچی دوایی کرد
12 کاتژمێر لەمەوپێش
بۆ ڕێگری لە کۆچبەران ترەمپ فەرمانی داوە دیواری سنووری وڵاتەکەی ڕەش بکرێت
12 کاتژمێر لەمەوپێش
فەرهاد پیرباڵ: بەو ئامانجە گەیشتووم کە بۆی لە دایکبووم
17 کاتژمێر لەمەوپێش
وەزارەتی ڕۆشنبیری کتێبخانە و ئەرشیفی مامۆستا عەزیز گەردی دەكڕێتەوە
18 کاتژمێر لەمەوپێش