
دیمەنی پاشماوەی خۆراک
ئاڤا نیوز
لە داهێنانێکی نوێدا زانایانی ئەمەریکی پاشماوەی خۆراک دەکەن بە سووتەمەنیی فڕۆکە و لەم ڕێیەوە هەم ڕێگە لە بەفیڕۆدانی بەرهەمە خۆراکییەکان دەگیرێت، هەم وزەیەکی نوێبۆوە بەرهەم دەهێنرێت کە نابێتە هۆی پیسبوونی ژینگە.
چیرۆکی سەرەکی: زانایانی زانکۆی ئیلینۆی لە ئێربانا – شەمپەین لە داهێنانێکی نوێدا توانیوویانە بە ڕێگایەکی کیمیایی پاشماوە خۆراکییەکان بکەن بە سووتەمەنیی فڕۆکە.
بۆچی گرنگە: گرنگی ئەم داهێنانە لەوەدایە ئەم سووتەمەنییە نوێیە جێی سووتەمەنیی بەبەردبوو دەگرێتەوە. سووتەمەنیی بەبەردبوو دەبێتە هۆی دەردانی کاربۆن و تێکەڵبوونی لەگەڵ هەوا و پیسکردنی.
زانیاریی زیاتر: زانایان بەم ڕێگەیە کە ناویان لێناوە "هایدرۆسێرماڵی شلەوەکراو" پاشماوەی خۆراکی دەگۆڕن بۆ " نەوتی خاوی زیندەیی" و لە تاقیگە لاسایی پرۆسەی دروستبوونی سووتەمەنیی بەبەردبوو لەناو سروشتدا دەکرێتەوە.
لەژێر گەرمی و گوشاری زۆردا پاشماوە خۆراکییەکان دەکرێن بە شلە و ماددەیەکی وەک نەوتی خاویان لێ بەرهەم دەهێنرێت.
ئەو زیندەبارستەیەی بەرهەم دەهێنرێت، دواتر لە هایدرۆجین و کادەڵیست دادەماڵرێت. پاشان بە جیاکردنەوەی توخمەکانی وەک ئۆکسجین، نایترۆجین و گۆگرد؛ دەکرێت بەو سووتەمەنییەی لەلایەن بزوێنەری فڕۆکەوە بەکار دەهێنرێت.
ئەم داهێنانە لە تەواوی تێستەکانی کۆمەڵەی پشکنینی کەرەستەکانی ئەمەریکا و دەزگای فڕۆکەوانیی فیدراڵی دەرچووە.
بەم جۆرەیش بەبێ تیکەڵکردنی هیچ جۆرە سووتەمەنییەکی بەبەردبوو، ڕاستەوخۆ دەتوانرێت ئەم سووتەمەنییە بۆ بزوێنەی فڕۆکە بەکار بهێنرێت.
ئەمەش بزانە: دەبێتە هۆی ئەوەی لە 30% بەرهەمە خۆراکییەکان بەفیڕۆ نەچن و لە زبڵخانەکاندا شی نەبنەوە و نەبنە هۆی دەردانی گازە گەرمکەرەکان.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- جیهان
- 24 خولەک لەمەوپێش
ترەمپ: ڕەنگە لەگەڵ سەرۆکی ڤەنزوێلا گفتوگۆ بکەم
- بزنس
- 42 خولەک لەمەوپێش
بڕیار لە ناردنی مووچەی مانگی نۆ دەدرێت
- کوردستان
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
لە هەڵەبجە بە بەهای 33 ملیار دینار پڕۆژەی ڕێگاسازی ئەنجام دەدرێت
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

ماڵپەڕێکی گەشتیاری ئەمریکی هەولێر بە یەکێک لە شارە گەشتیارییە سەرنجڕاکێشەکان دادەنێت
2 کاتژمێر لەمەوپێش

لەگەڵ یەكەم بارانبارین و هاتنی سەرما نرخی قەل و قاز بەرز بوونەوە
3 کاتژمێر لەمەوپێش

هەرێمی كوردستان هەوڵی بەدەستهێنانی پشتیوانیی دارایی بۆ بەرەنگاربوونەوەی گۆڕانی كەشوهەوا دەدات
15 کاتژمێر لەمەوپێش

چین لە ئاسمان وزەی با دەگۆڕێت بۆ کارەبا
15 کاتژمێر لەمەوپێش

مەسرور بارزانی داوای دەستبەجێی چاککردنی شەقامێکی هەولێر دەکات
15 کاتژمێر لەمەوپێش
- ژینگە
- 14 کاتژمێر لەمەوپێش
شێخ دارا: بارانبارین بەردەوام دەبێت
- ژینگە
- 23 کاتژمێر لەمەوپێش
شەپۆلی بارانبارین کۆتایی دێت و تەم ڕوو لە ناوچەکانی کوردستان دەکات
- ژینگە
- 23 کاتژمێر لەمەوپێش
پلانێکی ستراتیژی بۆ چارەسەرکردنی ئاوی قورس جێبەجێ دەکرێت





