شێخ دارا: بارانبارین بەردەوام دەبێت

شەیری بکە لە:

ئاڤا نیوز

لە شەوی هەینییەوە بارانبارین لەناوچەکانی هەرێمی کوردستان دەستپێکردووە، لە ناوچە شاخاوییەکانیش بەفر باریوە، سبەی تاوەکو نیوەڕۆش بارانبارینی پچڕ پچڕ بەردەوام دەبێت.

وێنە گەورەکە: کاریگەری شەپۆلی جەمسەری باکوور لە سبەی نیوەڕۆوە کەم دەبێتەوە، بەڵام پلەکانی گەرما لە هەندێک شوێن بە ساردی دەمێنێتەوە و کەش و هەوا سارد دەبێت، بارانبارین تا سبەی نیوەڕۆ بەردەوام دەبێت بە شێوەی پچڕ پچڕ.

لێدوانی فەرمی: شێخ دارا، شارەزا و پێشکەشکاری کەش و هەوای ئاڤا، ڕایگەیاند، ئەم بارانبارینە تا سبەی نیوەڕۆ بەردەوام دەبێت لە هەندێک ناوچەی کوردستان، بەپێی پێشبینییەکان ئەمساڵ لە پایز و زستان باران و بەفرێکی زۆر دەبارێت لەسەرتاسەری کوردستان، ئەگەری هەیە بەنداوەکان بڕی باراناوی پێویستی تێبچێت.

زانیاریی زیاتر: لە سنووری دهۆک بارانێکی زۆر باریوە کە بڕەکەی نزیکەی 60 بۆ 70 ملم دەبێت، لە کەلار و گەرمیانیش بارانێکی باش باریوە.

لەلایەکی دیکەوە: ئەم دوو ڕۆژە بەفرێکی زۆر لە سنە باریوە و ئاستەنگی بۆ شوانکارەکانی ناوچەکە دروستکردووە.

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە:

دوایین هەواڵەکان

هەڵبژاردەکان بۆ تۆ