
دیمەنی کۆلارەکە
ئاڤا نیوز
چین گەورەترین کۆلارەی بەرهەمهێنەری کارەبای لە جیهان لە بەرزایی 300 مەتر لە ئاستی زەویدا تاقی کردەوە و ساڵانە 20 ملیۆن کیلۆوات سەعات کارەبا بەرهەم دەهێنێت.
زانیاریی بەدەستهاتوو: میدیاکانی چین بڵاویان کردووەتەوە تاقیکردنەوەی کۆلارەکە کە ڕووبەری پێشەوەی پێنج هەزار مەتر چوارگۆشەیە، بەشێکە لە پڕۆژەی نیشتمانیی Ar-Ge بۆ بەرهەمهێنانی کارەبا لە وزەی با. لە میانی ئەم تاقیکردنەوەیەدا ڕووی پێشەوەی کۆلارەکە بە تەواوی لە ئاسماندا کراوەتەوە، توانیوویەتی با کۆبکاتەوە و بیکات بە کارەبا.
زانیاریی زیاتر: بۆ تاقیکردنەوەکە کۆلارەکە لە ڕێگای باڵۆنێکی پڕ لە هیلیۆم، بەرزکراوەتەوە بۆ نزیکەی 300 مەتر لە ئاستی زەوییەوە. دواتر ڕووی پێشەوەی کۆلارەکە کراوەتەوە، بە وایەر بەو داینەمۆیەوە بەستراوەتەوە کە لە زەوییە و بەبێ کێشە وزەی بای گۆڕیووە بۆ کارەبا.
ئەوەی پێویستە بیزانیت: ئەو سیستەمەی بەرهەمهێنانی کارەبا بە بەراورد لەگەڵ وێستگەکانی دیکەی وزەی با بە ڕێژەی 95% کەمتر ڕووبەری زەوی پێویستە و تێچووی بەرهەمهێنانی کارەباش بە ڕێژەی لە 30% کەم دەکاتەوە.
ژمارەکان وا دەڵێن: سیستەمی کۆلارەیەکی 10 مێگاواتی ساڵانە نزیکەی 20 ملیۆن کیلۆوات سەعات کارەبا بەرهەم دەهێنێت، ئەمەیش بەشی نزیکەی 10 هەزار ماڵ دەکات.
دوایین هەواڵەکان
- بزنس
- 5 خولەک لەمەوپێش
مینحەی مانگی نۆی مامۆستایانی ئاینیی خۆبەخش دابەش دەكرێت
- ژینگە
- 9 خولەک لەمەوپێش
شێخ دارا: بارانبارین بەردەوام دەبێت
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

هەرێمی كوردستان هەوڵی بەدەستهێنانی پشتیوانیی دارایی بۆ بەرەنگاربوونەوەی گۆڕانی كەشوهەوا دەدات
1 کاتژمێر لەمەوپێش

مەسرور بارزانی داوای دەستبەجێی چاککردنی شەقامێکی هەولێر دەکات
1 کاتژمێر لەمەوپێش

کاسبکارێک له ههولێر پارهی دۆزیوهتهوه و به دوای خاوهنهكهیدا دهگهڕێت
1 کاتژمێر لەمەوپێش

هەواڵێكی ناخۆش بۆ ئەو پەنابەرە كوردانەی ڕوویان لە بەریتانیا كردووە و دەستگیركراون
4 کاتژمێر لەمەوپێش

شەپۆلی بارانبارین کۆتایی دێت و تەم ڕوو لە ناوچەکانی کوردستان دەکات
9 کاتژمێر لەمەوپێش
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
هاوپەیمانی دەوڵەتی یاسا پێشنیازی کاندیدێکی "سازان" دەکات
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
مەسرور بارزانی داوای دەستبەجێی چاککردنی شەقامێکی هەولێر دەکات





