
دیمەنی کۆبوونەوەی لایەنە شیعەکانی عێراق. وێنە؛ ئەرشیف
ئاڤا نیوز
هاوپەیمانی دەوڵەتی یاسا، پێشنیازی کاندیدێکی "سازان" بۆ پێکهێنانی حکومەتی داهاتوو و سەرۆکایەتیکردنی دەکات و ئاماژە بەوەش دەکات کە ئەم پێشنیازە لە قۆناغی داهاتوودا لە واقیعەوە نزیکترە نەک ژمارەی دەنگەکان.
وێنە گەورەکە: ڕاستەوخۆ لە دوای ڕاگەیاندنی ئەنجامە بەراییەکانی هەڵبژاردنی خولی شەشەمی پەرلەمانی عێراق، جووڵە سیاسییەکان بۆ پێکهێنانی هاوپەیمانیێتی دەستیان پێکردووە.
لێدوانی فەرمی: عامر خوزاعی، سەرکردەی دیاری هاوپەیمانی دەوڵەتی یاسا بە میدیای عێراقی ڕاگەیاند "هەنگاوەکان لە پشتی پەردەوە بۆ هەڵبژاردنی حکومەت وەک دانوستانە سەرەتاییەکان دەستیان پێکردووە، لەوانەیە کارەکان بەرەو کاندیدێکی سازان بڕۆن و هەموو شتێک لە قۆناغی داهاتوودا کراوەیە".
شێوازی جێبەجێکردن: بەگوتەی خوزاعی بەدەستهێنانی پۆستی سەرۆکوەزیران "چیتر بە دەنگ دیاری ناکرێت، چونکە لە 2014ـەوە ئەوە پێوەر نەبووە، پێشبینی ناکەین زۆری دەنگ و کورسی ببێتە فاکتەرێکی یەکلاکەرەوە بێت بۆ بەدەستهێنانی پۆستی سەرۆکوەزیران لەلایەن هەر لایەنێکەوە."
لەلایەکی دیکەوە: خوزاعی دەڵێت: ئەم بابەتە "بەستراوەتەوە بە ڕێککەوتن و سازانی هێزەکانی چوارچێوەی هەماهەنگی". گفتوگۆکانی کوتلە سیاسییەکان بەردەوامە بۆ نەخشاندنی نەخشەڕێگای هاوپەیمانێتییەکانی داهاتوو کە ڕێگا خۆش دەکەن بۆ پێکهێنانی حکومەتێکی نوێ لە عێراقدا، بەهۆی نەبوونی براوەیەک کە بە جیاوازییەکی زۆر بتوانێت بە تەنیا حکومەت پێکبهێنێت.
ئەوەی پێشبینی دەکرێت: بڕیارە کۆمیسیۆنی باڵای هەڵبژاردنەکان سبەی دووشەممە ئەنجامی کۆتاییەکانی هەڵبژاردن ڕابگەیێنێت و ماوەی سێ ڕۆژیش بۆ وەرگرتنی تانە لە ئەنجامەکان دیاریکراوە.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- ژینگە
- 9 کاتژمێر لەمەوپێش
شێخ دارا: لەسەرتاسەری هەرێمی کوردستان بەفر دەبارێت
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

ئاڤا هۆکاری دواکەوتنی لیستی مووچە ئاشکرا دەکات؛ بەغدا داواکاری نوێی هەیە
19 کانوونی دووەم

ڕۆبۆتەکان فڕۆکەی ئێرباس دروست دەکەن
19 کانوونی دووەم

لقی یەکێک لە بەناوبانگترین براندەکانی بێرگەر لە هەولێر دەکرێتەوە
18 کانوونی دووەم

بۆ یەکەمجار لە جیهاندا بە شەو خلیسکێنەی سەر بەفر لە کوردستان ئەنجام دەدرێت
18 کانوونی دووەم
هۆتێلێک لەسەر مانگ دروست دەکرێت
18 کانوونی دووەم
- هەواڵ
- 9 کاتژمێر لەمەوپێش
زیندانیانی داعش لە ڕۆژئاوای کوردستان دەگوازرێنەوە سلێمانی
- هەواڵ
- 9 کاتژمێر لەمەوپێش
ئەمریکا بۆ حکومەتی سووریا: لەگەڵ هەسەدە پابەندی ئاگربەست بن





