هەواڵێكی ناخۆش بۆ ئەو پەنابەرە كوردانەی ڕوویان لە بەریتانیا كردووە و دەستگیركراون

شەیری بکە لە:
هەواڵێكی ناخۆش بۆ ئەو پەنابەرە كوردانەی ڕوویان لە بەریتانیا كردووە و دەستگیركراون

دیمەنی یەکێک لە زیندانەکانی بەریتانیا. گرافیک؛ ئاڤا میدیا

ئاڤا نیوز

ئەو كوردانەی تازە گەیشتوونەتە بەریتانیا و ئێستا زیندانی كراون، یاخود بەهۆی ئەنجامدانی تاوان و كەتن لەو وڵاتە حكومدراون، ماوەی زیندانیکردنەکەی زیاتر لە 12 مانگ بێت، سەرجەم داواكارییەكانی ڕەت دەكرێتەوە و مافی مانەوە لەو وڵاتە بەدەست ناهێنێت.

وێنە گەورەکە: لە چوارچێوەی سیاسەتیی كابینەی نوێی حكومەتی بەریتانیا بۆ بەرەنگاربوونەوەی دیاردەی كۆچی نایاسایی و بازرگانیكردن بە كۆچبەران لەلایەن قاچاخچییەكانەوە، تا دێت  یاساكانی بەرامبەر پەنابەران تووندتر دەكات، لە نوێترین بڕیارەكانی وەزارەتی ناوخۆی ئەو وڵاتەشدا؛ مەرجەكانی بەدەستهێنانی مافی مانەوەی هەمیشەیی، زۆر تووند كردووە، هاوكات هیچ جۆرە سازشێكی بۆ دیپۆرتكردنەوەی ئەو پەنابەرانە نەهێشتووەتەوە كە لە خاكی بەریتانیا كەتن یاخود تاوان دەكەن.

پێویستە پەنابەر زیاتر لە 20 ساڵ لەو وڵاتە بمێنێتەوە كە پێشتر تەنیا 5 ساڵ بوو. هاوكات ئەو پەنابەرانەی زیاتر لە ساڵێك لە زیندانن، بەهیچ جۆرێك ڕەزامەندیی لەسەر داواكارییەكانیان بۆ مافی مانەوە یاخود هەر مافێكی دیكە نادرێت.

لێدوانی فەرمی: هاوژین مستەفا، بەرپرسی بەدواداچوون لە کۆمەڵەی کوردیی بەریتانیا ڕایگەیاند، هۆم ئۆفیسی حكومەتی بەریتانیا، ژمارەیەك بڕیاری نوێی پەیوەست بە پەنابەران داوە و بڕیارەكانیش لە ڕۆژی 11ـی ئەم مانگەوە چووەنەتە بواری جێبەجێكردن، لەوانەش؛ هەر پەنابەرێک زیاتر لە 12 مانگ لە بەریتانیا زیندانی کرابێت جا چ بەهۆی هاتنی بێت بەشێوەی نایاسایی بۆ نێو خاكی بەریتانیا یاخود حوكمدانی لەسەر ئەنجامدانی تاوانێک، ئەوا سەرجەم داواکارییەکانی ڕەتدەکرێتەوە و مافی مانەوەی لەو وڵاتەدا نامێنێت.

زانیاریی زیاتر: بەپێی بڵاوكراوەی ڕۆژنامەی 'پۆڵەتیك یوكەی'، سبەی دووشەممە 17ـی تشرینی دووەم، وەزیری ناوخۆی بەریتانیا بڕیارە نوێیەكانی تایبەت بە پەنابەران ئاشكرا دەكات، كە لە گرنگترین گۆڕانكاریدا؛ بۆ بەدەستهێنانی مافی مانەوەی هەمیشەیی لە بەریتانیا، پێویستە پەنابەر 20 ساڵ لەو وڵاتە بمێنێتەوە كە پێشتر 5 ساڵ بوو،

ئەوانەشی مافی هەمیشەییان پێدەدرێت پێویستە 30 مانگ دوای پێدانی ئەو مافە، لە بەریتانیا بمێننەوە و گەشت نەكەن كە ئەمەیان لەبەرژەوەندیی پەنابەرە، بەو پێیەی پێشتر 5 ساڵ بوو، بەڵام ئەوەی بە ڤیزای كار هاتووەتە بەریتانیا، دوای مانەوەی بۆ ماوەی 10 ساڵ لەو وڵاتە، بۆی هەیە داوای مافی مانەوەی هەمیشەیی بكات.

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە:

دوایین هەواڵەکان

هەڵبژاردەکان بۆ تۆ