نەخۆشخانەی ڕاپەڕینی هەولێر پێنج هێندەی ڕێژەی ئاسایی پێشوازی لە منداڵی نەخۆش دەکات
- تەندروستی
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش

باڵەخانەی نەخۆشخانەی ڕاپەڕینی فێرکاری هەولێر
ئاڤا نیوز
وەرزی پایزە و بەهۆی گۆڕانی کەشوهەواوە پەتایەکی قورسی وەرزی بڵاوبووەتەوە. بەڕێوەبەری نەخۆشخانەی ڕاپەڕینی هەولێر دەڵێت، ڕۆژانە زیاتر لە پێنج هێندەی ڕێژەی ئاسایی پێشوازی لە منداڵی نەخۆش دەکرێت.
وێنە گەورەکە: هەولێر یەک نەخۆشخانەی حکومی تایبەت بە منداڵانی هەیە، جگە لە ناوخۆی هەولێر، لە دەوروبەری هەولێر و شارەکانی دیکەش سەردانی نەخۆشخانەی ڕاپەڕین دەکەن. بەوتەی بەڕێوەبەری نەخۆشخانەکە، بەلای کەمەوە هەولێر دوو تاوەکو سێ نەخۆشخانەی دیکەی هاوشێوەی نەخۆشخانەی ڕاپەڕینی پێویستە.
لێدوانی تایبەت: د. مەحموود محەممەد، بەڕێوەبەری نەخۆشخانەی ڕاپەڕینی هەولێر بە ئاڤای ڕایگەیاند، ئەم پەتا وەرزییە نەخۆشییەکی ئاساییە و هەموو ساڵێک لەگەڵ هاتنی وەرزی پایز و زستان دەستپێدەکات، بەڵام ڕۆژانە 600 تاوەکو 800 منداڵی نەخۆش سەردانی بەشی ڕاوێژکاریی نەخۆشخانەی ڕاپەڕین دەکەن، ڕێژەی هەرە زۆریان بەهۆی پەتای وەرزییەوە سەردانی نەخۆشخانەکە دەکەن.
بەڕێوەبەری نەخۆشخانەی ڕاپەڕین دەشڵێت، "هەر چەندە لە بەشی فریاکەوتن 80 شوێنمان بۆ مانەوە هەیە، بەڵام بە بەردەوامی و بە نزیکەیی دوو هێندەی ڕێژەی ئاسایی جێگا بۆ منداڵی نەخۆش دەکەینەوە.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- بزنس
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
جوتیارانی ئاگریی لە ئاژەڵدارییەوە بەرەو چاندنی کشتوکاڵیی هەنگاو دەنێن
- جیهان
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
لە کەناراوەکانی لیبیا چوار کۆچبەر خنکان
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

هەواڵێكی ناخۆش بۆ ئەو پەنابەرە كوردانەی ڕوویان لە بەریتانیا كردووە و دەستگیركراون
1 کاتژمێر لەمەوپێش

شەپۆلی بارانبارین کۆتایی دێت و تەم ڕوو لە ناوچەکانی کوردستان دەکات
6 کاتژمێر لەمەوپێش

پلانێکی ستراتیژی بۆ چارەسەرکردنی ئاوی قورس جێبەجێ دەکرێت
6 کاتژمێر لەمەوپێش
سەرتاشێکی مەریوان بە گەڵای درەخت وێنەی کەسایەتییەکان دەنەخشێنێت
8 کاتژمێر لەمەوپێش

سەقز وەک شارێکی مێژوویی تۆمار کرا
8 کاتژمێر لەمەوپێش
- تەندروستی
- 10 تشرینی دووەم
زیادبوونی پەتای وەرزی و گرنگی خۆپاراستن





