هەولێر: سیستەمێکی نوێی فریاکەوتنی خێرا خزمەتگوزارییەکانی ئەمبوڵانس خێراتر دەکات
- تەندروستی
- 8 تشرینی دووەم
ئاڤا نیوز
لە هەولێر سیستەمێکی نوێی فریاکەوتنی خێرا دەکەوێتە کار، بە جۆرێک لە ڕێگەی ئەپڵیکەیشنێکەوە بەکارهێنەر ڕاستەوخۆ لەگەڵ بەشی کۆنترۆڵی فریاکەوتنی خێرا قسە دەکات، لەکاتی ڕووداو سیستەمەکە خۆی شوێنەکە دەدۆزێتەوە و نزیکترین ئەمبوڵانس ڕەوانە دەکلات.
چیرۆکی سەرەکی: لە هەوڵێکدا بۆ خێراکردنی گەیشتنی ئەمبوڵانس بە هاووڵاتیان، فریاکەوتنی خێرا لە هەولێر، ناسراو بە ژمارە 122، سیستەمێکی نوێ و پێشکەوتووی خستە کار. ئەم سیستەمە لەڕێگەی ئەپڵیکەیشنێکەوە کار دەکات و بە چەند خولەکێک دەتوانێت ئەمبوڵانس بگەیەنێتە شوێنی ڕووداوەکان.
شێوازی جێبەجێکردن: سیستەمە نوێیەکە لەناو ئەپڵیکەیشنێکی تایبەتدا بەردەستە، کە بەشێکی تایبەتی بۆ فریاکەوتنی خێرا تێدایە. بە چوونە ناو ئەم بەشە، بەکارهێنەر ڕاستەوخۆ دەتوانێت لەگەڵ بەشی کۆنترۆڵی فریاکەوتنی خێرا قسە بکات. کاتێک ڕووداوێک ڕوودەدات، هاووڵاتی دەتوانێت ئەپڵیکەیشنەکە بکاتەوە و لەوێوە پەیوەندی بە بەشی کۆنترۆڵەوە بکات. تەنیا پێویستە جۆری ڕووداوەکە بە بەشی کۆنترۆڵ بڵێت و ئەوان خۆیان لەڕێگەی سیستەمی لۆکەیشنی ئەپڵیکەیشنەکەوە شوێنی ڕووداوەکە دەدۆزنەوە، پاشان نزیکترین ئەمبوڵانس لە شوێنی ڕووداوەکە ئاگادار دەکەنەوە و دەیننێرن.
لێدوانی فەرمی: ڕاپەر نەسرەت، نوێنەری کۆمپانیای ڕامیگۆ کە بە خۆبەخشی ئەم سیستەمەیان دروست کردووە، بە ئاڤای ڕایگەیاند: "ئەم سیستەمە جگە لەوەی کارئاسانی بۆ هاووڵاتیان دەکات، لەڕووی ئەمنیشەوە سوودی هەیە. زانیارییەکانی کەسەکە تۆماردەکات و کۆتایی بەو دیاردەیە دەهێنێت کە هەندێک کەس بۆ کاتکوشتن و ڕابواردن تەلەفۆنیان بۆ هێڵە گەرمەکانی فریاکەوتن دەکرد."
زانیاریی زیاتر: ئاڤا سەردانی ژووری کۆنترۆڵی کردووە و لە نزیکەوە تاقیکردنەوەی بۆ ئەم سیستەمە نوێیە ئەنجامداوە. لەو کاتە پەیوەندییەک وەرگیراوە سەبارەت بە ڕووداوێک لە شەقامی 60 مەتری لە هەولێر. سیستەمەکە بە خێرایی شوێنی پەیوەندییەکەی دۆزیوەتەوە و نزیکترین ئەمبوڵانسی ئاراستەی شوێنی ڕووداوەکە کردووە.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- کوردستان
- 7 کاتژمێر لەمەوپێش
زیندانیانی داعش لە ڕۆژئاوای کوردستان دەگوازرێنەوە سلێمانی
- هەواڵ
- 8 کاتژمێر لەمەوپێش
ئەمریکا بۆ حکومەتی سووریا: لەگەڵ هەسەدە پابەندی ئاگربەست بن
- کوردستان
- 8 کاتژمێر لەمەوپێش
ئیتاڵیا ستایشی ڕۆڵی سەرۆک بارزانی بۆ ئاشتی لە سووریا دەکات
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

ئاڤا هۆکاری دواکەوتنی لیستی مووچە ئاشکرا دەکات؛ بەغدا داواکاری نوێی هەیە
19 کانوونی دووەم

ڕۆبۆتەکان فڕۆکەی ئێرباس دروست دەکەن
19 کانوونی دووەم

لقی یەکێک لە بەناوبانگترین براندەکانی بێرگەر لە هەولێر دەکرێتەوە
18 کانوونی دووەم

بۆ یەکەمجار لە جیهاندا بە شەو خلیسکێنەی سەر بەفر لە کوردستان ئەنجام دەدرێت
18 کانوونی دووەم
هۆتێلێک لەسەر مانگ دروست دەکرێت
18 کانوونی دووەم
- تەندروستی
- 18 کاتژمێر لەمەوپێش
نهێنییەکانی فرمێسک... بۆچی مرۆڤ دەگری؟
- تەندروستی
- 18 کانوونی دووەم
نەشتەرگەریی شێرپەنجەی زمان بۆ ژنێکی 70 ساڵ دەکرێت
- تەندروستی
- 17 کانوونی دووەم
پەککەوتنی گورچیلە هەڕەشە لە دانیشتووانی بەغدا دەکات






