سوودانی بڕیاری خەرجکردنی مووچەی مانگی نۆ دەدات و دواتر سەردانی کوردستان دەکات
- بزنس
- 16 تشرینی دووەم

گرافیکی پرسی مووچە
ئاڤا نیوز
ئەنجوومەنی وەزیرانی عێراق کۆدەبێتەوە و بڕیارە سوودانی لە کۆبوونەوەکەدا بڕیاری خەرجکردنی مووچەی مانگی نۆی مووچەخۆرانی کوردستان بدات، پاشان سەردانی هەرێمی کوردستان دەکات. ئەم کۆبوونەوەیە ڕۆژێک پێشخراوە بەهۆی سەردانەکەی سوودانی بۆ هەرێمی کوردستان.
چیرۆکی سەرەکی: سبەی دووشەممە ئەنجوومەنی وەزیرانی عێراق بە سەرپەرشتی محەممەد شیاع سوودانی، سەرۆکوەزیران کۆدەبێتەوە و دوای کۆبوونەوەکە سوودانی سەردانی هەرێمی کوردستان دەکات و لە دهۆک لەگەڵ سەرۆکوەزیران مەسرور بارزانی کۆدەبنەوە، پرسی هەنگاوەکانی دوای هەڵبژاردن و مووچە و مافەکانی کوردستان تاوتوێ دەکەن.
لێدوانی فەرمی: سەرچاوەیەکی باڵا لە حکومەتی عێراق بە ئاڤای ڕاگەیاند، هەرچەندە پرسی مووچە لە کارنامەی فەرمی کۆبوونەوەکەدا نییە، بەڵام محەممەد شیاع سوودانی بڕیاری خەرجکردنی مووچەی مانگی نۆی مووچەخۆرانی هەرێمی کوردستان دەدات پێش ئەوەی سەردانی هەرێمی کوردستان بکات.
لەلایەکی دیکەوە: سەرچاوەیەک لە وەزارەتی دارایی کوردستان بە ئاڤای وت، بڕی 120 ملیار دینار لە داهاتی ناوخۆ ئامادەیە و بەغدا ڕەزامەندی بدات، پارەکە بە کاش دەدرێتە لقی هەولێری بانکی ناوەندی.
زانیاریی زیاتر: دوای کۆبوونەوەی ئەنجوومەنی وەزیران، سوودانی سەردانی هەرێمی کوردستان دەکات و ڕۆژی سێشەممە دەچێتە دهۆک بۆ بەشداریکردن لە کۆڕبەندی مێپس (MEPS). بڕیارە لە دهۆک کۆبوونەوەیەکی تایبەت لە نێوان محەممەد شیاع سوودانی و مەسرور بارزانی، سەرۆکوەزیرانی هەرێمی کوردستان، بەڕێوەبچێت.
مەسرور بارزانی، سەرۆکوەزیرانی کوردستان، ئەمڕۆ لە وەڵامی ڕۆژنامەنووسان سەبارەت بە پرسی مووچە و کۆبوونەوەکەی لەگەڵ سوودانی ڕایگەیاند: "دواخستنی مووچە زۆر دواکەوتووە، هیچ پاساوێک نەبووە. ئەو پرسیارە دەبێت لە بەغدا بکرێت بۆچی ناینێرێت، هەرێمی کوردستان هەموو پابەندبوونێکی جێبەجێ کردووە، بۆیە هیچ پاساوێک بۆ دواخستن و نەناردنی ئەم مووچەیە، واتا مووچەی مانگی نۆ و هەموو مووچەکانی ئەمساڵ نییە."
سەبارەت بە سەردانی سوودانی بۆ هەرێمی کوردستان، مەسرور بارزانی گوتی: "دیداری تایبەتمان دەبێت لەسەر کۆمەڵێک پرس، لەوانە دوای هەڵبژاردن چی دەکرێت، پڕۆژەکان چۆن دەبن، ڕوانگە و تێگەیشتنی لایەنەکان بۆ حکومەتی داهاتووی عێراق چی دەبێت. بابەتی مووچە و مافەکانی هەرێمی کوردستان یەکێک دەبێت لە بابەتە گرنگەکان کە پێویستە قسەی لەسەر بکەین."
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

ئاڤا دیجیتاڵ
Editor
دوایین هەواڵەکان
- ژینگە
- 13 خولەک لەمەوپێش
شەپۆلێکی دیکەی بەفربارین هەرێمی کوردستان دەگرێتەوە
- کولتوور
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
یەکەم کچە شاخەوانی کورد دەگاتە لووتکەی چیای مەناسلو لە نیپاڵ
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
سەرکردەیەکی حیکمە لەبارەی کاندیدبوونی مالیکی: بەبێ کۆدەنگی تێناپەڕێت
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

نهێنییەکانی فرمێسک؛ بۆچی مرۆڤ دەگری؟
22 کاتژمێر لەمەوپێش

ئاڤا هۆکاری دواکەوتنی لیستی مووچە ئاشکرا دەکات؛ بەغدا داواکاری نوێی هەیە
19 کانوونی دووەم

ڕۆبۆتەکان فڕۆکەی ئێرباس دروست دەکەن
19 کانوونی دووەم

لقی یەکێک لە بەناوبانگترین براندەکانی بێرگەر لە هەولێر دەکرێتەوە
18 کانوونی دووەم

بۆ یەکەمجار لە جیهاندا بە شەو خلیسکێنەی سەر بەفر لە کوردستان ئەنجام دەدرێت
18 کانوونی دووەم
- بزنس
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
دوای 10 ساڵ شایستە داراییەکانی جووتیارانی هەولێر خەرج دەکرێت
- بزنس
- 14 کاتژمێر لەمەوپێش
نرخی زێڕ و زیو بەرز دەبێتەوە
- بزنس
- 15 کاتژمێر لەمەوپێش
بەهای دینار بەرامبەر دۆلار دادەبەزێت
- بزنس
- 15 کاتژمێر لەمەوپێش
مەسرور بارزانی لە داڤۆس: ئەمساڵ کارەبای هەموو کوردستان دەکەین بە 24 کاتژمێری
- بزنس
- 17 کاتژمێر لەمەوپێش
د. محەممەد شوکری: 16 ناوچەی پیشەسازی لە هەرێمی کوردستان دروست دەکەین
- بزنس
- 21 کانوونی دووەم
مسقاڵێک زێڕی عەیار 21 گەیشتە ملیۆنێک و 25 هەزار دینار



