بەردی بناغەی بەشی دووەمی وێستگەی پاککردنەوەی ئاوی ئاوەڕۆی هەولێر دادەنرێت
- هەواڵ
- 16 تشرینی دووەم

پڕۆژەیەکی ڕیسایکلینی ئاو، ئەم وێنەیە لەلایەن زیرەکی دەستکردەوە دروستکراوە
ئاڤا نیوز
بڕیارە ئەمڕۆ یەکشەممە بەردی بناغەی قۆناغی دووەمی وێستگەی پاککردنەوەی ئاوی ئاوەڕۆی هەولێر دابنرێت و لەماوەی دوو ساڵدا لەلایەن کۆمپانیایەکی ناوخۆیی جێبەجێ بکرێت. پڕۆژەکە ئاوی ئاوەڕۆی ماڵان دووبارە پاک دەکاتەوە و بەکاردەهێنرێتەوە بۆ بواری جیاواز.
وێنە گەورەکە: پڕۆژەی وێستگەی پاککردنەوەی ئاوی ئاوەڕۆی ماڵان، یەکێکە لە پڕۆژە ستراتیژییە ژینگەییەکانی ئاستی هەرێمی کوردستان. لەماوەی ڕابردوو لە شاری هەولێر ئاوەڕۆی ماڵان و ئاوی باران یەک ڕێڕەیان هەبوو، بە جێبەجێکردنی ئەم پڕۆژەیە ڕێڕەوەکان جیا دەکرێنەوە و ئاوی ئاوەڕۆ دووبارە سوودی لێ دەبینرێتەوە. بەشێوەیەک داڕێژراوە بۆ ماوەی 30 ساڵی داهاتوو خزمەتی دانیشتووانی شارەکە بکات.
لێدوانی فەرمی: زەردەشت عەبدولخاڵق سەرسام، بەڕێوەبەری ئاوەڕۆی هەولێر بە ئاڤا میدیای گوت، ئەم پڕۆژەیە لەلایەن کۆمپانیای ئاوزان جێبەجێ دەکرێت. ئاوەڕۆی هەولێر لە هەریەکە لە دەرچەکانی شەقامی 120 مەتری گەڕەکی 32ـی پارک، نەخۆشخانەی ڕۆژئاوا، توڕەق، سەرکارێز، دەرچەی عەنکاوە، لەگەڵ ئاوەڕۆی کۆرنیشی هەولێر ئەمانە هەموویان یەک دەخرێن و نزیکەی 25 کیلۆمەتر تۆڕی ئاوەڕۆ دادەنرێت، دواتر دەبرێن بەرەو یەک وێستگەیەک، لەوێ بە ستانداردێکی جیهانی دەپاڵێورێت.
زەردەشت عەبدولخاڵق سەرسام دەشڵێت: پڕۆژەکە 16 لاینە 52،500 مەتر سێجا لەلایەن یابانییەکان جێبەجێ دەکرێت. لەم پڕۆژەیە ئاوەڕۆی هەولێر بە ڕێڕەوێکی کۆنکریتی ژێرخاک دەنرێت. واتا چیتر ئاوەڕۆ بۆ کاری کشتوکاڵ بەکارناهێنرێت، بەڵکو ئەو ئاوەڕۆیەی پاک دەکرێتەوە ئینجا و بۆ کشتوکاڵ و شوشتنگەی ئۆتۆمبێل و پڕۆژەی پشتێنەی سەوزایی بەکاردێت.
ژمارەکان وا دەڵێن: قۆناغی دووەمی پڕۆژەی وێستگەی پاککردنەوەی ئاوی ئاوەڕۆی هەولێر لەسەر ڕووبەری 205 دۆنم زەوی لە ڕۆژئاوای هەولێر جێبەجێ دەکرێت. توانای پاککردنەوەی 840 هەزار مەتر سێجا ئاوی قورسی (ئاوی ڕەش و خۆڵەمێشی) لە ڕۆژێکدا دەبێت. قۆناغی دووەم کە ئەمڕۆ بەردی بناغەی دادەنرێت توانای پاڵاوتنی 210 هەزار مەتر سێجا ئاوەڕۆی دەبێ.
زانیاریی زیاتر: پڕۆژەکە لە چەند پێکهاتەیەکی سەرەکی پێکدێت، یەکەمیان تۆڕی گواستنەوەی ئاوەڕۆیە بەدرێژایی 21.9 کیلۆمەتر کە 5.3 کیلۆمەتری بە تەکنیکی پێشکەوتووی (Pipe Jacking) جێبەجێ دەکرێت ئەمە کاریگەری دەبێ لەسەر ئەوەی پێویست بە هەڵکۆڵینی شەقامەکان نەکات. پێکهاتەی دووەم، پێکدێت لە وێستگەیەکی مۆدێرنی چارەسەرکردن (WWTP) کە پرۆسەی پاککردنەوەکە لە چەند قۆناغێکی وەک (سکرینکردن، هەواگۆڕکێ و پاڵاوتن) ئەنجام دەدات.
ئەوەی پێویستە بیزانیت: دوای تەواو بوونی پڕۆژەکە قۆناغێکی دیکەی پڕۆژەکە دەستپێدەکات ئەویش دانانی چەپەر یان مەنهۆڵە لەبەردەرگای هەر ماڵێک بۆ ئەوەی ئاوی ئاوەڕۆی چێشتخانە و حەمام و توالێت بچێتەوە ناوی دواتر بەم تۆڕە دەبەسترێتەوە.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- ژینگە
- 40 خولەک لەمەوپێش
شێخ دارا: دوو شەپۆلی دیکەی بەفر و باران هەرێمی کوردستان دەگرێتەوە
- فۆتۆستۆری
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
بەوێنە؛ هەولێر بەمشێوەیە پێشوازی لە ساڵی نوێ کرد
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
ساڵی 2025 لە ئێران هەزار و 585 بەندکراو لەسێدارە دراون
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

یانەی هەولێر گرێبەستی پیشەگەرێكی ئۆزباكی دەكاتە دیاری ساڵی نوێ بۆ هاندەرانی
2 کاتژمێر لەمەوپێش

بۆچی خوێ لە تواندنەوەی بەفری ڕێگاکان بەکاردێت؟
21 کاتژمێر لەمەوپێش

وەزیری تەندروستی: هەر پزیشک و نەخۆشخانەیەک وادەی منداڵبوون پێش یان دوا بخات سزا دەدرێت
22 کاتژمێر لەمەوپێش

گۆشتفرۆشێكی هەولێر لەسەر فرۆشتنی گۆشتی ڕێوی دادەخرێت
31 کانوونی یەکەم

کچێکی کورد لە لیستی کەسە ئیلهامبەخشەکانی ساڵی 2025ـی ڕۆژنامەی گاردیانە
28 کانوونی یەکەم
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 48 خولەک لەمەوپێش
ئیسرائیل کارکردنی 37 ڕێکخراوی مرۆیی لە غەززە قەدەغە دەکات
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
ساڵی 2025 لە ئێران هەزار و 585 بەندکراو لەسێدارە دراون
- کوردستان
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
یەكەم عومرەكاری كورد لە ساڵی نوێدا لە سعوودیە گیانی لەدەست دا
- هەواڵ
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
یانەی هەولێر گرێبەستی پیشەگەرێكی ئۆزباكی دەكاتە دیاری ساڵی نوێ بۆ هاندەرانی






